مه‌لای نامه‌لا   -   مه‌حوی
  لالغاوەی واعیز ئەمڕۆ مەوج ئەدا، دەم پڕ لە کەف

ڕیشی قیروسیا، کتێبی وەعزەکەی بوو بەرتەرەف

زاهید و سۆفی بە شەڕ هاتن لە سەر تەزویر و شەید
خێری ڕەندانە خودا کا بەرتەرەف بێ هەر تەرەف

وەرنە سەیری سەرخۆشان! ئەو شۆخی مینا گەردنە
بوو بە ساقی، دەم بە شەککەر خەندە دێ، مێنا بە کەف

دەمدەمەی ئەم حەشرە هەستان ئەم دەمە،یا ڕەب، چ بوو
لێوی نەیژەن گەییە نەی، دەفزەن کە پەنجەی گەییە دەف!

کەی بە لەعل و گەوهەر ئەو لێو و ددانی دا نیشان؟!
ئەو ڕەهندەی شاخە، ئەم خۆشارەوەی ژووری سەدەف

جێ نیشانەی زامە لەو ڕوخسارە، یا ئاساری خەط
یا لە ڕووی ئاوێنە لەککە، یا لە بەدرا بوو کەلەف!

مەنعی ناکەم بۆیە کرد و کۆششی دامەنیە، دڵ،
پێوە نیشێ، حەول ئەدا ئەڵبەتتە هەر کەس بۆ شەرەف

دڵ چووە وادی مەحەببەت، هەرچی دی هەر کوشتە، یا
نیوەکوژراوە، لە سەر لێو ئاه و ناڵەی وا أسف

لاڵە خۆ مەحوی لە وەسفی حوسنی بێ چوونی نیگار
لا لە تەئویلی خەلەف، قوربانی تەئویلی سەلەفش

 1256

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.