موسڵمان   -   مامۆستا كرێكار
  من كێم

من كێم

 

     لە سەرەتای قۆناغی زانكۆمەوە گەلێك لە شەیتانەكانی كۆمۆنیزم و ئەڵقە لە گوێكانی بەعس ئەكەوتنە شوێنم و ئەیانپرسی كە ئایا ریشم بۆ چ رێبازێكم هێشتۆتەوە ؟ ئەم چەند دێڕەی خوارەوە پێناسەیەكە و بە رای من پێویستە ببێتە ناونامە ( هەویە ) ی لاوانی موسوڵمانی كورد

 

دێ ی و دەتنێـرن گـەلێكــن دێنـە رێـم

دێـن ولەمـلاولا دەپرســن چیـم و كێـم

تـا ئەوان هەن بـا هەڵگرن شـوێنی  پێم

بەردەوامـم مـن بـۆ ئـەم ئیسـلامە دێـم

یا سەرەنجام سەركەوتنێك دەست ئەخەم

یا لە رێیا وەك ( سـەیید ) خۆم دا ئەنێم

*****

 

من ئەو دەنگـە دلێرەم دوژمنم تۆقیوە لێم

دەنگـی قورئانم سـرودەكەی (بەننا)ئەڵێم

*****

خـوا مەبەسـتمە وپێغەمبەریش پێشـەوام

قـورئانە دەسـتوورم جیهادیش رێی هیوام

عاشق وشـەیدای شـەهید بوونی رێی خوام

بـە هـەڵمـەتـم وەك پڵنگـی بێشـە  وام

خـوای مەزن پشـت و پەنامەو( موئمن ) م

دڵنیــام ، ســەركـەوتنـە مـافـی رەوام

*****

 

وا ئەمناسـێ دوژمنـم بۆیـە تۆقیـوە لێم

برای(حەمزە)م حەز دەكەم لە مەیدانا گلێم

*****

بەیعـەتە بـۆ رابــەری رێبـــــازەكەم

هەر وەكو خۆی خۆم بۆ شۆرش سازەكەم

ســڵ نەكەم سوور بم لە سەر ئاوازەكەم

ژینـم بـێ قـورئانـە ئاشـتی خوازەكەم

تا سەركەوتن, یا سەرەنجام وەكو ئەو

گیان ئەبەخشم ، هێندەشە ئەندازەكەم

*****

وا ئەم ناسـێ دوژمنم بۆیە تۆقیوە لێم

بیلالێكم ، تا لێم دەن ( اَحَدْ اَحَدْ ) ئەڵێم

*****

كاتـێ دوژمـن را ئەوەســتێ بـەرامبــەر

هێــزی چــەكـداری ئـەتـەنـێ دەوروبەر

دەنـگــی بـاوەڕ دێ پــڕ بكـا دەشت و دەر

بناســێنـێ مـوسـوڵـمانـی كــۆڵنــەدەر

هــاوار بكـا چــۆن لـە مــردن ســڵ ئەكا

ئــەو كەسـەی بیـری شــەهیدی وا لەسەر

*****

وا ئـەم ناسـێ دوژمنـم بۆیـە تـۆقیـوە لێم

پەروەردەم قورئانیە ئەستەمە لەشەڕ هەڵێم

 

دیوانی: ژانی مان

به‌روار: 12/2/1980

من كێم

 

     لە سەرەتای قۆناغی زانكۆمەوە گەلێك لە شەیتانەكانی كۆمۆنیزم و ئەڵقە لە گوێكانی بەعس ئەكەوتنە شوێنم و ئەیانپرسی كە ئایا ریشم بۆ چ رێبازێكم هێشتۆتەوە ؟ ئەم چەند دێڕەی خوارەوە پێناسەیەكە و بە رای من پێویستە ببێتە ناونامە ( هەویە ) ی لاوانی موسوڵمانی كورد

 

دێ ی و دەتنێـرن گـەلێكــن دێنـە رێـم

دێـن ولەمـلاولا دەپرســن چیـم و كێـم

تـا ئەوان هەن بـا هەڵگرن شـوێنی  پێم

بەردەوامـم مـن بـۆ ئـەم ئیسـلامە دێـم

یا سەرەنجام سەركەوتنێك دەست ئەخەم

یا لە رێیا وەك ( سـەیید ) خۆم دا ئەنێم

*****

 

من ئەو دەنگـە دلێرەم دوژمنم تۆقیوە لێم

دەنگـی قورئانم سـرودەكەی (بەننا)ئەڵێم

*****

خـوا مەبەسـتمە وپێغەمبەریش پێشـەوام

قـورئانە دەسـتوورم جیهادیش رێی هیوام

عاشق وشـەیدای شـەهید بوونی رێی خوام

بـە هـەڵمـەتـم وەك پڵنگـی بێشـە  وام

خـوای مەزن پشـت و پەنامەو( موئمن ) م

دڵنیــام ، ســەركـەوتنـە مـافـی رەوام

*****

 

وا ئەمناسـێ دوژمنـم بۆیـە تۆقیـوە لێم

برای(حەمزە)م حەز دەكەم لە مەیدانا گلێم

*****

بەیعـەتە بـۆ رابــەری رێبـــــازەكەم

هەر وەكو خۆی خۆم بۆ شۆرش سازەكەم

ســڵ نەكەم سوور بم لە سەر ئاوازەكەم

ژینـم بـێ قـورئانـە ئاشـتی خوازەكەم

تا سەركەوتن, یا سەرەنجام وەكو ئەو

گیان ئەبەخشم ، هێندەشە ئەندازەكەم

*****

وا ئەم ناسـێ دوژمنم بۆیە تۆقیوە لێم

بیلالێكم ، تا لێم دەن ( اَحَدْ اَحَدْ ) ئەڵێم

*****

كاتـێ دوژمـن را ئەوەســتێ بـەرامبــەر

هێــزی چــەكـداری ئـەتـەنـێ دەوروبەر

دەنـگــی بـاوەڕ دێ پــڕ بكـا دەشت و دەر

بناســێنـێ مـوسـوڵـمانـی كــۆڵنــەدەر

هــاوار بكـا چــۆن لـە مــردن ســڵ ئەكا

ئــەو كەسـەی بیـری شــەهیدی وا لەسەر

*****

وا ئـەم ناسـێ دوژمنـم بۆیـە تـۆقیـوە لێم

پەروەردەم قورئانیە ئەستەمە لەشەڕ هەڵێم

 

دیوانی: ژانی مان

به‌روار: 12/2/1980

 1435

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.