مامۆستا كرێكار بهقورئانهكهی ده‌ستی دیموكراسی ئه‌وروپای شه‌رمه‌زاركرد
مامۆستا كرێكار بهقورئانهكهی ده‌ستی دیموكراسی ئه‌وروپای شه‌رمه‌زاركرد
نووسینی: هاوبیر هه‌ولێری
دیمه‌نی ده‌ستگیركردنی مامۆستا كرێكار دیمه‌نێكی ئاوێته‌یه له غوربه‌ت و عیزه‌تی ئیسلام و موسڵمانان، غوربهتهكه له‌وه‌دایه زانا‌و بیرمه‌ندو ئاراستهوانێكی ئه‌هلی ئیسلام مه‌حكومی درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوی ئه‌وروپای به‌ناو مافی مرۆڤ و نمایده‌ی سیستمی دیموكراسییه! چ درۆیه‌كی شاخدار بۆ پیاوێك كه له 62 تۆمه‌تی پێشووی تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر نهسلهمێندراوه! له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زیاتر له 40 جار داگایی و زیاتر له 10 موخابه‌راتی وڵاتان لێكۆڵینه‌وه‌یان لهتۆمهتهكان كردووه‌و سهخیفترینیان تۆمه‌تی "تیرۆر" بوو كه نه‌رویج هه‌ر له ساڵی 2004ه‌وه ناوی ئه‌وی له لیستی تیرۆر ده‌ركرد! كه‌چی دووباره ئێستا به‌هه‌مان تۆمه‌ت به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی له‌دادگا و به‌بێ بوونی پارێزه‌رێكی راسته‌قینه حوكمی 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه
له‌ملایشه‌وه هه‌ر كاتی له‌هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌تاوه‌كو راپێچكردنی بۆ ناو سه‌یاره‌ی پۆلیس جگه له‌سه‌ربه‌رزی و كۆڵنه‌دان هیچی دیكه به‌دی ناكرێت، ئه‌و له ساتی ماڵئاوایی له خانه‌واده‌كه‌ی به‌خه‌نده‌ی لێوانیه‌وه پێیان ده‌ڵێت: ئازابن! ئینجا به كوره‌كه‌ی ده‌ڵێت قورئانه‌كه‌م بۆ بێنه، چونكه قورئان نزیكترین هاوڕێ ژیانی بوو، ده‌یه‌وێت له زیندانیش‌دا درێژه به‌م هاوڕێیه‌تییه‌ی بدات! وه‌كو خۆی ده‌یفه‌رموو:
هێنانه‌وه‌ی بوونی ئیسلام
ئارامگری گشت پێغه‌مبه‌رانی ده‌وێ
خۆڕاگرتن له زیندانا
ژینی نێو قورئانی ده‌وێت!
به‌ڵێ خۆڕاگرتن به‌رانبه‌ر تین و تاوی تاغوتان له‌زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌ر پێویستی به ژینی نێو قورئان پیرۆز هه‌یه، به‌راستی مامۆستا كرێكار بهقورئانهكهی ده‌ستی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤی ئه‌وروپای شه‌رمه‌زاركرد
|