هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم

عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم
زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم
لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت
بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم
وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم
وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم
سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!
شێخی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشی
نالیم و بە ڕووتی لە هەموو دیدە دەپۆشم

عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم
زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم
لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت
بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم
وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم
وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم
سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!
شێخی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشی
نالیم و بە ڕووتی لە هەموو دیدە دەپۆشم

 1334

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.