هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  بێ جوێ بوونەوەیێ، زەخم و برین و ئەسەرێ،

بێ جوێ بوونەوەیێ، زەخم و برین و ئەسەرێ،
تیری و موژگانی درێژت لە جگەر تێدەپەڕێ...

سۆفیی خەڵوە نشین بۆ نەزەرێکی گوڵی ڕووت
ڕەنگە وەک نەرگسی تەڕ چاوی سپی بێت و دەرێ

زوڵفی دوو تایی ترازوو مەسەلی دڵکێشت،
ڕۆح دەکێشن بە دوو سەر، ئەم بە سەرێ، ئەو بە سەرێ!

من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش سەیدی حەرەم
موددەعی، هەروەکوو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟!

یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەزە
غەمی زوڵفی بە خەمت بوو لە دڵمدا بە گرێ

وەکوو پەروانە بە شەو هێندە بە موشتاقی دێم،
بە چرای کوڵمتەوە، ڕەنگە عەسەس لێم بگەڕێ

لە جگەرگۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ
بێخەتا کەس نییە ڕازی کە لە ئەولادی درێ...

ڕاستی جەوهەرییە تیغی زوبانی نالی
نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قسەی پێ دەبڕێ...

 896

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.