هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم

لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم
قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەسەلم
سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم
نە وەکوو بوومی قەدەم شووم و، نە هەمڕەنگی قەلم
کەوکەبەی تەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە:
کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم
ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم
شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم
حەرەکاتم سەکەنات و، سەکەناتم حەرەکات
چوستە سستی، قەوییە زیعف و، سەریعە کەسەلم
بێش و کەم بێ شکەم و حیرس، وەکوو تیفلی ڕەزیع
زاوییە بێشکەم و، بێ شکم و بێ حییەلەم
خوانی زی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەم نۆشم و، دوم نێشم و، عەکسی عەسەلم
عاجیزی شوکری تەمامی نیعەمم سەر تا پا
کە نە ڕیش بەڵم و، نە کۆسە و، نە کەل و گۆج و شەلم
نالی و سینەیی بێکینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و، وشکە سەرابی عەمەلم

لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم
قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەسەلم
سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم
نە وەکوو بوومی قەدەم شووم و، نە هەمڕەنگی قەلم
کەوکەبەی تەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە:
کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم
ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم
شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم
حەرەکاتم سەکەنات و، سەکەناتم حەرەکات
چوستە سستی، قەوییە زیعف و، سەریعە کەسەلم
بێش و کەم بێ شکەم و حیرس، وەکوو تیفلی ڕەزیع
زاوییە بێشکەم و، بێ شکم و بێ حییەلەم
خوانی زی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەم نۆشم و، دوم نێشم و، عەکسی عەسەلم
عاجیزی شوکری تەمامی نیعەمم سەر تا پا
کە نە ڕیش بەڵم و، نە کۆسە و، نە کەل و گۆج و شەلم
نالی و سینەیی بێکینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و، وشکە سەرابی عەمەلم

 1249

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.