هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  وەک بولبول ئەو دڵە بە گوڵی ڕوو کە ڕوو دەکا،

 

وەک بولبول ئەو دڵە بە گوڵی ڕوو کە ڕوو دەکا،
پەروانەیە زیارەتی شەمع ئارەزوو دەکا

من وەسڵی ئەو بەرابەری جەننەت دەگرم و ئەو
دۆزەخ بە ئاهی سینەیی من ڕوو بە ڕوو دەکا

ڕیشێکی پان و تۆکی بناگوێ درێژ و لوول
سۆفی لە دینی لا دە بە دیمەن لە جوو دەکا

گەر عاشقی لە خوونی جگەر قوم دە، دەم مەدە
مەیخوارە، خامکارە هەتا هاو و هوو دەکا

دنیا بە حیلە مەیلی بە ئەبنای ئەگەر ببێ
ئەم دایە ڕێزبارە بە فرزەندەی شوو دەکا

ئەشکەوتی بایەکە دەمی واعز کە دێتە وەعز
وەقتی سکووتی نەقشی سمێڵی لە قوو دەکا

دا عەکسی جیلوە دەرنەکەوێ، نەک لە چاکییە
ئەو شۆخە چاکی سینەی مەحوی ڕفوو دەکا

 

 

وەک بولبول ئەو دڵە بە گوڵی ڕوو کە ڕوو دەکا،
پەروانەیە زیارەتی شەمع ئارەزوو دەکا

من وەسڵی ئەو بەرابەری جەننەت دەگرم و ئەو
دۆزەخ بە ئاهی سینەیی من ڕوو بە ڕوو دەکا

ڕیشێکی پان و تۆکی بناگوێ درێژ و لوول
سۆفی لە دینی لا دە بە دیمەن لە جوو دەکا

گەر عاشقی لە خوونی جگەر قوم دە، دەم مەدە
مەیخوارە، خامکارە هەتا هاو و هوو دەکا

دنیا بە حیلە مەیلی بە ئەبنای ئەگەر ببێ
ئەم دایە ڕێزبارە بە فرزەندەی شوو دەکا

ئەشکەوتی بایەکە دەمی واعز کە دێتە وەعز
وەقتی سکووتی نەقشی سمێڵی لە قوو دەکا

دا عەکسی جیلوە دەرنەکەوێ، نەک لە چاکییە
ئەو شۆخە چاکی سینەی مەحوی ڕفوو دەکا

 

 1344

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.