شۆڕش گێڕی
ئۆسلۆ ٨/١٩٩٣
سەرکردەی کورد شۆڕشگێڕن
نیو سەدەیە
خەریکی شۆڕشی گێڕن !
ھەموو مووریان لەسەر ملەو
کورد لە دەوری خۆ دەگێڕن ..
لەگەڵ ھەموو خەباتێکی دۆنکیشۆتی
کورد ئەسوون و
بە ( ھیوا ) ی تێر ئەکەنەوە !
چوار وەرزی ساڵ
جەنجەڕیان لە دوو دەگێڕن
تا شۆڕش گێرە کەنەوە !
دەبێ شۆڕش گێڕ کەنەوە !!
کادێری ( ماندوو نەناس ) یش
دەردەپەڕێ
وەک سەگی ئاغا دەوەڕێ
جێ پێی کۆرپەی سک دەگەڕێ
بۆ ناساندن
بۆ تاساندن ..
بۆ خەساندن ..
ھەر لە نەوەی نوێ دەگەڕێ
تا شۆڕشگێڕ
وەک کەڵەگا لێیان پەڕێ !!
ئەم خەباتە تاکەی ھەروا
چەپ دەگەڕێ ..!
تاکوکەی کورد
وێڵە لە دووی
ئەمڕۆ نا دووی
جارێک بە لایا وەرگەڕێ !!
یا بێ بە لایا وەرگەڕێ !!
شۆڕش گێڕی
ئۆسلۆ ٨/١٩٩٣
سەرکردەی کورد شۆڕشگێڕن
نیو سەدەیە
خەریکی شۆڕشی گێڕن !
ھەموو مووریان لەسەر ملەو
کورد لە دەوری خۆ دەگێڕن ..
لەگەڵ ھەموو خەباتێکی دۆنکیشۆتی
کورد ئەسوون و
بە ( ھیوا ) ی تێر ئەکەنەوە !
چوار وەرزی ساڵ
جەنجەڕیان لە دوو دەگێڕن
تا شۆڕش گێرە کەنەوە !
دەبێ شۆڕش گێڕ کەنەوە !!
کادێری ( ماندوو نەناس ) یش
دەردەپەڕێ
وەک سەگی ئاغا دەوەڕێ
جێ پێی کۆرپەی سک دەگەڕێ
بۆ ناساندن
بۆ تاساندن ..
بۆ خەساندن ..
ھەر لە نەوەی نوێ دەگەڕێ
تا شۆڕشگێڕ
وەک کەڵەگا لێیان پەڕێ !!
ئەم خەباتە تاکەی ھەروا
چەپ دەگەڕێ ..!
تاکوکەی کورد
وێڵە لە دووی
ئەمڕۆ نا دووی
جارێک بە لایا وەرگەڕێ !!
یا بێ بە لایا وەرگەڕێ !!
|