ئیخوانولموسلیمین
گومانی تێدا نییه كه گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی ڕمانی خیلافه‌ت و هاتنی ئیستیعمارو درووستكردنی حكومه‌تی مورته‌ددی سه‌ربه‌خۆیان، گه‌وره‌ترین هیواو ئومێدێكی سیاسیی كه خوای په‌روه‌ردگار له دڵی ئوممه‌ته‌كه‌دا ڕوواندییه‌وه، ئیمام به‌ننای ڕه‌حمه‌تی و ستراتیجێتی و هه‌ڵوێست و ڕه‌نج و جیهادی ئیخوانولموسلیمینه‌كه‌ی بوو، كه له ساڵی (١٩٢٨)دا له ئیسماعیلییه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی ئیسلامیی و زیندوو ڕاگرتنی درووشمه‌كانی ئیسلام و بایه‌خدان به كێشه‌ی موسڵمانان و هێنانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلام درووستی كرد.. كه توانی له ڕووی فیكری سیاسییه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆ موسڵمانان درووست بكاته‌وه كه ئیسلام به‌رنامه‌ی خوایه‌و ئه‌مانیش موسڵمانن و، حه‌تمه‌ن بۆیان نییه شوێن به‌رنامه‌یه‌كی كوفر بكه‌ون.. پاشان سه‌دان بیرمه‌ندی دیكه‌ی بۆ ئوممه‌ته‌كه په‌روه‌رده كرد..خوا پاداشتی شایانی بداته‌وه..ئامین.
ئیمام حه‌سه‌نولبه‌ننا رحمه‌الله له ساڵی (١٩٠٦) له خانه‌واده‌یه‌كی دین په‌روه‌ر له دایك بووه، ته‌مه‌نی (١٨) ساڵان بوو كه مناره‌ی ئوممه‌ته‌كه ڕووخاو، ده‌وڵه‌تی عوسمانی -كه كۆتا سونبولی دەسەڵاتی سیاسیی حوكمی مه‌ركه‌زێتی ئوممه‌ت بوو- كه‌وتبووه گۆشه‌یه‌كی بیر چۆوه‌ی مێژووه‌وه.! ئیمام به‌ننا سۆراغی كاردانه‌وه‌كانی كردبوو، به‌شداری كۆڕی مه‌زن و شكۆداری زانایان بوو بوو، هه‌ستێكی یه‌كجار قووڵی هه‌تیووی ئوممه‌تی لا درووست بوو بوو، په‌ی به‌وه‌ش بردبوو كه به‌و كه‌ره‌سته كۆن و سادانه‌ی به‌رده‌ستی ئوممه‌ت به‌ری ئه‌و لافاوه تونده ناگیرێت، زه‌مه‌نیش له لایه‌نی ئیستیعماره نه‌ك موسڵمانان.. خه‌می خاك و خه‌ڵكی له‌به‌ر بوو، تا دوای چوار ساڵ له نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی خوای گه‌وره به‌رچاوی ڕۆشن كرد كه بكه‌وێته پێكهێنانی ڕێكخراوێكی په‌روه‌رده‌یی سیاسیی پشوو درێژ‌و به‌رچاو ڕوون، بكه‌وێته گرد كردنه‌وه‌و ئاڕاسته‌كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه دێنه‌وه..
نه له خودی ئیمام به‌نناو نه له خانه‌واده‌و نزیكانی نه‌بیستراوه ووترابێت كه ئیمام به‌ننا له منداڵییدا خه‌ریكی وازی و بازیی بوو بێت، چ جای له هه‌رزه‌كارییدا..له سه‌ره‌تای چاوكردنه‌وه‌یدا بوو (له هه‌شت ساڵییدا) كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می به‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌وه بینی كه به‌سه‌ر میلله‌تانییدا هێنا، ئه‌م ئه‌و كاته خه‌ریكبوو له‌به‌ر كردنی قورئانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد. له سێزده ساڵییدا كتێبه‌كانی شه‌رعی ده‌خوێنده‌وه.! ده‌چووه كۆڕی هه‌ر مه‌لایه‌ك، كۆمه‌ڵێك زانای كۆست كه‌وتووی تری لابوو، هه‌موو باسیان له زه‌رووره‌تی كاركردنێك ده‌كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ت.!
كه شێخ محمد حه‌سه‌نه‌ینی جێگری شێخی ئه‌زهه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆی له ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامدا له (٧/٣/١٩٢٨)دا بڵاوكرده‌وه، كه كه‌مالیزمه‌كانی تێدا به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه ده‌یانووت: (خیلافه‌ت ڕێی له پێشكه‌وتنمان گرتووه).! كه تێیدا داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوانی بۆ دانانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌یه‌ك له زانایان و بیرمه‌ندانی ئیسلامیی كرد، به‌تایبه‌تی له ئه‌زهه‌رییه‌كان، له‌و كاته‌دا بیرۆكه‌ی درووستكردنی ڕێكخراوه په‌روه‌رده‌ییه سیاسییه‌كه له سه‌ری ئیمام به‌ننادا خه‌مڵێیبوو، بۆیه هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیخوانولموسلیمینی به هاوبیرانی كرد.! له هه‌مان كاتیش‌دا چاوه‌ڕێی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌شی ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی ئومێدی خۆی پێوه ببه‌ستێته‌وه.!
وه‌كو كه له دۆكیۆمێنته‌كانی ئیمام به‌نناو ئیخوانولموسلیمدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كه‌م ڕه‌شنووسی ده‌ستووری ڕێكخراوه‌كه‌ی ئاماده كردبوو، كه ناوی نابوو (القانون الاساسي) واته: یاسای سه‌ره‌كی.سه‌رجه‌می كۆبوونه‌وه‌و دیدو بۆچوونه‌كانی ئیمام به‌ننای ڕه‌حمه‌تی له كۆنگره‌ی ساڵی (١٩٣١)دا كرا به تیۆری كۆمه‌ڵكاریی ئیخوان و هه‌موو پێوه‌ی پابه‌ند بوون..
له مادده‌ی دووه‌می یاسای سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیخواندا وا هاتووه كه: (ئیخوانول موسلیمون (برایانی موسڵمان) ده‌سته‌یه‌كی ئیسلامیی كۆمه‌ڵكاره، بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئیسلام و هه‌رچی پێوه‌ی به‌نده، تێده‌كۆشێت..).
له بڕگه‌ی (ه)ی هه‌مان بڕگه‌شدا هاتووه كه:
(ئازادكردنی دۆڵی نیل و هه‌موو ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و نیشتیمانی ئیسلامیی به هه‌موو پارچه‌كانییه‌وه له دەسەڵاتی هه‌موو بێگانه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها پشتگیریی و یارمه‌تی هه‌موو كه‌مایه‌تییه ئیسلامییه‌كان له هه‌ر كوێیه‌ك بن، وه پشتگیریی كردن و لایه‌نگریی ته‌واوی یه‌كێتی عه‌ره‌ب و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵكارێكی عه‌ره‌بی..).[1]
ڕۆشنه كه ئه‌م بڕگه‌ی دوایی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵی ئیخوان كار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن كه ئیسلام هێناونی و، ده‌خوازێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بهێنـێته دی.سه‌ره‌كیترین ئامانجی ئیسلامیش دامه‌زراندنی دەسەڵاتی سیاسیی ئیسلامه، كه سیستمی خیلافه‌ت و دانانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌یه‌كی موسڵمانه.مه‌به‌سته‌كانی ئیسلامیش وه‌كو زانای گه‌وره ئیبنوخه‌لدوون ده‌فه‌رموێ بریتیه له: (سه‌رفرازیی ڕۆژی دوایی خه‌ڵكی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه سنووری ڕه‌فتارو كردار‌و ئیداره‌ی ژیانیان به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا بكرێت.. ئه‌م حوكم كردنه‌ش تایبه‌ته به نێرراوانی خوا‌و ئه‌و كه‌سانه‌وه كه نێرراوانی خوای گه‌وره دیاریان كردووه. له‌مه‌وه مانای خیلافه‌تت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه:
- هێزو دەسەڵاتی پاشایه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه هه‌مووشتێك بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، تا هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان پێ بهێنـێته دی.
- سیاسه‌تیش به‌كارهێنانی هه‌موو ووزه‌كانی به‌رده‌سته بۆ هێنانه‌دی ئه‌و هیوایانه‌ی له ڕوانگه‌ی هزرو ژیرییه‌وه په‌ی پێ براوه، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانیان پێ دوور بخرێته‌وه‌و، به‌رژه‌وه‌ندییه دونیاییه‌كانیان پێ بهێنرێته دی.
- بەڵام خیلافه‌ت بۆ به‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو ووزه‌و هێزێكه بۆ چه‌سپاندنی شه‌رع تا بەر‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی دونیا‌و دوا ڕۆژیی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێ بێته دی، چونكه هه‌موو باروودۆخی دونیایی به پێوه‌ریی قیامه‌تی ده‌پێورێت. بۆیه له ڕاستیدا خیلافه‌ت بریكاریی خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه له پاراستنی دین و ئاڕاسته‌كردنی دونیا پێی).[2]
پاشان ده‌فه‌رمووێ: (دانانی ئیمام (خه‌لیفه) فه‌رزه، فه‌رز بوونیشی به به‌ڵگه‌ی شه‌رع به پێی كۆڕا (ئیجماع)ـی یاوه‌ران و تابعینه، چونكه ده‌بینیت هه‌ر له ساتی یه‌كه‌می كۆچی دوایی كردنی پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ یاوه‌ران كه‌وتنه ڕاوێژی دانانی خه‌لیفه تا له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كری سددیق خوا لێی ڕازی بێت، رێككه‌وتن و بۆی ملكه‌چ بوون و، به بڕیاره‌كانییه‌وه پابه‌ند بوون، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دوای ئه‌وانیش هه‌روا ڕۆیشتووه، نه‌یانهێشتووه كاروبار به فه‌وزاو گه‌ڕه‌لاوژێ بڕوات، ئاوا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه حه‌تمه‌ن ده‌بێت خه‌لیفه‌یه‌ك دابنرێت).[3]
ئه‌م فه‌رزه شه‌رعییه له بیر‌و هۆشی زانایانی ئیسلام و بیرمه‌ندان و ته‌نانه‌ت له هه‌ست و هۆشی عه‌وامی گه‌لانی هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامدا ڕۆشن بوو، كه گێڕانه‌وه‌ی سیستمی خیلافه‌ت بۆ شوێنی ڕه‌وای خۆی له حوكمڕانی كردنی ئوممه‌تی ئیسلامدا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێكه‌و كه‌مته‌رخه‌میی نواندن تێیدا گوناحبارییه.
حه‌تمه‌ن ئه‌مه لای ئیمام به‌ننای دووربین و به هیممه‌تیش ڕۆشن بووه.. دكتۆر عه‌لی عه‌بدولحه‌لیم مه‌حموودی مێژوو نووسی ئیخوان ده‌نووسێت: (دانانی خه‌لیفه له هه‌موو سه‌رده‌مانی مێژووی ئیسلام و موسڵماناندا -هه‌ر له سه‌رده‌مانی یاوه‌رانه‌وه تا ئێستا‌و تا ڕۆژی قیامه‌ت- به فه‌رزی سه‌رشان دانراوه.. چونكه فه‌رزێتییه‌كه‌ی له دینه‌كه‌وه هاتووه‌و كات و شوێن كاریگه‌ریی له‌سه‌ری نییه.. بۆیه فه‌رزێتی دانانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌و گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ت له وویستی ئیمام به‌نناو پاشان له هزری هه‌موو ئیخوانه‌كانی ده‌وروبه‌رییدا هه‌بوو.. ئیخوان -كه ئه‌و كاردانه‌وه پشێویه‌ی له نێوان زانایانی ئه‌زهه‌رو بیرمه‌ندو نوسه‌رو سیاسییه موسڵمانه‌كان و گه‌لی میسر‌و عموومی ره‌عیه‌ته سه‌رلێشێواوه‌كه‌دا ده‌رهه‌ق به ئیلغاكردنه‌وه‌ی خیلافه‌ت ده‌بینی- زیاتر قه‌ناعه‌تی به فه‌رزێتی هێنانه‌وه‌ی خیلافه‌ت ده‌كرد، بۆیه هه‌ر ده‌بوو ئیخوان ئه‌و ئه‌ركه شه‌رعییه بكاته یه‌كه‌مین ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی خۆی...[4]
زۆر كه‌س - به تایبه‌تی له لایه‌نگرانی حزبی ته‌حریر[5] - ئه‌وه‌یان له كۆنه‌وه وه‌كو ڕه‌خنه‌گرتن له ئیمام به‌نناو له ئیخوان پرسیووه‌و ده‌پرسن كه بۆچی ئیمام به‌ننا كه ئاوا ده‌یزانی هێنانه‌وه‌ی خیلافه‌ت فه‌رزه ئاشكرا‌و ڕاشكاوانه نه‌یده‌ووت كه من هه‌وڵ بۆ هێنانه‌وه‌ی خیلافه‌ت ده‌ده‌م.؟! دیسان بۆچی ئیخوان له‌و كۆنگره‌ی (١٩٣١)ـە‌وه تا ئێستا هه‌ر ده‌ڵێن حوكمی ئیسلامیمان ده‌وێت بەڵام ناڵێن خیلافه‌ت.؟!
له به‌ندی پێنجه‌می نامیلكه‌ی ئیمام به‌ننا (عقیدتنا) كه له (٢٨/شه‌عبانی ١٣٥٣- ١٦/١٢/١٩٣٤)دا بڵاوكرایه‌وه‌و به دۆكیۆمێنتی ئیخوان هه‌ژمارد ده‌كرێت هاتووه كه: (باوه‌ڕم وایه كه زیندووكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی ئیسلام ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێكه، ئه‌وه‌ش به ڕابوونی گه‌له‌كانیان و چه‌سپاندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كرێت).[6]
له به‌ندی حه‌وته‌میشدا هاتووه: (باوه‌ڕم وایه كه خاڵی نهێنی دواكه‌وتنی موسڵمانان دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له دینه‌كه‌یان، سه‌ره‌تای چاكسازییش به گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ ته‌علیماتی ئیسلام و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی..).[7]
هه‌روه‌ها له نامیلكه‌ی (الى الشباب)یشدا -كه له ساڵی (١٩٣٦)ـە‌وه دۆكیۆمێنتی ڕه‌سمی ئیخوانه - ئیمام به‌ننا ده‌فه‌رمووێ: (دوای ئه‌وه حكومه‌تێكی موسڵمان ده‌خوازین كه رێ نیشانده‌رێتی ئه‌م گه‌له به‌ره‌و مزگه‌وت بكات.. ئێمه دان به شه‌رعێتی هیچ سیستمێكی حكومییدا ناهێنین كه له ئیسلامه‌وه وه‌رنه‌گیرابێت و ئیعتیمادی نه‌كردبێته سه‌ر ئیسلام.. هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی سیستمی حوكمی ئیسلامیی به هه‌موو دیمه‌ن و ناوه‌ڕۆكێكیه‌وه، ئینجا حكومه‌ته ئیسلامییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌و داده‌مه‌زرێنینه‌وه).[8]
خواش ده‌یزانێت ڕه‌نگه پێی وا بووبێت كه مه‌رج نییه حوكمی ئیسلام هه‌ر به سیستمی خیلافه‌ت و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌فویزو وه‌زاره‌تی ته‌نفیزی بێت، به‌ڵكو ده‌شێت له‌وه‌شدا ئیجتیهاد بكرێت، هه‌ر وه‌كو كه هه‌ندێك موسڵمان له كۆن و نوێ‌دا پێیان وابووه كه چه‌سپاندنی شه‌رع فه‌رزه‌كه‌یه نه‌ك شێوازێكی دیاری كراوی حوكمڕانی و ئیداره‌ی دەسەڵاتی سیاسیی..
ده‌شێت باوه‌ڕی پێ بووبێت كه خیلافه‌ت سیستمێكی ڕه‌سه‌نی خودی ئیسلامه‌و حه‌تمه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی سه‌رده‌می یاوه‌ران و تابعین دابمه‌زرێته‌وه، بەڵام ئه‌و هێرشه ئیستیعمارییه سه‌خته‌ی وه‌كو لافاوی دژوار هاتبووه سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام و سیستمی خیلافه‌ت و حوكمی ئیسلامیی له ڕیشه‌وه هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیستیعمارییه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ڕۆژئاواش له سه‌نگه‌ردا بوون بۆ هه‌ر كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌یه‌ك -با ڕه‌مزییش بێت- بده‌نه‌وه.. ئیمام به‌ننا وویستبێتی خۆی له‌و تین و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه كاریگه‌ره بپارێزێت، به تایبه‌ت تین و فشاری ڕاسته‌وخۆی به‌ریتانیا كه له میسردا بووبوونه حاكم و وورده وورده خۆیان ڕاسته‌وخۆو به‌كرێگیراوه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه ده‌زگاكانی حوكمی ئیسلامی‌یان ڕا ده‌دایه كه‌نارو به‌دیلی ئیستیعمارییانه‌ی خۆیان ده‌خسته شوێنی.. له حوكم و داوه‌رییه‌وه تا ده‌گاته سیما‌و ڕوواڵه‌تی ده‌رێی ئافره‌تی موسڵمان كه حیجابیان پێ دانا‌و ڕوویان پێكرده سفووریی..
له‌وانه‌شه هه‌نجه‌تی تر هه‌بووبێت، بەڵام هه‌رچییه‌ك هه‌بووبێت پێم وایه بیرمه‌ندو سیاسییه‌كانی دوایی ئیخوان -ئه‌گه‌ر بیانوویستایه- وه‌كو حزبی ته‌حریر ده‌یانتوانی بیكه‌نه درووشمێكی سه‌ره‌كی ئامانجی ستراتیژێتی خۆیان..
هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه بكرێت له جه‌وهه‌ری كێشه‌كه كه‌م ناكاته‌وه كه ئیمام به‌ننای ڕه‌حمه‌تی و ئیخوان لادانی حوكمی شه‌رعییان له سیاسه‌ت و داوه‌رییدا به كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئوممه‌تی ئیسلام زانیووه‌و، هه‌موو هه‌وڵێكی سه‌ر ڕاستانه‌یان بۆ گێڕانه‌وه‌ی حوكم بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلام داوه.. ئه‌مه‌ش كرۆكی مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌یه.
ئیمام به‌نناو بیرمه‌ندانی سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵكاریی ئیخوانولموسلیمین له میسر‌و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی هۆكاری سه‌ره‌كی داڕشتنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی فیكری سیاسیی بوون له ناو نه‌وه‌كانی نوێی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا.. ئیمام به‌نناو بیرمه‌ندانی یه‌كه‌مینی ئیخوان هه‌موویان له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا بوون كه دەسەڵاتی سیاسیی ئیسلامیی كه به سه‌دان ساڵ پێكه‌وه نراوه، له ماوه‌ی مانگ و ساڵدا نه‌ڕووخێنراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها هۆكاری ده‌ره‌كی هۆی ڕماندنی نییه، به‌ڵكو ده‌یان هۆی ناوه‌كیش هه‌یه له سه‌ره‌تایانه‌وه نه‌زانین و تێنه‌گه‌یشتنه‌وه‌ی ئیسلام و پێوه پابه‌ند نه‌بوونی سه‌ر ڕاستانه‌و هه‌وڵ بۆ نه‌دان و وازهێنان له ڕوكنه سه‌ره‌كییه‌كانی وجودی ئیسلام كه ته‌وحیدو سیاسه‌ت و جیهاده.. بۆیه ئه‌وان ئاوا به پشوو درێژانه كه‌وتنه كۆمه‌ڵكارییه‌كی په‌روه‌رده‌كارانه‌ی فیكر‌و سیاسه‌ت و بانگه‌وازو له پێناوییدا هه‌رچی ناسۆرێك به‌سه‌ر خاوه‌ن فیكر‌و سیاسه‌تدا دێت، بێ باكانه له پێناوی خوادا چێشتیان، هه‌ر له تیرۆركردنی ئیمام به‌نناو ئیعدامی كه‌ڵه‌پیاوانی ئیخوان و ئیسلام وه‌كو سه‌یید قوتب و عه‌بولقادر عۆده‌و، زیندانی ده‌یان ساڵه‌ی پیاوانی دڵسۆز‌و پاكی ئیخوان بۆ مه‌حرووم بوونی هه‌زاران ئه‌ندامی خێزانه ئیخوانییه‌كان و، هه‌تك كردنی نامووسی خوشكان و دایكانیان و كه‌ناردان و سووكایه‌تی پێكردن به نه‌وه‌كانیان..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌یعه‌تی خوا وویستانه‌یان به ئیمام به‌ننا دابوو سه‌ر ڕاستبوون، خاوه‌ن هیممه‌ت و ئازا‌و چاو نه‌ترس بوون، ته‌حه‌ممولی هه‌موو ناسۆره‌كانیان كرد‌و كۆسپه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر ڕێی بانگه‌وازه‌كه‌ی خۆیانیان بڕی.
حه‌مله‌ی سته‌می دام و ده‌زگای داپڵۆسینی مه‌لیك فارووق و عه‌بدونناسرو سادات و حوسنی موباره‌ك به ئیعدام و ئه‌شكه‌نجه‌و مه‌حرووم بوون زیادی كرد له‌سه‌ر ئیخوانی میسر.. هه‌مان حه‌مله‌ی ڕیشه كێشكردنی تاغوتانی ووڵاتانی تر له‌سه‌ر لقه‌كانی كۆمه‌ڵكاریی ئیخوان به تایبه‌تی له شه‌سته‌كان تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو به‌رده‌وامبوو، زۆری له ڕێگادا شه‌هید كرد‌و كه‌ناری دان و وازی له ئیخوان پێ هێنان، بەڵام ڕێبه‌ریی ئیخوان ڕه‌نج و خه‌باتی سیاسییانی هه‌ر به ڕێكخراوه‌یی تۆكمه‌و پته‌و هێشته‌وه.. تا ئیخوان بووه مه‌دره‌سه‌یه‌كی فیكر‌و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵكاریی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته‌یه‌كی ململانێی شارستانێتی نه‌به‌ز.. ئیخوانولموسلمین دواتر له ساڵی (١٩٨٣)دا ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ لقه‌كانیان درووست كرد، بۆیه ئێستا له میسر سێ ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه‌و له (٦٣) ووڵاتی جیهاندا لقیان هه‌یه..
نموونه له به‌رنامه‌ی ئیخوانولموسلیمین[9]
پێی ده‌وترێت: (قانون النظام الاساسي للجماعة)، له (٢ ی شه‌ووالی ١٣٦٤ ك/ ٨/٩/١٩٤٥) له كۆنگره‌ی (الجمعیة العمومیة للاخوان المسلمین) له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی لاوانی موسڵمان (دار المركز العام للشبان المسلمین) به‌سترا.له هه‌شت (باب) و (٦١) مادده پێك دێت..له‌وانه:
١- ئامانج و هۆكار.
٢- ئه‌ندامێتی و مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و به‌یعه‌تدان. كه زیاتر ته‌ركیز ده‌كاته‌وه سه‌ر لایه‌نی پارسه‌نگی ڕه‌فتارو ڕه‌وشت و دیندارێتی ساغ.
٣- ئۆرگانه ئیدارییه‌كانی ئیخوان: (ڕابه‌ری گشتی (كه مه‌رجه ته‌مه‌نی له (٣٠) ساڵی هیلالی - كۆچی كه‌متر نه‌بێت و پێنج ساڵی له ناو ڕێكخستنه‌كانی ئیخواندا بردبێته سه‌ر)، مه‌كته‌بی گشتی ئیرشاد (وه‌كو مه‌كته‌ب سیاسیی حزبه‌كانی كوردستانه)، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران، كه بریتییه له ئه‌نجومه‌نی گشتی شورا (وه‌كو مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانی كوردستانه).هه‌موویان به هه‌ڵبژاردن دێنه سه‌ره‌وه.
٤- په‌یكه‌ری ئیداریی لق و ناوچه‌كان.هه‌موو به‌رپرسێك كه لێپرسراوێتی نوێ وه‌رده‌گرێت به‌یعه‌ت نوێ ده‌كاته‌وه.
٥- په‌یوه‌ندی نێوان مه‌ركه‌زی گشتی و لقه‌كان. مه‌كته‌بی ئیرشاد بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لق یان داخستنی بدات.
٦- سیستمی گشتی دارایی. دارایی لق و به‌شه‌كان له پاره‌ی به‌خشینی ئه‌ندامان و زه‌كات و خێر‌و خێراتی خۆیان و یارمه‌تیدانی سه‌ركردایه‌تی پێك دێت.. هه‌ر پاره‌یه‌ك به ئاگاداری مه‌كته‌بی ئیرشاد كۆ بكرێته‌وه، ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌و پرۆژه‌ی بۆی كۆ كراوه‌ته‌وه‌و زیاده‌كه‌شی ده‌چێته‌وه دارایی گشتی.
٧- به‌ش و لقه‌كان هه‌ر دوو ساڵ جارێك كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن.
نموونه له پێڕه‌وی ناوخۆی ئیخوانولموسلیمین[10]
پێی ده‌وترێت: (اللائحة الداخلیة العامة للجماعة)، كۆتا ده‌ستكاری كردنه‌وه‌ی له ٢ ی سه‌فه‌ری ١٣٧١ ك/ ٢/١١/١٩٥١ دا بوو..سێ (باب) و ١٠٤ مادده‌یه. له‌وانه:
١- مه‌كته‌بی ئیداری ناوچه‌یه‌ك ده‌بات به‌ڕێوه كه پێك دێت له كۆمه‌ڵێك ناوچه، هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش چه‌ندین لقه. لقیش دابه‌ش ده‌بێته‌وه بۆ ئوسره، ئوسره‌ش بۆ پێنج ئه‌ندامی ڕه‌سمی، كه بریتین له‌و كه‌سانه‌ی به ڕه‌سمی بوون به ئه‌ندام و ئه‌وانه‌ش كه هێشتا ئه‌ندامی ڕه‌سمی نین و له شانه‌ی كراوه‌دان.
٢- مادده‌ی حه‌وته‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتییه، كه ده‌بێت له (١٨) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
٣- مادده‌ی سییه‌م باسی مه‌كته‌بی ئیرشاده كه له مه‌كته‌بی ئیداریی گه‌وره‌تره‌و، سه‌رپه‌رشتی بانگه‌وازو ئاڕاسته‌و موراقه‌به‌ی گشتی ڕێكخستنه‌كانی ئیخوان ده‌كات.
٤- به‌ش و لیژنه‌كانی مه‌كته‌بی ئیرشاد: ده به‌ش و شه‌ش لیژنه‌ن، له به‌شی بانگه‌وازو به‌شی كرێكاران و به‌شی جوتیارانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته به‌شی پیشه‌كان و به‌شی خوشكان (كه له ساڵی (١٩٤٨)ـە‌وه لائیحه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه).لیژنه‌كانیش له لیژنه‌ی داراییه‌وه باس ده‌كات تا لیژنه‌ی ئامار.
٥- په‌یوه‌ندی ئیداری و دارایی ئۆرگانه‌كان و مه‌ركه‌زی ڕێبه‌ریی..
كتێبی: ڕمان و ڕامان
نووسینی: مامۆستا كرێكار
[1] علي عبدالحليم محموود: منهج التربية عند الاخوان المسلمين ض ٢ دارالوفاء ١٩٩٢ ب١ ل ٥٦.
[2] ئيبن خەلدوون: المقدمة/ الفصل السادس والعشرون ل ١٥٠
[4] علي عبدالحليم محموود: منهج التربية عند الاخوان المسلمين ض ٢ دارالوفاء ١٩٩٢ ب١ ل٥٨.
[5] حزبی ته‌حریر كوتله‌یه‌كی سیاسیی ئیسلامییه داوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی ئیسلامیی ده‌كات، تا هه‌موو موسڵمانان جارێكی تر له‌ژێر سایه‌یدا كۆببنه‌وه. حزبی ته‌حریر هه‌ر وه‌كو حزبێك ره‌فتار ده‌كات. له ساڵی (١٩٥٢)دا له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ ته‌قییوددینی نه‌بهانی -كه قازی شه‌رع بوو- درووست كرا. سه‌رۆكایه‌تی حزب به ناوی ئیماره‌ته‌وه‌یه، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ش پێی ده‌وترێت ئه‌میر. ئه‌میری یه‌كه‌می حزب له ١٩٥١-١٩٧٧ دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی بوو رحمه‌الله. پاشان شێخ عه‌بدولقه‌دیم زه‌للوم بوو كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و له شاری خه‌لیلی فه‌له‌ستین له (١٩٢٤)دا له‌دایكبوو، له (١٩٤٣)دا دكتۆرای له فیقهدا هێناو له حزبدا زۆر نزیكبوو له شێخی نه‌بهانییه‌وه. به ئه‌میرێتی حزب مایه‌وه تا (١/محه‌ڕه‌می ١٤٢٤-١٧/٣/٢٠٠٣) چونكه ته‌مه‌نی بوو بوو به ٨٠ ساڵ له دوای ٤٢ ڕۆژ له (٢٧/سه‌فه‌ری ١٤٢٤ / ٢٩/٤/٢٠٠٣)دا كۆچی دوایی كرد رحمه الله. دوای ئه‌و له (١١/ سه‌فه‌ری ١٤٢٤ - ١٣/٤/٢٠٠٣) عه‌تا ئه‌بو ره‌شتا بوو به ئه‌میری حزب كه له (١٩٤٣)دا له شاری خه‌لیل له دایكبووه، ساڵی (١٩٦١) بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی مه‌ده‌نی له قاهیره وه‌رگرتووه‌و تا ئێستا هه‌ر ئه‌و ئه‌میری حزبه كه پێشتر ووته‌بێژیی ره‌سمی حزب بوو له ئه‌رده‌ن.
[6] علي عبدالحليم محموود: منهج التربية عند الاخوان المسلمين ض ٢ دارالوفاء ١٩٩٢ ب١ ل٥٩.
[9] علي عبدالحليم محموود: منهج التربية عند الاخوان المسلمين ض٢ دارالوفاء ١٩٩٢ ب١ ل ٢٤٥.
[10] علي عبدالحليم محموود: منهج التربية عند الاخوان المسلمين ض٢ دارالوفاء١٩٩٢ ب١ ل٢٧٢