هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  پێم دەڵێن: مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا

خێل و قیچە، یا ترازووی نازی نەختی سەر دەکا؟!
خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەی‏کەر دەکا؟!
چاوی هەم‏ڕەنگی گوڵی، مەستی شەو و ڕۆژن مەدام
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە، یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا
عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێدەگەی
کەچ‏نەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و، خێر و شەڕ دەکا؟!
هەر کەسێ نوقسانی ڕووی باوێتە سەر ڕووی ئاینە
شاهیدی هەرچەندە رأی العینە، کێ باوەڕ دەکا؟!
کاتبی خێر و شەڕی عوششاقە، بۆ وەسڵ و فیراق،
لوتف و قەهری هەر بە جارێ سەیری دوو دەفتەر دەکا
نالی ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە، دائیم سەر دەکا

 1502

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.