شيعر   -   مامۆستا كرێكار
  شیعرەكانم
 

شیعرەكانم

22/7/1980

شیعرەكانم سواڵكەرێ نین

خۆ وا فێر كەن

ماڵان بگەڕێن بۆ نانێ ..

یا وەك شاعیرانی كوفر

لەسەر هەموو سفرەو خوانێ ..

خۆیان تێر كەن ...

شیعرەكانم ، با بزانن

دەنگی هەموو چەوساوەكانی جیهانن

رەنجبەرێكن تا دوا تەمەن

خزمەتكاری رەش و رووتی

( شانە دەری ) و ( كەس نەزان ) ن .. ([1])

موسوڵمانن ، تا دوا تەمەن

ناڵەی یاسرو سومەییەی ([2])

بێ شوانی ئەم سەردەمەن ..

 

*****

شیعرەكانم

بەیت و بالۆرەی شایەر نین

لە هەموو شایی و زەماوەند 

ببنە مێشێ

بەدەم كڕنووش بردنەوە

بۆ شاباشێ 

بچنە پێشێ

لە دەوری سەری دەوڵەمەند

كۆ ببنەوە ...

شیعرەكانم خواپەرستن

هۆشیارن

وەك موسوڵمانی بە هەستن

گشت پیتەكانی ئاگرین

ئاگرێكی پڕ سۆزو قین

ئەڵێن ئێمەین هەتاكو هەین

قەت بۆ سامانی دونیایی

نە بۆ فیرعەون نە بۆ نەمروود ([3])

وەكو زێڕە ([4])

نابین بە سروود ..

 

شیعرەكانم

هەرزەیەكی كۆڵان گەڕ نین

بێ بڕوا نین

لە سووچێكی ئەم شارەدا

بۆ تێڕوانین

وەك پاسەوان

ئێشك بگرن

هەتا ئەمرن ..

*****

شیعرەكانم

كاتێ لێرە سەر ئەبڕرێن

جەرگ و دڵیان دەر ئەهێنرێن

شەهید دەبن

بەس نامرن ..

ئەوجا دەڕۆن .. لێرە دەڕۆن

دەچنە میسر

دەچنە سوریا

دەچنە ئەفغان

لە جێیەكی رۆژهەڵاتا

ستار ئەگرن ..

لەهەر جێ بن كە دەگەنێ

وەك باروود خانەی سەفەری

دەبنە كودی

پڕ باروودی

ساچمە زەنێ ..

شارەزایەكی خواناسن

بۆیە خۆیان بە لاقەدی

موجاهیدێكی ئیسلاما

هەڵ ئەواسن ..



[1] شانەدەری و كەس نەزان : دوو دێی هاوچەرخین كە پێیان دەوترێت ( مجمع سكنی ) یەكەمیان لە سلێمانییەو دووەمیان لە هەولێرە. ئەو كوردانەیان بە خورتی تێدا نیشتەجێ كرد كە لە دێیەكانی سەر سنوورەكانەوە گوێزرانەوە ..

 [2] یاسرو سومەییە : یەكەمین و دووەمین شەهیدانی ئیسلامن كە لە سەرەتای ئیسلامدا لە ژێر ئەشكەنجەو ئازاردا شەهید كران ..

 

[3] فیرعەون : پاشای میسر بوو لە سەردەمی سیدنا موسادا ـ سەلامی خوای لێ بێ ـ نەمرودیش پاشای عێراق بوو لەسەر دەمی سیدنا ئیبراهیمدا ـ سەلامی خوای لێ بێ ـ

 

[4] مەبەست لە سروودی ( سەرۆكمان زێڕە ) یە كە بۆ سەددامی تاغووت دەوترا .

 

 

شیعرەكانم

22/7/1980

شیعرەكانم سواڵكەرێ نین

خۆ وا فێر كەن

ماڵان بگەڕێن بۆ نانێ ..

یا وەك شاعیرانی كوفر

لەسەر هەموو سفرەو خوانێ ..

خۆیان تێر كەن ...

شیعرەكانم ، با بزانن

دەنگی هەموو چەوساوەكانی جیهانن

رەنجبەرێكن تا دوا تەمەن

خزمەتكاری رەش و رووتی

( شانە دەری ) و ( كەس نەزان ) ن .. ([1])

موسوڵمانن ، تا دوا تەمەن

ناڵەی یاسرو سومەییەی ([2])

بێ شوانی ئەم سەردەمەن ..

 

*****

شیعرەكانم

بەیت و بالۆرەی شایەر نین

لە هەموو شایی و زەماوەند 

ببنە مێشێ

بەدەم كڕنووش بردنەوە

بۆ شاباشێ 

بچنە پێشێ

لە دەوری سەری دەوڵەمەند

كۆ ببنەوە ...

شیعرەكانم خواپەرستن

هۆشیارن

وەك موسوڵمانی بە هەستن

گشت پیتەكانی ئاگرین

ئاگرێكی پڕ سۆزو قین

ئەڵێن ئێمەین هەتاكو هەین

قەت بۆ سامانی دونیایی

نە بۆ فیرعەون نە بۆ نەمروود ([3])

وەكو زێڕە ([4])

نابین بە سروود ..

 

شیعرەكانم

هەرزەیەكی كۆڵان گەڕ نین

بێ بڕوا نین

لە سووچێكی ئەم شارەدا

بۆ تێڕوانین

وەك پاسەوان

ئێشك بگرن

هەتا ئەمرن ..

*****

شیعرەكانم

كاتێ لێرە سەر ئەبڕرێن

جەرگ و دڵیان دەر ئەهێنرێن

شەهید دەبن

بەس نامرن ..

ئەوجا دەڕۆن .. لێرە دەڕۆن

دەچنە میسر

دەچنە سوریا

دەچنە ئەفغان

لە جێیەكی رۆژهەڵاتا

ستار ئەگرن ..

لەهەر جێ بن كە دەگەنێ

وەك باروود خانەی سەفەری

دەبنە كودی

پڕ باروودی

ساچمە زەنێ ..

شارەزایەكی خواناسن

بۆیە خۆیان بە لاقەدی

موجاهیدێكی ئیسلاما

هەڵ ئەواسن ..



[1] شانەدەری و كەس نەزان : دوو دێی هاوچەرخین كە پێیان دەوترێت ( مجمع سكنی ) یەكەمیان لە سلێمانییەو دووەمیان لە هەولێرە. ئەو كوردانەیان بە خورتی تێدا نیشتەجێ كرد كە لە دێیەكانی سەر سنوورەكانەوە گوێزرانەوە ..

 [2] یاسرو سومەییە : یەكەمین و دووەمین شەهیدانی ئیسلامن كە لە سەرەتای ئیسلامدا لە ژێر ئەشكەنجەو ئازاردا شەهید كران ..

 

[3] فیرعەون : پاشای میسر بوو لە سەردەمی سیدنا موسادا ـ سەلامی خوای لێ بێ ـ نەمرودیش پاشای عێراق بوو لەسەر دەمی سیدنا ئیبراهیمدا ـ سەلامی خوای لێ بێ ـ

 

[4] مەبەست لە سروودی ( سەرۆكمان زێڕە ) یە كە بۆ سەددامی تاغووت دەوترا .

 

 1407

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.