كوردستان   -   مامۆستا كرێكار
  هۆ هەڵەبجە

هۆ هەڵەبجە

هەڵەبجە لەروانگەی ئیسلامیەكانی كوردستانەوە شارێكی
سەركردایەتی وبنكەیەكی ئیسلامی بەهێز بوو ، چونكە لە رووی رێكخستن ( تەنزیم ) وتەوجیهییەوە زۆربەی جێگاكانی كوردستانی ئاڕاستە دەكرد . بۆیە هیواو ئاواتی گەورەی هەموو لایەكمان بوو بۆ بەرپا كردن وراگەیاندنی جیهاد . بەڵام زۆر بەداخەوە تەنانەت لە دوای ئەو كارەساتە دڵتەزێنەش كە بەسەریدا هات كاتی جیهادی ـ لە لای ئارامگرەكانی مەككە ـ هەرنەهات و هەر نەهات !!
   ئەم شیعرەش گلەییەكی برایانەیە ولەو برایانە دەكرێ ، نەك هەر شیوەن ولاوانەوەیەكی شاعیرانە ..

               ( 1 )
هۆ هەڵەبجەی كوفر بەزێن
شاری دلێر
شاری هیوای خەڵتانی خوێن
زۆر دەمێ بوو
هێزی كوفر دەیانزانی
مناڵانی كانی قوڵكە
بزماری مینبەرێكی نوێن ..

زۆر دەمێ بوو دەیانزانی
راپەڕینت ..
شمشێرێكی بێ كالانە
بە دەست شێرزادەی بە وەفای
جیهادی سەلاحەدینت ..

                (2)
هۆ هەڵەبجەی كوفر تەزێن
شاری نەبەز
ئاواتی سێ ملیۆن كوردی
موستەزعەفی بێ سەروشوێن ..

زۆر دەمێ بوو
هێزی كوفر دەیانزانی
نەڕەی تەكبیری جەژنەكان
هەورە گرمەن
سەدای جیهادی ئەفغان و
بروسكەیەكی حوتەینی ئەم سەردەمەن

             (3)
هۆ هەڵەبجەی بێ سەرو شوان
شاری شین وئازارو ژان
شاری هەتیوو
شاری هێزی خۆنەناسیوو ..

هێزی كوفر دەیانزانی
تۆ ڕابەری
تۆ منارەكەی ئەزهەری
زۆر دەمێ بوو
دەیانزانی ئەمڕۆكە تۆی
قەڵای سەختی خوا وویستی كورد

           (4)
هۆ هەڵەبجە
شاری فەقێ ی عەوداڵی من
هۆ ژان و ناسۆری كوردو
هیوای زیندە بە چاڵی من ..

گەر دەمزانی پۆشاكی ڕەش
بۆ عەزاداری ( جائیز ) ە
لە موسابەقەی قورئانا
لە هەموو مزگەوتەكانا
بۆ مناڵ وگەنج وپیری كوردەواری
كوتاڵی ڕەشم دەهێنا
لە گەڵ سورەتی تەوبەدا
بۆم دەكردن بە ( جائیز ) ە ..

        (5)
هۆ هەڵەبجە
هۆ سەروەت وسامانی من
گڕی بەر بوو لە گیانی من ..

گەر دەمزانی
پۆشاكی ڕەش
لە تەعلیماتی دینیتا
لە پرسەو ماتەمینیتا
دەشێ ئێمە بیكەینە بەر
تەنها هەر ئەوم دەپۆشی ..

گەر دەمزانی
غەیری چەك سودێكی دەبێ
دوانزە سەعاتی هەر ڕۆژم
دادەنا بۆ
 سنگ كوتان وسەرەخۆشی ..

ئێستاش دەگریم
بەڵێ دەگریم
وەكو كوردیش
هەر دەگێڕم گەرمە شینێ
بۆ پەیكەری هیوای مردوو ..
بۆ ئەو كۆرپەی 
بە دانانی كۆڵی قورسی جیهادەكەت
لە بارت چوو ...

     (6)
هۆ هەڵەبجە
هۆ هێمای ئازایەتی مە
شاری ڕابەرایەتی مە ..

بیرتە لە نێو ژان وخەما
سۆزو غیرەتت دەجوڵا
بۆ ژانی زەینەب غەزالی
بۆ ترۆری خوشكە بەنان
بۆ خوشكی زیندانی حەما
بۆ خوشكی دووری هاودینان
كەچی لە بەدبەختی خۆمان
بۆ هەزار خوشكی ( سەبایا ) ی
ئەنفالی كورد
لە قەرەداخ 
لە سەرگەڵو
لە بادینان ..
لەو غیرەتە 
هیچت نەما ..

       (7)
هۆ هەڵەبجە
هۆ دێرینە ئاواتی قووچ
خاكی بە پیتی تۆوی پووچ ..

بۆ ڕازی بووی
لە حەفتاكان
داسێكی كول قەدت ببڕێ ؟!
دیسان هێشتت
لە هەشتاكان
بەرهەمێ نەوەی خواوویستی
قاچاخچیەك
لە بەسرەوە
نەك بە نرخی كوڕی یەعقوب
بە هەرزانتریش بیكڕێ !!

       (8)
هۆ هەڵەبجە
شاری هیواو ئاواتی مە
رەنجی خەسار
ئاڵۆزی كارەساتی مە
شاری تاساو
داهۆڵی تەنزیمی خەساو
ئێمەی كڵۆڵ
چاوەڕێ بوین
 تۆی ( گورج وگۆڵ )
لێرەو لەوێ
وەك پێشڕەوێ
زوو بێیتە دەست ..
هەر هەمومان بگریتە خۆ
وورەو وزەو باوەڕو هەست ..
بە سەر كاسەی سەرو خوێنا
پێشمان كەوی
بەرەو هیوا
بەرەو هێنانەدی مەبەست ..
بەڵام هەی داخی گرانم
لە جێ ی ئەوە
دەست وقاچی ئێمەشت بەست !!

       (9)
هۆ هەڵەبجە
هێمای هەڵمەت وخرۆشان ..

بۆچی دەتهێشت كورد فرۆشان
ئەوانەی وا
بە ناو خەبات و تێكۆشان
تۆوی كوفریان رادەهێشت
لە گەڵ ( بە ناو دۆست ) ی كەرا
بێن وتۆ بكەن بە نیشان
بۆ رق وكینی كیمیاوی
دوژمنی سەرسەختی پێشان ؟!

     (10)
هۆ هەڵەبجە
بۆ رازی بووی
بیرو هۆشی دۆستێكی دوور
بە بۆچونی لێڵ وماندووی
نینۆكت كا؟
بۆ رازی بووی
بە رای ماندووی ئەو دیوو سنوور
ترساوو گرینۆكت كا ؟!
گوایە هێشتا هەر چاوەرێی
لە تۆڵەی شاری روخاوا
لە تۆڵەی خوێنی رژاوا
زرێكەی ( بەننا ) لە بەر كا ؟
دەتا دەمری
چاوەروانی بێ هیوا بە
دوای چەندەها كۆنگرەی خۆی
بەیانێكت لەسەر دەركا ..!
من دەزانم
نا ئومێدیشی وچاوەرێی
بۆ خوێنی تۆ
بۆ مافی تۆ
بگۆرێ راو بۆچون و رێ ی !!
نا زۆر هەڵەی
من دڵنیام دوای چەند ساڵێ
تۆش وەكو من
تێ دەگەی لێ ی ..
بەڵام شەرت بێ
ئەو هەڵوێستە نامۆیانەی
بە خوێنی خۆم و هاوبیرم
بگۆرم پێ ی ..
*****
مێژوو: پاكستان  20 /4 /1988


هۆ هەڵەبجە

هەڵەبجە لەروانگەی ئیسلامیەكانی كوردستانەوە شارێكی
سەركردایەتی وبنكەیەكی ئیسلامی بەهێز بوو ، چونكە لە رووی رێكخستن ( تەنزیم ) وتەوجیهییەوە زۆربەی جێگاكانی كوردستانی ئاڕاستە دەكرد . بۆیە هیواو ئاواتی گەورەی هەموو لایەكمان بوو بۆ بەرپا كردن وراگەیاندنی جیهاد . بەڵام زۆر بەداخەوە تەنانەت لە دوای ئەو كارەساتە دڵتەزێنەش كە بەسەریدا هات كاتی جیهادی ـ لە لای ئارامگرەكانی مەككە ـ هەرنەهات و هەر نەهات !!
   ئەم شیعرەش گلەییەكی برایانەیە ولەو برایانە دەكرێ ، نەك هەر شیوەن ولاوانەوەیەكی شاعیرانە ..

               ( 1 )
هۆ هەڵەبجەی كوفر بەزێن
شاری دلێر
شاری هیوای خەڵتانی خوێن
زۆر دەمێ بوو
هێزی كوفر دەیانزانی
مناڵانی كانی قوڵكە
بزماری مینبەرێكی نوێن ..

زۆر دەمێ بوو دەیانزانی
راپەڕینت ..
شمشێرێكی بێ كالانە
بە دەست شێرزادەی بە وەفای
جیهادی سەلاحەدینت ..

                (2)
هۆ هەڵەبجەی كوفر تەزێن
شاری نەبەز
ئاواتی سێ ملیۆن كوردی
موستەزعەفی بێ سەروشوێن ..

زۆر دەمێ بوو
هێزی كوفر دەیانزانی
نەڕەی تەكبیری جەژنەكان
هەورە گرمەن
سەدای جیهادی ئەفغان و
بروسكەیەكی حوتەینی ئەم سەردەمەن

             (3)
هۆ هەڵەبجەی بێ سەرو شوان
شاری شین وئازارو ژان
شاری هەتیوو
شاری هێزی خۆنەناسیوو ..

هێزی كوفر دەیانزانی
تۆ ڕابەری
تۆ منارەكەی ئەزهەری
زۆر دەمێ بوو
دەیانزانی ئەمڕۆكە تۆی
قەڵای سەختی خوا وویستی كورد

           (4)
هۆ هەڵەبجە
شاری فەقێ ی عەوداڵی من
هۆ ژان و ناسۆری كوردو
هیوای زیندە بە چاڵی من ..

گەر دەمزانی پۆشاكی ڕەش
بۆ عەزاداری ( جائیز ) ە
لە موسابەقەی قورئانا
لە هەموو مزگەوتەكانا
بۆ مناڵ وگەنج وپیری كوردەواری
كوتاڵی ڕەشم دەهێنا
لە گەڵ سورەتی تەوبەدا
بۆم دەكردن بە ( جائیز ) ە ..

        (5)
هۆ هەڵەبجە
هۆ سەروەت وسامانی من
گڕی بەر بوو لە گیانی من ..

گەر دەمزانی
پۆشاكی ڕەش
لە تەعلیماتی دینیتا
لە پرسەو ماتەمینیتا
دەشێ ئێمە بیكەینە بەر
تەنها هەر ئەوم دەپۆشی ..

گەر دەمزانی
غەیری چەك سودێكی دەبێ
دوانزە سەعاتی هەر ڕۆژم
دادەنا بۆ
 سنگ كوتان وسەرەخۆشی ..

ئێستاش دەگریم
بەڵێ دەگریم
وەكو كوردیش
هەر دەگێڕم گەرمە شینێ
بۆ پەیكەری هیوای مردوو ..
بۆ ئەو كۆرپەی 
بە دانانی كۆڵی قورسی جیهادەكەت
لە بارت چوو ...

     (6)
هۆ هەڵەبجە
هۆ هێمای ئازایەتی مە
شاری ڕابەرایەتی مە ..

بیرتە لە نێو ژان وخەما
سۆزو غیرەتت دەجوڵا
بۆ ژانی زەینەب غەزالی
بۆ ترۆری خوشكە بەنان
بۆ خوشكی زیندانی حەما
بۆ خوشكی دووری هاودینان
كەچی لە بەدبەختی خۆمان
بۆ هەزار خوشكی ( سەبایا ) ی
ئەنفالی كورد
لە قەرەداخ 
لە سەرگەڵو
لە بادینان ..
لەو غیرەتە 
هیچت نەما ..

       (7)
هۆ هەڵەبجە
هۆ دێرینە ئاواتی قووچ
خاكی بە پیتی تۆوی پووچ ..

بۆ ڕازی بووی
لە حەفتاكان
داسێكی كول قەدت ببڕێ ؟!
دیسان هێشتت
لە هەشتاكان
بەرهەمێ نەوەی خواوویستی
قاچاخچیەك
لە بەسرەوە
نەك بە نرخی كوڕی یەعقوب
بە هەرزانتریش بیكڕێ !!

       (8)
هۆ هەڵەبجە
شاری هیواو ئاواتی مە
رەنجی خەسار
ئاڵۆزی كارەساتی مە
شاری تاساو
داهۆڵی تەنزیمی خەساو
ئێمەی كڵۆڵ
چاوەڕێ بوین
 تۆی ( گورج وگۆڵ )
لێرەو لەوێ
وەك پێشڕەوێ
زوو بێیتە دەست ..
هەر هەمومان بگریتە خۆ
وورەو وزەو باوەڕو هەست ..
بە سەر كاسەی سەرو خوێنا
پێشمان كەوی
بەرەو هیوا
بەرەو هێنانەدی مەبەست ..
بەڵام هەی داخی گرانم
لە جێ ی ئەوە
دەست وقاچی ئێمەشت بەست !!

       (9)
هۆ هەڵەبجە
هێمای هەڵمەت وخرۆشان ..

بۆچی دەتهێشت كورد فرۆشان
ئەوانەی وا
بە ناو خەبات و تێكۆشان
تۆوی كوفریان رادەهێشت
لە گەڵ ( بە ناو دۆست ) ی كەرا
بێن وتۆ بكەن بە نیشان
بۆ رق وكینی كیمیاوی
دوژمنی سەرسەختی پێشان ؟!

     (10)
هۆ هەڵەبجە
بۆ رازی بووی
بیرو هۆشی دۆستێكی دوور
بە بۆچونی لێڵ وماندووی
نینۆكت كا؟
بۆ رازی بووی
بە رای ماندووی ئەو دیوو سنوور
ترساوو گرینۆكت كا ؟!
گوایە هێشتا هەر چاوەرێی
لە تۆڵەی شاری روخاوا
لە تۆڵەی خوێنی رژاوا
زرێكەی ( بەننا ) لە بەر كا ؟
دەتا دەمری
چاوەروانی بێ هیوا بە
دوای چەندەها كۆنگرەی خۆی
بەیانێكت لەسەر دەركا ..!
من دەزانم
نا ئومێدیشی وچاوەرێی
بۆ خوێنی تۆ
بۆ مافی تۆ
بگۆرێ راو بۆچون و رێ ی !!
نا زۆر هەڵەی
من دڵنیام دوای چەند ساڵێ
تۆش وەكو من
تێ دەگەی لێ ی ..
بەڵام شەرت بێ
ئەو هەڵوێستە نامۆیانەی
بە خوێنی خۆم و هاوبیرم
بگۆرم پێ ی ..
*****
مێژوو: پاكستان  20 /4 /1988


 2258

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.