هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  سووتانە ئیشی ئەهلی مەحەببەت، نە هوولەهوول

پەروانەیەک بە بولبولی وا وت کە بُوالفُضُول
سووتانە ئیشی ئەهلی مەحەببەت، نە هوولەهوول

چاوی لە وەعدی کوشتنی من چاوی دزیوە
خوونکاری وا دەبێ لە قسەی خۆی نەکا نکوول

بەم ئیختیساسە سا سەری من بۆ نەگاتە عەرش
هات و لە سەرمی دا، وتی: ابدأ بما یۆول

وەک دێوی لەعنەتی کە کەلامی قەدیمی بیست
زاهید کە باسی عیشق ئەبیسێ، دێتە جوولەجوول

سەججادە مەی پیا ڕژاوم و عوریان و لەش بە خوون
نوێژم مەزەننە وایە لەمەولا بکەن قوبوول

دەرچوو لە حەددی غایە عورووجی دەجاجیلە
یا ڕەببی تۆ بکەی کە بکا عیسەیەک نزوول

زاڵم! سبەی بە زەڕڕە حیسابت لەگەڵ دەکەن
ئەمرۆش، ئەتۆ مەبوورە، حیسابت بکە بە پوول

ڕێگەی هودا تەریقەتی عیشقە، دە مەحویا
وەرن و پیا بڕۆن و و صلُّوا علی الرسُول

هەر ئەم تەریقە بوو بە هەموو سەحبی گرتیان
ڕۆیین پیا هەتا گەیینە مەرتەبەی وسوول

 530

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.