هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  ئەڵڵاه... ئەڵڵاه... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە!

ئەڵڵاه... ئەڵڵاه... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!

دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ
واجبە مەدحی بکا هەرچی کە ماڵێکی هەیە

ئەهلی ئەم شارە هەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون
یووسفی میسرە، عەجەب جاه و جەلالێکی هەیە!

گەر خەیاڵی دەهەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە،
دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی هەیە!

خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالی! هەروەک
خزری زیندە لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە

 947

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.