هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە


سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێخارە، گوڵزاری لەکن پەشمە

سۆفی کە گران بارە، بێ مەغز و سەبوک بارە
سووف پۆشێ غەمی بارە، ئەوباری لەکن پەشمە

دێوانە کە شەیدا بێ، تووکی سەری سەودا بێ،
قەت هیچی لەسەر نابێ، دەستاری لەکن پەشمە

سینەی دڵی بێکینە، سافە وەکوو ئایینە
مەستوورە بە پەشمینە، ئەسراری لەکن پەشمە

عاشق کە دەکا ڕاوی، زوڵماتی شەوە داوی
موژگانی تەڕە چاوی، بێداری لەکن پەشمە

سۆفی! چییە ئیشی تۆ، هەر کایە حەشیشی تۆ!
عاشق وەکوو ڕیشی تۆ، هەوساری لەکن پەشمە

چەن واسیعە ئەم زیهنە، ئەفلاکی تیا ڕەهنە
ئەجبالی لە لا عیهنە، ئەدواری لەکن پەشمە

نالی کە قەدەح نۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە

 


سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێخارە، گوڵزاری لەکن پەشمە

سۆفی کە گران بارە، بێ مەغز و سەبوک بارە
سووف پۆشێ غەمی بارە، ئەوباری لەکن پەشمە

دێوانە کە شەیدا بێ، تووکی سەری سەودا بێ،
قەت هیچی لەسەر نابێ، دەستاری لەکن پەشمە

سینەی دڵی بێکینە، سافە وەکوو ئایینە
مەستوورە بە پەشمینە، ئەسراری لەکن پەشمە

عاشق کە دەکا ڕاوی، زوڵماتی شەوە داوی
موژگانی تەڕە چاوی، بێداری لەکن پەشمە

سۆفی! چییە ئیشی تۆ، هەر کایە حەشیشی تۆ!
عاشق وەکوو ڕیشی تۆ، هەوساری لەکن پەشمە

چەن واسیعە ئەم زیهنە، ئەفلاکی تیا ڕەهنە
ئەجبالی لە لا عیهنە، ئەدواری لەکن پەشمە

نالی کە قەدەح نۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە

 

 1019

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.