موفتی زادە
سلێمانی /٤/ ١٩٩٢
کاک ئەحمەدی موفتی زادە ئەمیری شورای ئەھلی سوننەتی ئێران بوو لە ١٩٦٣دا لەسەر کوردایەتی گیرا ، کەچی لە زەمانی شۆرشی (ئیسلامی) ئیمام خومەینیدا لەسەر ئیسلام دە ساڵ ـ بێ دادگایی کردن ـ زیندان کرا ! دواییش کە پزیشکەکان راپۆرتی خۆیان لەسەر تەندروستی ئەو نووسی کە ھێندەی نەماوە بمرێ ، ئازادیان کرد تا دوای دوو مانگ چارەسەرو ئەمبەروبەری نەخۆشخانەکان گیانی سپاردو بووە لەعنەتی مێژوو بۆ مەزھەبی بکوژانی .. ھەر لە یەکەم ساڵی زیندان کردنیەوە پێیان دەووت : ئەگەر نامەیەکی ( ئیلتیماس ) بۆ ئیمام خومەینی یان بۆ کاربەدەستانی دەوڵەت بنووسیت ئازاد دەبیت ، ئەویش دەیفەرموو : من بۆ لا الە الا اللە دەژیم و بۆ ئەویش دەمرم چونکە راستی رەھای بوونە ، گەر پێم بڵێن لا الە الا اللە بنووسە ، مادام بە قسەی ئێوەیە ناینووسم ..
منیش ئەم شیعرەم لە وەلائدا بۆ کاک ئەحمەدی رەحمەتی وئەودا نووسیووەو پێشکەشی دەکەم بە برایانی مەکتەبی قورئان و بیرخستنەوەش بێت بۆ (ئیخوان)ەکانمان کە ئەو زەمانە گلەییان لێ دەکردم کە بۆچی شیعر لەسەر ئەم شۆڕشە مەزنە نانووسیت ؟!!
( 1 )
موفتی زاده
هۆ موئمینی ئالی فیرعه‌ون
زێوانه نوێكانی هوبه‌ل
ده‌یانه‌وویست
عهقیدهكهت
وه‌كو هی وان
ده‌سته‌مۆ كه‌ی !!
ده‌یانه‌وویست
تۆش دینه‌كه‌ت
وه‌كو هی وان
بكه‌یته گومه‌زی زێرِو
تهوحیدهكهت
قوربانی شه‌خسه پهرِۆ كه‌ی !!
ده‌یانه‌وویست
له زیندانا
ناچار ببی و
تف له سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆ كه‌ی !!
به‌ڵام هه‌یهوو
تۆی ئیبنو جوبه‌یری نه‌به‌رد
بۆت سه‌لماندن
نه‌ك هه‌ر سه‌ری جه‌للاده‌كان
سه‌ری ئیمامیش دای له به‌رد ..
( 2 )
موفتی زاده
هۆ ئیبنو ته‌یمییه‌ی بێ ناو
سه‌ربازی كوردی نه‌ناسراو
من ده‌زانم
شهرِخوازه گۆرِپهرستهكان
ده‌یانه‌وویست
خۆت بفرۆشی و
گه‌له ره‌ش و رووته‌كه‌ی خۆت
بخه‌یته دا‌و !!
بۆ پاداشتیش
بۆ چه‌ند ساڵێ
بتكه‌نه وه‌زیری ( چرار )
له ئێرانا
له میسر‌و تونس و عهممانا
له سودان و پاكستانا
له سه‌انسه‌ری جیهانا
گێله سوننیت پێ بكه‌ن راو !!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
هه‌تا ئێستات كاریگه‌ره
ئه‌وی وه‌ك عه‌سای موسایه
ته‌وحیده زیندانهكهتهو
ئا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستایه ..
( 3 )
موفتی زاده
هۆ شۆرِه سواری ئه‌م دینه
موجاهیدی راسته‌قینه
من ده‌مزانی
كه‌لله سه‌ری سه‌به‌ئیه‌كان
هه‌مووی داخ و بوغز‌و قینه
بۆیه ئاوا
له ده‌وڵه‌تی ( ئیمامی موسته‌زعه‌فین ) ا
وای له زیندانی ( ئه‌وین ) ا !!
به‌ڵام له ئێمه‌ی قوتابیت
دڵنیا به
تا ده‌وڵه‌تی شیعه ماوه
مۆری تف و له‌عنه‌تی مه‌ی
له نێو چاوه ..
چونكه له ده‌وڵه‌تی وانا
له زیندانا
وه‌ك ووڵاتی كۆمۆنیستان
بۆ رێ گرتن له بانگه‌وازی ئه‌م دینه
جێگای خواوویستی وه‌كو تۆ
ـ روویان ره‌ش بێ ـ
ئاوده‌ستێكی ناو زیندانه‌و
زیندانهكهش ژێر زه‌مینه !!
( 4 )
موفتی زاده
هۆ شمشێره برِندهكهی سه‌لاحه‌ددین
كاتێ كه دیم
شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی
ئاڵای شیرك و حوكمی جه‌هلی
له زیندانا
له‌به‌ر پێی تۆكهوت و نه‌وی
بۆ خۆشی له خه‌م و ژانا
له‌به‌ر ده‌م نه‌علی هامانا
چۆكی داداو
شمشێری كولی خوێناوی
دیدو مێژووی
وه‌ك سه‌ری
خسته سه‌ر زه‌وی
هه‌ناسه‌م له سینه برِا
دیم زێوانێ
بۆ كه‌فاره‌تی به‌زینی
بۆ هه‌ستانی رق و قینی
بۆ جێمی نوێ
مه‌زهه‌ب ئه‌سوێ
هه‌ر ئه‌مزانی
یا خوێنی تۆی تێ هه‌ڵ ئه‌سوێ
یا برِیاره تا به‌یانی
یا موفتی زاده‌ی ره‌ببانی
یا گوڵی بیابانی سوننی
ئیمام حوسه‌ینی سوبحانی ..
وا حه‌سره‌تا
ده‌كه‌نه قۆچی قوربانی ؟!!

|