ده‌رباره
بسم الله الرحمن الرحيم
برايانى ئازيزو خوشكانى به‌ڕێز
به پێویستمان زانی بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری دروست و شیكاریی سیاسی و واقیعیانه (پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین) بخهینهوە به‌ردیده‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز..
ئەگەر ئەرکی رۆژنامەوانی پیشەیی گەیاندنەوەی وێنای واقیعەکە بێت بە بەرامبەرانی وەکو خۆی. ئەوە ئەرکی رۆژنامەوانی موسوڵمان دەبێ زۆر راستگۆیانەتر بێت، چونکە لە ئیسلامدا شاهیدی یەک کەس (کە دەڵی هەیڤی رەمەزانم دی) ئەوەندە کاریگەرە کە ئوممەتەکە بەو شاهیدییەی ئەو بەڕۆژوو دەبیت! بۆیە ئێمەش لەم روانگەو لە هەستی بەرپرسێتی قیامەتییمانەوە هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌واڵ و شیكارو ڕاپۆرت و دیداری رۆژنامه‌وانی _راست و دروست_ له‌م پێگه‌یه‌وه به ئێوه‌ی به‌ڕێز بگه‌یه‌نینه‌وه. دەکرێت لە شێوازی داڕشتنەوەدا خوێنەر پەیوەست بکەینەوە بە زانیاری رابوردووەوەو تا یارمەتیدەری بین لە راست درک پێکردنی واقیعەکەدا.. یان رای پسپۆڕانی خۆشمانی بۆ دەهێنینەوە ان شاءاللە.. ئێوه‌ش دەتوانن هاوكارمان بە ئامۆژگاریی، بە رەخنە، بە ناردنی هەواڵ، بە وەرگێڕان، بە نوسینی بابەتی سەربەخۆو هیتر..
هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت له‌م بوارانەدا كارمان لەگەڵدا بكات با نامه بۆخودی په‌یجه‌كه‌ی فه‌یسبووك بنێرێت:
لێره‌وه كرته بكه بۆ پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین