هەواڵ

تاڵیبان چۆن مووچە بەبێ‌ دواكەوتن دابەش دەکات ؟

تاڵیبان چۆن مووچە بەبێ‌ دواكەوتن دابەش دەکات؟

عبدالکریم فتاح
ئه‌و ئه‌فغانستان و تالیبانه‌ی جێگه‌ی نوكته‌ و گاڵته‌ كردنی عه‌لمانییه‌كان بوو، له‌ سێ مانگی رابردوودا-بێ لێبڕین- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داوه‌، به‌ مه‌رجێ سه‌رۆكه‌ كلكه‌كه‌ی ئه‌مریكا و پیاوه‌كانی سه‌رجه‌م بانقه‌كانیان تاڵان كرد بوو، و پاره‌ بلۆككراوه‌كانی ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دینارێكیش له‌ بانقی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز نه‌كراوه، نه‌وت و غازیش نافرۆشن، ده‌زانن بۆچی ده‌توانن-مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی وڵاتێكی سی و نۆ ملیۆنی- دابین بكه‌ن و ئه‌و كاره‌ موعجیزه‌ ئاسا ئه‌نجام بده‌ن؟ چونكه‌:
یه‌كه‌م: دز و تاڵانچی و گه‌نده‌ڵیان تێدا نییه‌.
دووه‌م: راوێژكاری ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئیسرائیلییان نییه‌ به‌رنامه‌یان بۆ دابڕێژن بۆ ته‌دمیر كردنی میلله‌تێكی موسڵمانی وه‌ك میلله‌تی كورد.
سێیه‌م: خۆیان به‌ خاوه‌ن گه‌ل و وڵات ده‌زانن و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن.
مافی قوتابیان و مووچه‌خۆران بگێڕنه‌وه‌، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م دوژمن بووده‌ڵ و قه‌زه‌من، به‌ڵام به‌رانبه‌ر هاوڵاتی خۆتان ره‌فتاری شێرانه‌ ده‌نوێنن.
367 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-30
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.