هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو

کەوکەبەی میهری موبارەک تەلعەتی پەیدا نەبوو

تا نەگریا ئاسمان و، تەم وڵاتی دا نەگرت،
گوڵ چەمەن ئارا نەبوو، هەم لێوی غونچە وا نەبوو

تا چەمەن پیرا لە سەر، ئەسڵی درەختی لا نەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو

تا سولەیمانان نەبوونە سەدری تەختی ئاخیرەت،
ئەحمەدی موختاری ئێمە شاهی تەخت ئارا نەبوو

قیسسە بێ پەردە و کینایەت خۆشە، شاهی من کەوا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو لە دنیادا نەبوو،

بۆ نیشنگەی مورغی ڕۆحی ئەو کە عالی فیترەتە
جێگەیی خۆشتر لە ڕەوزەی جنەالمأوی نەبوو

وەک قیاسێکی کە موسبەت بێ، نەتیجەی بێتە جێ
حەمدو لیللا شەه کە عالی جا بوو، خالی جا نەبوو

شاهی جەم جا نالیا تاریخ جم تەئریخیە
دا نەڵێن لەم عەسرەدا ئەسکەندەری جەم جا نەبوو

 1090

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.