مۆسکۆ٣/ ١٩٩٣
بە بۆنەی ھاتنی (رۆن بن ئیشاع) پەیامنێری رۆژنامەی (یەدعۆت ئەحرەنۆتی) ئیـسرائیلییەوە بۆ کوردستان لە ١٣/٢/١٩٩٣زو دیداری لەگەڵ سەرانی پارتی و یەکێتی .
دەیانووت جوو
بەو سامانەشی کە ھەیبوو
نەیدی کوردێ
لە کۆمەڵگەی کوردەواری
خزمەتیکاو
وەک نۆکەرێ بیخاتەدوو..
کەچی ئەمڕۆ
وا رۆژنامه‌وانێكی جوو
گرەوی سیاسی بردەوە
پێشەوایەکی شۆڕشگێر
لەگەڵ (نۆ) (کەر)ی بەرپرسا
بە ناوی ھەموو کوردەوە
خوڵقی کردوو
وەکو پیری
بهكڕنۆش چوو
به‌ره‌و پیری ..
زۆر لە سیاسەتمەداری کورد
دەرکەوت
ئەو بیرەی دەیانجوو
کاوێژێ بوو
لە زادەی بیری دژانەی
قەشەی دیانان و دەیان جوو ..
مامۆستا كرێكار
پێگه‌ی دووربین
_________________
1جو: جوله‌كه. شۆڕشگێڕ به‌ته‌وسه‌وه ده‌ڵێ: شۆڕش گێڕ. هه‌روه‌ها نۆكه‌ر (خزمه‌تكار) كردوویه‌تی به نۆ كه‌ر.
پیری: پیر: گه‌وره‌ی خواپه‌رستانه له ته‌ریقه‌تی ده‌روێشیدا.
دهیانجوو: له جوویین (مضغ)ه‌وه‌یه كه پارودهجووێت.
جوینه‌وه‌ی خۆراكێكی خوراوه كه هه‌ندێك ئاژه‌ڵ لهگهدهیانهوه ده‌یهێننه‌وه ناو ده‌میان كاتی حه‌وانه‌وه‌یان چاكتر ده‌یجوونه‌وه.
دیانان: مه‌سیحیان. ده‌یان جو: ده‌یه‌ها جوله‌كه.

|