زيندان   -   مامۆستا كرێكار
  نامەیەك لە شەوی لە سێدارە دانا

مامۆستای لاوی خوالێ خۆش بوو شەهید ( هاشم الرفاعی ) له‌ شەوێكدا نامەیەكی لەسەر زمانی یەكێك لە برا موسوڵمانەكانی بۆباوكی رازاندەوە, تادیمەنی هەست و هۆشی شۆڕشگێڕانەی لاوێكی موسوڵمان  بخاتە روو .. تاوێنەی زیندووی بزووتنەوەی ئەو ویژدانە بنەخشێنێ كە لە گەڵ رووداوەكانی ئەم میللەتە ئیسلامیە لە خرۆشایە ..تا وێنەی شۆڕشێك پیشان بدات كە دژی ئەو زۆردارانە یە كە حوكمیان لە سەر ستەم ناڕەوایی دامەزراوە .. ئەو شەوەش وا دیارە كۆتا شەوی ژیانی ئەو برایە بێت چونكە بۆ سبەی ئەو گەردنەی سەری بەرزی موسوڵمانێتی ئەوی هەڵگرتبوو ، پەتی سێدارەی تێ ئاڵێنرا و شەهید كرا .

بابە گیان چیت بۆ بنوسم كە من هەر ئەمشەوم ماوە
كەوا وەردیان و سێدارە چاوەڕێمن لە ئێستاوە
منی بەندی گۆشە گیر چیت بۆ بنوسێ  خامەكەم
كە دەستم زنجیرە بەند وكۆتم لە گەردن ئاڵاوە
قۆناغی ژینی دونیاییم ئەم شـەو كۆتایی پێ دێنێ
بۆیە هەمـوو تاریكی ژیـن ئاوا گەمـارۆمـی داوە
بێ گومانم ئەمشەویش وەك شەوانی دی رادەبورێ
سـبەی لاشـەكەم دەبینن وا بەسـەر شـانتـدا داوە
هەر چۆنێ بم ئەنوسم بۆت تا بۆ دوژمنان بسەلمێ
بـاوەڕی دینی ناژكـێ ئەگەرچـی لاشــە جنراوە
*****
گەرچی ماتی كوشندەی شەو تارمایی خنكاو دەرئەخا
یادی ڕۆژانەی پێشـینەم لە دڵدا سەریان هەڵداوە
لە تاو ژواری برینی بڕینی گۆشت وئیسقانم
پەنامە خەیاڵی نووری ئەو قورئانەی كەسوتاوە
دەرونم مل كەچە بۆی هەر ئایەتێ خوێندبێتم
موچأكی ترس ولەرزی خوا بەگشت گیانماهێناوە
ژیام باوەڕم بە خوا بوو بەڵام تا ئێستا نەمزانی
ئەو باوەڕە چ تامێـكی لـە ناو خـۆدا حەشـارداوە
دەبا لای بەن كەمن تێرم زۆر سوپاسیشیان ئەكەم
نامەوێ قەت خواردنی وان گۆشتی خۆمی تێكەڵاوە
خۆراكی واتفت وتاڵم لەسەر خوانی خۆم نەدی قەت
كەی ئەمە خواردنی مرۆڤە ؟ كەی ئەمە مرۆڤ لێی ناوە
دەسـتێكم بۆ ڕابهێڵن سـوور بوو بێ بەخوێنی خۆم
خۆم ئەوەم پێ خۆشە چونكە خۆم بۆشەهیدی داناوە
*****
بەهەر چوار دەوری دیواری ڕەش وڕەقا نی یە ڕوونی
مەگەر لەو پەنجەرۆكەی وا بەشیشی ئینجی تەنراوە
پەنجەرەی چی؟ ئەویش بەندە وەكو دەنگی منی بەندە
ئەویش هەتا سینەی بەردەو لە چیمەنتۆ چەقێنراوە
نە پڕسینەی هەوا ئەمژێ نە ئاهی دەردەچێ جارێ
مەگەر جار جار ڕێی مندا ئەویش هێندەی ڕێ دراوە
گەلێكم چاو بە چاویا گرت هەتا لێیەوە بڕوانم
وەك بێدارێ سەرنج دەمە ئەو میلەتە ماف خوراوە
دەبینم ڕوو دەبینم دڵ هەست وهۆشی هەق پەرستان
چۆن دەكوڵێن چۆن دەخرۆشێ گەرچی بەتەم داپۆشراوە
*****
كش وماتی شـەو لە پـڕدا زأەی زنجیرە ئەیبڕێ
پاسەوان لكی شـۆڕ بۆوەی بۆلای سەرشانی هەڵداوە
هەرساتە نا ساتێ بەزۆر ، خەو لەچاوی ئەتۆرێنێ
وەك عـەوداڵێ چـاو ئەگێڕێ ، لە هەڵاتنم ترسـاوە
بەڵام لە درزی دەرگاوە كە سـەیری ژورەكەم ئەكـا
دڵی هێمن ئەبێ ، چونكـە بنی پێی نێچیر ئاوســاوە
هەست بە ڕق وكینە ناكەم بەرامبەری بە هیچ شێوە
چی كردووە تاكو وابم ؟ ئەویش بە سـتەم تاساوە
بابە گیان ئەویش وەكو تۆ دڵ وڕەوشتی زۆر پاكن
بەڵام ئەمڕۆ پاروە نانی ئەو ، وا بە دڕكا گیرساوە
خۆ ئەگەر وەنەوزێ جارێك چاوی لێم پێ بكا غافڵ
خێزانی تاڵی ئەچێژێ ، خۆشی زیندووی نەحەساوە
كێ ئەزانێ ؟ لـەوانەیە بگـەڕابـایـەوە مـاڵـێ
شێوەمی بهاتبا یادو بگریابا وەك وەی كوڕی خۆی خنكاوە
گەرچی بەندیخانەكەشــی دڕندەیە ، تۆقێنەرە
لەوانەیە شاعیر بوایە ئەمەی بەشیعر بهـۆنـاوە
*****
خۆ زیانم لێ نەئەكەوت . تووشی ئەشكەنجەش نەدەبووم
گەر رازی بام بەو قسانەی گوێ ی هەندێ پێ ی ئاخێنراوە
وەكو هەموو دڵ بەزیوێ خۆ دەمتوانی مت وكپ بم
بێ باس و خواس ، وەك ئەو بەردەی لە بن گۆما داڕزاوە
هەمان هەست و سۆزە لای هەموان ئەگەر چی كەس نی یە
ئاشكرای كا ، چونكە خەڵكی لە بێ دەستی حەپەساوە
هەست مردووە ، ترسنۆكە ، نەفامێكی هیچ نەزانە
ئەوەی وا بە كۆدەتای گەمژەو گەوێڵان خەڵەتاوە
ئەو گڕەی وا لە دەوری گەل كڵپەی بڵێسە ئەدا
ئەو خوێنە دای ئەمركێنی كە لافاوی پێ هەستاوە
دڵم ووریایە بابەگیان ، وەك خۆی ئاسایی لێ ئەدا
گەرچی سبەینێش ئەیبینی وا لە لێدانی وەستاوە
ستەم ماوە ، وا زوو كۆتی ناپسێ بە مردنێ
گۆأینی هێزێكی ئەوەێ ، هێزیش شۆڕشی خوێناوە
با ستەمكاران هەزاری وەك من وتۆش لە دارێ دەن
گەل رانە ، چۆن زەرەر دێنێ ، كە تاكێ بەرخی خوراوە
*****
هەست وسۆزی دەرونە وەك زیندویەك ئاوها ئەدوێ
تا بۆ جیهان بسەلمێنێ كەقەت وەك كۆیلە نەژیاوە
بـاوەڕە پێـم دەڵێ :  ژیان گەلێ مـەزنترە لـەوەی
چەپڵە لێدەی بێ مافی بوون بۆ وەی بە حوكما هەڵزناوە
ئەڵێ گەرچی سبەی كۆتا هەناسەت دەردەچێ لە گیان
لە پاش خۆت بۆیان دەبیتە ئێش وئازاری نەبڕاوە
زەنگۆڵەی خوێنی تكاوو پێستی شین ومۆری تۆ
ئۆفی ژانی سەرو سینەت كە ئاوا خوێنی تێ زاوە
سپێدەی ڕۆژێكی نوێن و نووری گزنگی ئازادین
سـتەمكاران دڵنیان دێ , بۆیە هەمـوو شـڵەژاوە
فرمێسكی سەد بەندی وەك تۆكە دەتكێ بە سەر پێوەندا
لەگەڵ خوێنی شەهید سبەی دەستیان لە دەستی یەك ناوە
بە هەردولا لێرەو لەوێ كە جۆگە زۆر هەڵدەبەستن
دەبنـە لافاو , ڕادەماڵن ئـەو ڕژێمەی أوێنراوە
خۆ گەلێ جار رەشەبا كاتێ هەڵدەكا , ئاو هێمنە
كەشـتی لە ڕۆخـی دەریادا دابین بوەو دامەزراوە
گأی ئاگر پژێنیش تا زۆرتر لە ناخا كڵپەی بێ
هێز زیاد دەكا, هێرشی دێ ، بە بەرد ، بە ئاسنی تواوە
دڵۆپە دڵۆپی بارانیش كە یەك بە دووی یەكدا هاتن
ڕوبـاری وا پێك دەهێنن كـە لافـاوی وا بە دواوە
بە یەك دەست هەڵدەكێشن زوو رەگ و ریشاڵی زۆرداری
جا ئەو ساتە ئۆف و ناڵە وهاواریشیان سەر بڕاوە
*****
نازانم ئاخۆ لە پاش مەرگم بەسەر هاتم دەبێ
وەك رووداوێ بوترێ ؟ یا دەچێتە گێژی هـەواوە
ئاخۆ باسم لە نێو دێری پەڕەی مێژودا چ بێ ؟
كرێ گرتەم ؟ یا وام لە گەڵ شكێنەری بتی پواوە
خۆ ئەوەندەی خۆم بزانم دڵنیام توانام نییە
گوێچكەی مل كەچی تەپ كەم وەك ئەوەی دینی بەرداوە
خۆ ئەگەر لەم شۆشەم دا هیوام مافێ نەبوو بێ
دەستی میلەتی لێ گیر بێ بۆ خۆم لەم گێژاوە داوە ؟
ژیانی پڕ ڕێزم ئەوێ , بێ كۆت و زنجیری پێ
بێ تۆقاندن وەك ئەو ژینەی ئیسلام فەرمانی پێداوە
دەماری لەش جۆگە خوێنی  ئازادیخوازانەیە
گەر بشگلێم عیزەتی نەفسم هەڵ ئەگرم كە ڕواوە
*****
بابە گیان سبەینێ كاتێ سپێدە تیشكی ڕۆژ دێنێ
ئاشكرانە دەخاتە  ڕوو كردەوەی بەدی شاراوە
لە گەڵ ئەو دەنگە زوڵاڵەی هەتیووی سەموون فرۆشا
كە لێك دەدەن لەو دەرگایەی بە ڕوویانا داخراوە
لەو كاتەی ئەو وەك عادەتی دێ لە دەرگای ماڵێ ئەدا
سبەینێ زوو وەردیانێك لە بەر دەرگای من وەستاوە
فەرموی سێدارەم لێ ئەكاو هەروا لە دوای ساتێكی كەم
لە گەڵ نان خواردنی ئێوە مـلم بە پەتـدا كراوە
لە پێش تەواو بوونی ئێوە ڕۆحی من بە خوای خۆی ئەگا
ئیتر هەر لاشەی مردوومە كە بە دارا هەڵواسراوە
*****
بابە گیان با وێردی پرسەت تابلۆی ئاگاداری بێ
كە پەتی ئەم سـێدارانە لەم ووڵاتە نەڕێسراوە
لە جێیەك ڕێسراوە ئەڵێن ( خاوەن شارستانی ) یە
یان ئەڵێن گوایە ئاوایە . ئاوا بۆ ئێرە هێنراوە
بە یارمەتی ئاڵقە لە گوێ وبەكرێ گیراوانی ناوخۆ
بـۆ ئەم ووڵاتـە زامـارەم بەتایبـەتی نێرراوە
بابە گیان حەز ناكەم ئیتر شەوو ڕۆژت پشێوی بێ
خەفەت گرتوو , كراس ڕەش , وەكو لە لای خەڵك باوە
نا بابە گیان چاك بزانە كوڕی لە سێدارە دراو
ئەوەندە عەشـقی خوا بوو بوو تا لە ڕێیا سەری ناوە
تۆ بیرت دێ كە مناڵ بوم چەندت سرود فێر دەكردم
دەربارەی خۆشەویستی خواو خاك وئەم خەڵكە چەوساوە
*****
توخوا بابە هەر كاتێ دیت دایكم فرمێسك ئەڕێژێ
بۆ ئەو كوڕە شەهیدەی وا لە تافی لاوی سەری ناوە
كە بینیت وا ئاهی ژان و پأمەی گریانی بە كوڵی
لەبەر دراوسێ كپ دەكا , ئەمەش ژانێكی دی داوە
توخوا بابە لە جیاتی من داوای لێ بوردنی لێ كە
هەردووك گەردنم ئازاد كەن لەو هەڵانەم كە ڕوی داوە
قسەی نەرم ونیانی ئەو , وا لە گوێمدا زرینگەی دێ
جارێ بە سۆز , جارێ گلەیی , یا بە توڕەیی سزاوە
كوأی خۆم كوڕی شیرینم توخوا بەسە توانام نەما
دڵم خۆش كەو سەرپێچی بەس , وەكوخۆت بەڵێنت داوە
با بگەڕێم كچێكی ژیری خۆت ئاسا بهێنم بۆت
یا خۆت بیڵێ , ئەو ئاواتەم بهێنە دی  ، بێ ئاژاوە
هیواو ئاواتی ئەو وابوو , بەڵێ بەڵێنیشم دابوو
بەڵام خەباتی خوا ویستی خۆشترە لە ژیانی بأاوە
نازانم ئاخۆ لەمەو دواهیواو ئاواتی چ دەبێ ؟
مەگەر هەر خوا ئارامی خۆی ببەخشێ پێی هەتا ماوە
*****
بابە گیان ئەمەبوو ویستم وەكو ڕاسپاردە بینوسم
ئەمانەشن لە ناخمدا , لە فیكرمدا , گیر دراوە
بەڵام بابە ڕوناكی دێ , گەر خوا حەز بكا دەیبینی
هەرچی یاسای كوفرە ئەوا لە ژێر پێی گەل شێلراوە
جا ئەوی هاووڵاتیم بوو, جارێ دێ بێمەوە یادی
خۆ ئەگەر یەكیش نەناسین , هەموو لای خوا ناسراوە
هیوام ئاسودەیی گەلە , لە سایەی شەریعەتێكدا
بە فەرمانی خوا دێتە دی ونەخشەی لای ئەو داڕێژراوە

*****

دیوانی: ژانی مان
به‌روار: 27 /8 /1980
بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م

 1440

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.