هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت

بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت
غەزالەی بەڕ نیە ڕامی وەفا قەت

مەحاڵە بێت و ئەو پێ سەر سەرم نێ
بە تاجی پادشا ناگا گەدا قەت

وتم: چ بکەم لە بۆ وەسڵت؟ وتی: کەس
بە کەس نەیوتووە عیلمی کیمیا قەت

چ ئیستیغنا، چ وەحشی تەبعییێکە
نەپرسی تۆ هەواڵی ئاشنا قەت

لە یادت دەرنەچم بەس، پەس هەوەستە
لە دەرحەقما مەکە غەیری جەفا قەت

هەموو بیسمیلیە، هەر من نیمە بیسمیل
نەبوو کارێ بکا هەر بۆ خودا، قەت 

هەموو فەخری کە داغ و دەردە عاشق
مەبەن، ڕیسوایییە، ناوی دەوا قەت

وتم: بێ باکە بۆ خوونڕێزی، ئەبرۆت
وتی: تێغ ئەز بڕش ناکا حەیا قەت

وتی: مەحوی هەناسەی ئاگرینە
بە دەم من نازکم، ناوم نەبا قەت

بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت
غەزالەی بەڕ نیە ڕامی وەفا قەت

مەحاڵە بێت و ئەو پێ سەر سەرم نێ
بە تاجی پادشا ناگا گەدا قەت

وتم: چ بکەم لە بۆ وەسڵت؟ وتی: کەس
بە کەس نەیوتووە عیلمی کیمیا قەت

چ ئیستیغنا، چ وەحشی تەبعییێکە
نەپرسی تۆ هەواڵی ئاشنا قەت

لە یادت دەرنەچم بەس، پەس هەوەستە
لە دەرحەقما مەکە غەیری جەفا قەت

هەموو بیسمیلیە، هەر من نیمە بیسمیل
نەبوو کارێ بکا هەر بۆ خودا، قەت 

هەموو فەخری کە داغ و دەردە عاشق
مەبەن، ڕیسوایییە، ناوی دەوا قەت

وتم: بێ باکە بۆ خوونڕێزی، ئەبرۆت
وتی: تێغ ئەز بڕش ناکا حەیا قەت

وتی: مەحوی هەناسەی ئاگرینە
بە دەم من نازکم، ناوم نەبا قەت

 1302

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.