هەواڵ

مامۆستا كرێكار: من پشتم بەهێزێک بەستووە هەرگیز نەئەو شکست دەهێنێت و نەدەشهێڵێت من شکست بهێنم.

مامۆستا كرێكار: من پشتم بەهێزێک بەستووە هەرگیز نەئەو شکست دەهێنێت و نەدەشهێڵێت من شکست بهێنم.

ئەمشەو لەگەڵ مامۆستا کرێکار چوومە فەرمانگەی موخابەرات

٢٠١٩/١/١٣
مامۆستا کرێکار لەسەر داوای پارێزەرەکەی چووە فەرمانگەی موخابەراتی نەرویج سەربارەت بە بانگکردنی بۆ ئیتالیا لە لایەن دادگای شاری "بوڵزانۆ" گفتوگۆ کرا. موخابەراتی ئیتالیا دۆسییەی تیرۆری بۆ مامۆستا کرێکار دروست کردووە کە لە ڕاستیدا بە پێی ئەو مواسەفاتە دروستیان کردووە کە نەرویج داوای لێکردوون. ئامانجیش لێی دەرکردنی مامۆستا کرێکارە لە نەرویج. دەرکردنی مامۆستا کرێکار لای نەرویجییەکان بووەتە نەخۆشییەکی زۆر قورس و، سیل و سەرەتانیش هێندە بە ئازار نییە بۆیان.
من وەک برایەک سەیری مامۆستا کرێکار ناکەم و هەرچی لایەنی باشەی تێدابێت ئەوە باس بکەم. بەڕاستی پیاوێکی ژیر و لەسەرخۆیە لە وەڵامدانەوەدا. حساب بۆ هەر وشەیەک دەکات کە دەری دەبرێت و، لە کاتی پێویستدا قسەی خۆی دەکات.
موخابەراتی نەرویج ئەمشەو بڕیاری وەزارەتی دادی نەرویجیان بۆ خوێندەوە کە داوای لە پۆلیسی نەرویج کردووە لیزەپاسێکی (٥) ڕۆژی بۆ دەربکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ئیتالیا و ئامادەی دادگاییەکە ببێت. وەزارەتی داد دەڵێ ئەو لیزەپاسە نادرێت بەخۆی، بەڵکو بەو پۆلیسانە دەبێت کە لە گەڵیدا دەچنە ئیتالیا. ئەگەریش هەیە ترانزێتی ئەڵـمانیاشی تێبکەوێت. لە ئیتالیاش لیزەپاسەکە دەدەنە دەستی خۆی و پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە بۆ نەرویج. کە دادگاییەکە تەواو بوو پۆلیسی نەرویج جارێکی دیکە دەچێتەوە ئیتالیا و دەیهێنێتەوە بۆ نەرویج.
مامۆستا کرێکار لە وەڵامدا وتی: یەکەم: مەترسییەکە لە ترانزێتەکەدایە و هەمان سیناریۆی عبداللـە ئۆجەلانی لێ دەخوێنمەوە. هەروەها پۆلیسی نەرویج من لە ئیتالیا دەخاتە ناوەڕاستی دارستانێکەوە بێ بوونی هیچ دەستەبەرییەک بۆ پاراستی ژیانم. لەوێش ئەگەری ڕفاندنم زۆرترە. من هیچم بەرانبەر نەرویج و ئیتالیا و وڵاتانی دیکە نەکردووە. من ٦٢ جار لە نەرویج دادگایی کراووم و لە قورسترین دۆسییەدا بەڵگەیەک نەبووە کە من تاوانبار بم. هەموو ئەوەی دروستکراوە لە کارگەیەکی سیاسی دا دروستیان کردووە.
مێلینگی پارێزەرەکەی مامۆستا لە پرسیارێکدا بۆ موخابەرات داوای کرد ئایا ئیتالیا گەرەنتی ئەوە دەدات کە مەلا کڕیکار بگەڕێتەوە بۆ نەرویج ئەگەر لیزەپاسەکەی کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆی دەکرێت، بەسەر چوو؟ موخابەرات وتیان: لە هیچ گفتوگۆیەک یان نامە گۆڕینەوەیەکدا دەسەڵاتدارانی ئیتالیا دڵنیاییان نەداوە کە گەرەنتی بە مەلا کرێکار دەدەن.
لە ڕێگا کە هاتینەوە مامۆستا کرێکار وتی: ماوەیەک لەمەوبەر بە مێلینگی پارێزەرەکەی خۆمم وت: تۆ دەزانی بۆچی نەرویج ئاوا دەستی دەستی بە دۆسییەکەی من دەکات؟ وتی: حەز دەکەم بزانم. پێموت یەکەم ئەوەیە کە نەرویج دۆسییەیەکیان بۆ من دروست کردووە کە بۆیان بچووک ناکرێتەوە. دووەم دەزانن من وەک کوردێک بێکەسم و ترسم لە هەندێک لایەنی کوردستانەکەی خۆم زیاتر هەیە وەک لە وڵاتانی تر. پێشم وت: من پشتم بەهێزێک بەستووە هەرگیز نەئەو شکست دەهێنێت و نەدەشهێڵێت من شکست بهێنم.
نووسينى: خالد ڕەنجدەر
3756 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-14
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.