هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم

لە خوێناوی دڵی پڕغەم کە سینەم مەوج ئەدا تا دەم

غەمم دێتێ کە بۆ وەک کۆدەک ئاگر بەردەمە کاغەز
لە بۆ نوسینی غەمنامەی دڵم هەرگا قەڵەم دادەم

هەلە، پاڕانەوە ئەمرۆ، زوبان و دڵ لە کارایە
زوباناوەر کە بەستەزمانە سبحەینێ کە قووچا دەم

بە حەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم
وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم

بڵا گوڵ ئاتەشی تێ بەر ببێ، پەروانە بێ بولبول
دەبێ هەر بچمە باغ و ڕازی دڵ شەممێکی بەر با دەم

سبەینێ وەرنە سەیری کوشتنم وادەم چەها داوە
لە سەر وادەی درۆی ئەو نادەم ئیتر وادە، قەت نادەم

وتم: گەر حاڵی مەحوی تێ بگەی ڕەم بەم حەدە ناکەی
وتی: ئەو تێ نەگەیوە، من پەری م و ئەو بەنیئادەم

 618

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.