هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  خەندە و دەمی مەحبووبە کەوا زۆر نمەکینن

خەندە و دەمی مەحبووبە کەوا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن

غیلمانە، گوتم، خاڵی لەتیفت کە لە سەر دا
ئەم قیبلە برۆیانە کە غارتگەری دینن

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن کە بە دیدە،
ئەم شەهد لەبانە کە هەموو شاهیدی چینن،

سیمین بەدەن و، سەرو قەد و، لەنجە تەزەرون
کافر نیگەه و، ڕەشک، لە بوتخانەیی چینن

دندان گوهەر و، لەب شەکەر و، پەنجە بلوورن
نازک بەدەن و، موو کەمەر و، سیم سرینن

زوڵفانی سییەه ماری بە ئازاری دڵی زار
گاهێ لە یەسارن، بە جەفا، گەه لە یەمینن

موژگانی سییەه مەستی وەکوو چاوی حەبیبە
غارەت کە بکەن، دێن و دەچن ڕۆح بڕفێنن

نالی وەرە لادە لە خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانە کە غارەتگەری دینن

خەندە و دەمی مەحبووبە کەوا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن

غیلمانە، گوتم، خاڵی لەتیفت کە لە سەر دا
ئەم قیبلە برۆیانە کە غارتگەری دینن

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن کە بە دیدە،
ئەم شەهد لەبانە کە هەموو شاهیدی چینن،

سیمین بەدەن و، سەرو قەد و، لەنجە تەزەرون
کافر نیگەه و، ڕەشک، لە بوتخانەیی چینن

دندان گوهەر و، لەب شەکەر و، پەنجە بلوورن
نازک بەدەن و، موو کەمەر و، سیم سرینن

زوڵفانی سییەه ماری بە ئازاری دڵی زار
گاهێ لە یەسارن، بە جەفا، گەه لە یەمینن

موژگانی سییەه مەستی وەکوو چاوی حەبیبە
غارەت کە بکەن، دێن و دەچن ڕۆح بڕفێنن

نالی وەرە لادە لە خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانە کە غارەتگەری دینن

 1004

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.