هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  تێ گەیی و شیوەنیە ئەمڕۆ، دا سبەی شایی بکا

تێ گەیی و شیوەنیە ئەمڕۆ، دا سبەی شایی بکا
پێ گەیو و دەروێشە، دا سوبحەی شەهەنشایی بکا

نووری عومری سەرف ئەکا بۆ کەشفی تاریکی لە خەڵق
وەک چرا هەر کەس بە شۆخی مەجلیس‌ئارایی بکا

ئەر لە دنیا چاکەیێ سادر بوو، تەفرەی پێ نەخۆی
ڕووسپی هەر ڕووڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا

بۆ دوکانی موشتەرێ گەر حەول ئەدا کاڵافرۆش
دینی وا دێنێتە قیمەت خواجە ئەعزایی بکا

ڕەم دەکا حەتتا لە میهر و مەه جنوون ئادابی عیشق
سێبەری لێ بارە هەر کەس مەیلی تەنهایی بکا

مادەری گێتی لە شیری بڕیەوە، دەبڕێتەوە
فایدەی چی شەخسی لێ کەوتوو بەدادایی بکا!

با حەقیشی بێ، لە بۆ مەنسوور أنا الحق حەق نیە
شێتییە مەجنوون ئەگەر بێنازی لەیلایی بکا

زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر
چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا

دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق
مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا

 1379

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.