هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو

دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو
مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو

ئەو نەشئە کەوا ساقی منی پێ لە خودی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو،

خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکووتن و، عەتری وەرەقی بوو

ڕەققێتی تەن و، ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت
مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی بوو!

هێند مونتەزیری تۆ بوو هەتا چاوی سپی بوو
نەرگس، کە لەسەر یەک قەدەم و دیدە چەقی بوو

تا پێنەکەنی گوڵ بە دەمی بادی سەباوە،
نەمگوت: کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو

نالی لە هەوا کەوتە سەما، بوو بە شەناوەر
بەو وشکە مەلە بیمی هیلاکی غەرەقی بوو

 

دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو
مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو

ئەو نەشئە کەوا ساقی منی پێ لە خودی سەند
نەک نەوعە ڕەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو،

خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکووتن و، عەتری وەرەقی بوو

ڕەققێتی تەن و، ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت
مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی بوو!

هێند مونتەزیری تۆ بوو هەتا چاوی سپی بوو
نەرگس، کە لەسەر یەک قەدەم و دیدە چەقی بوو

تا پێنەکەنی گوڵ بە دەمی بادی سەباوە،
نەمگوت: کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو

نالی لە هەوا کەوتە سەما، بوو بە شەناوەر
بەو وشکە مەلە بیمی هیلاکی غەرەقی بوو

 

 920

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.