پیلان و نەخشەی دەوڵەتە ئەوروپیەكان بۆ سەر خەلافەتی عوسمانی
به‌شی یه‌كه‌م
نووسینی : عبد القدیم زلوم
وه‌رگێڕانی : هادی شارباژێڕی
لەگەڵ ئەوەی كە بێباوەڕان جیاوازیان تێدەكەوێت لەناو خۆیاندا بۆ داگیركردن و دەستبەسەراگرتنی وڵاتانی موسوڵمان بەڵام لەوەدا هاوڕاو هاو هەڵوێستن لە لاواز كردن و نەهێشتنی ئیسلام و موسوڵمانان ، وە بێگومان بۆ ئەم كارەشیان چەندین ڕێگا دەگرنە بەر ، هەروەك بینیمان لە وڵاتە ئەوروپیەكان بیروفكری نیشتمان پەروەری و سەربەخۆی بون (استقلال) دروست بوو وە پاشان ئەو جۆرە بیروفكرە گواسترایەوە بۆ ناو وڵاتانی موسوڵمانان و كەرت و پەرت بونی دەوڵەتی ئیسلامی لێكەوتەوە ، هەر ئائەم ئەوروپیانە بوون كە بە چەك و بە پارەش هانی ئەم جۆرە فكرەیان ئەداو شۆڕ‌شیان دروست دەكرد دژی دەوڵەتی ئیسلامی ، هەروەك ئەوەی كە لە هەردوو وڵاتی صربیاو یۆنان ئەنجامیاندا ، هەوڵیان ئەدا لە پشتەوە لە دەوڵەتی ئیسلامی بدەن ، وە پاشان بەوەشەوە نەوەستان فەرەنسا لە تەموزی ساڵی 1798 دا توانی مصر داگیربكات و دەستی بەسەردا بگرێت پاشان دەیان ویست پەل بكێشن بەرەو فەلەستین و داگیری بكەن و لەهەوڵی ئەوەشدا بوون كە هەموو شام داگیربكەن ، ئەمەش بووە لێدانێكی زۆر بەهێز لە دەوڵەتەكە ، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە فەشەلیان هێنا و دەرچون لە وڵاتی مصرو خاكەكە كەوتەوە دەست دەوڵەتی عوسمانی .
(دروستبونی وەهابیەكان و گرتنەدەستی دەسەڵاتی سعودی)
ئینگلتەرا هەوڵی دا لەڕێگەی (عبدالعزیز كوڕی محمد كوڕی سعود) زیان بە دەوڵەتی ئیسلامی بگەیەنێت بە دروستكردنی كێشە لەناوخۆی دەوڵەتەكە ، بۆ ئەمەش هاتن كیانێكیان دروستكرد لەناو دەوڵەتی ئیسلامی‌دا بە ڕابەرایەتی محمد كوڕی سعود ، پاشان كوڕەكەی عبدالعزیز ، ئینگلتەرا پشتیوانی ئەو كیانەی دەكرد بە چەك و پارە ، عبدالعزیز بە پاڵپشتی ئەوەی كە گوایە ئەو مەزهەبەی كە باڵادەستە بەسەر وڵاتی ئیسلامی‌دا ملكەچ بووە بۆ سوڵتان و خەلیفە ، بەمەش شمشێریان بە رەوڕوی خەلیفە بەرزكردەوە ، وە كەوتنە شەڕكردن دژی سوپای ئیسلامی و ئەمیری موسوڵمانان بە هاوكاری و پاڵپشتی ئینگلتەرا، وە هەر ناوچەیەكیان بكەوتایە ژێر دەسەڵات بەو مەزهەبە حوكمیان پێدەكرد كە باوەڕیان پێ بوو ، هەموو ئەو مەزهەبانەی كە هەن لەناو ئیسلامدا بە زەبری هێزو شمشێر كەناریان دەخست و كاریان پێنەدەكرد ، بەرەو وڵاتی كوێت ڕۆیشتن لە ساڵی 1788 داگیریان كرد ، پاشان بەرەو باكور هەنگاویان نا تا دەوروپشتی بەغداد ڕۆیشتن ، وە هەوڵیاندا كە دەست بەسەر كەربەلادا بگرن و قەبری حسێن كوڕی علی بڕوخێنن و ڕێگری بكەن لە سەردان كردنی ، پاشان لە نیسانی ساڵی 1803 هێرشیان كرد بۆ سەر مەككە و داگیریان كرد ، وە لە بەهاری ساڵی 1804 دەستیان بەسەر شاری مەدینەدا گرت و وە قوبای سەر مزگەوتەكەی پێغەمبەریان ڕوخان ، هەموو ئەو شتانەی كە بەنرخ و گران بون لەگەڵ خۆیان بردیان ، لەدوای ئەوەی كە دەستیان گرت بەسەر حیجازدا پاشان هەنگاویان نا بەرەو شام ، هەتا نزیك بونەوە لە حمص ، وە لە ساڵی 1810 هێرشیان كرد بۆ سەر دیمەشق بەهەمان ئەو شێوەیەی كە كردیان بۆ نەجەف ، بەڵام خەڵكی دیمەشق بەرەنگاریان بونەوە بەتوندی و نەیان هێشت داگیری بكەن ، وەهابیەكان لەگەڵ ئەوەی كە گەمارۆی دیمەشقیان دابوو دەرچون بەرەو باكور دەستیان گرت بەسەر زۆربەر زەویەكانی سوریا و هەتا حەلەبیش ، ئەوەش شتێكی ئاشكرایە كە ئەم كارانەی وەهابیەكان كردیان بە پاڵپشتی ئینگلتەرابوو چونكە ئال سعود خۆیان بەكرێگیراوی ئینگلیزبوون ، وەبێگومان مەزهەبی وەهابی یەكێكە لە مەزهەبەكانی ئیسلام و دامەزرێنەرەكەی كە (محمد كوڕی عبدالوهاب)ە ڕەحمەتی خوای لێبێت یەكێكە لە موجتەهیدەكانی سەردەمی خۆی بەڵام ئال سعود ئەم مەزهەبەیان بەكارهێنا بۆ مەرامی سیاسی خۆیان و لێدان لە دەوڵەتی ئیسلامی ، وە بووە هۆی پیاكێشان لەگەڵ مەزهەبەكانی تر ، كە ئەمەش جەنگی مەزهەبی لێكەوتەوە لەناوخۆی دەوڵەتەكە ، بە بێ ئەوەی كە شوێن كەوتوانی مەزهەبەكە هەستیان بەم كارە كردبێت یان دەستیان لەو كارە بەكرێگیراویە هەبوو بێت چونكە پەیوەندەیەكە لەنێوان ئینگلیز‌و محمد كوڕی عبدالوهاب نەبوو ، بەڵكو لەنێوان ئینگلیز‌و عبدالعزیز كوڕی محمد كوڕی سعود و پاشان نەوەكانی تریان ، لەكاتێكدا (محمد كوڕی عبدالوهاب) ڕەحمەتی خوای لێبێت بۆ خۆی حەنبەلی مەزهەب بوو بەڵام لەهەندێك بیروبۆچوندا ئیجتیهادی خۆی دەكرد ، وە پێی وابوو موسوڵمانان نابێت پێچەوانەی ئەو بۆچونەی ئەویان هەبێت یان بۆچونی مەزهەبێكی تر بەكاربهێنن ، كە پێچەوانەی ئەمەی ئەوە ، بانگەشەی دەكرد بۆ ئەو بۆچونەی خۆی و كاری بەوە دەكرد
لەساڵی 1740 محمد كوڕی عبدالوهاب ڕەحمەتی خوای لێبێت چوو بۆ درعیە كە محمد كوڕی سعود سەرۆكی عەشیرەتی عەنزە بوو لەوێ، لەهەمان كاتدا محمد كوڕی سعود دوژمنایەتی هەبوو لەگەڵ عەشیرەتی عەیینە كە شەش سەعات دوربوو لە درعیەوە، كاتێك محمد كوڕی عبدالوهاب چوو بۆ درعیە بەشێوازێكی زۆر جوان پێشوازیان لێ‌كرد، ئیتر له‌وێ ده‌ستی كرد به ده‌عوه‌و بانگه‌واز بۆ ئه‌و بیر‌و فكره‌ی خۆی له درعییه و ده‌وروبه‌ری ، ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی كۆمه‌ڵێك زۆر له خه‌ڵكی بونه شوێن كه‌وته‌و سه‌رخه‌ری خۆی و بیر‌و دیده‌كانی ،ئیتر محمد كوڕی سعود زیاتر لێیی نزیك بۆوه كه ئه‌میری ئه‌و شوێنانه بوو ئه‌م ده‌عوه‌ی لێده‌كرد .
له‌ساڵی 1747 محمد كوڕی سعود ڕایگه‌یاند كه دیدوبیری محمد كوڕی عبدولوه‌هابی قبوڵه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی محمدی كوڕی عبدالوهاب و بیر‌و بۆچونه‌كانی ، ئه‌م یه‌كگرتنه‌ش بووه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابیه‌كان سه‌لماندنی بونی خۆیان به شێوه‌ی بانگه‌واز و حوكمیش ، ئیتر محمد كوڕی عبدالوهاب كه‌وته بانگه‌واز كردن و فێركردنی ئه‌حكامه‌كان بۆ خه‌ڵكی ، وه محمد كوڕی سعودیش ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كرد له ژێر ئه‌ماره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا .
ورده ورده ده‌وروپشتی درعیه له شار‌و عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌و ده‌عوه‌و حوكمه‌یان وه‌رده‌گرت ، وه ئیماره‌تی محمد كوڕی سعود به‌رفراوان بوو هه‌تا بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ نزیكی 30 میل چوار گۆشه له ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌و مه‌زهه‌ب و حوكمه نوێیه بوو ، ئه‌م به‌ر فراوان بونه‌ش به‌رده‌وام بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك یان ململانێیه‌ك له نێوان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و عه‌شره‌ته‌كانی تری وه‌ك عه‌یینه ڕوبدات كه كێشه‌یان هه‌بووه پێشتر ، هیچ هێزێكی سه‌ربازیش به‌ره‌نگاریان نه‌بۆوه مه‌گه‌ر ساڵی 1757 به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتن ، محمد كوڕی سعود بووه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ئیماره‌ته ، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌وروپشتی ده‌رعیه بوون هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حوكم و مه‌زهه‌به .
به‌ڵام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌میری الإحساء كه‌وتنه كێشه‌و ململانێ توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌شدا بگرن ، ئیتر فراوان بونه‌كه لێره‌دا وه‌ستا وه ناشزانرێت كه ئایه دوای ئه‌مه به‌رده‌وام بووه وه چی جوڵه‌یه‌كی تریان كردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره كه له‌و سنوره وه‌ستاون ، وه محمد كوڕی سعودیش له‌م سنوره ڕای گرتووه ، ئیتر مه‌زهه‌بی وه‌هابیه‌كان له‌م سنوره‌دا خاوبونه‌وه‌و له جوڵه كه‌وتن وه‌ستان و جێگیر بوون .
پاشان له ساڵی 1765 محمد كوڕی سعود وه‌فاتی كرد له دوای خۆیی كوڕه‌كه‌ی بووه جێنشینی (عبدالعزیز)، به‌هاتنی عبدالعزیز بۆ حوكم هیچ فراوان بونێك و جوڵه‌یه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ڕوینه‌دا ، بزوتنه‌وه‌كه له‌م قۆناغه نووست ، شوێنه‌كانیان جێگیر كرد .
به‌ڵام له دوای چل و یه‌ك ساڵ له دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابی ، له ساڵی 1747 بۆ ساڵی 1788 ، وه له‌دوای سی و یه‌ك ساڵ له وه‌ستان و جێگیربون ، له ساڵی 1757 بۆ ساڵی 1787 جموجۆڵ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه سه‌ری هه‌ڵدا ، وه ده‌نگۆیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دایه‌وه له جیهانی ئیسلامی ، ده‌وروپشتی ئیماره‌ته‌كه كه‌وتنه سه‌رقاڵی بون به‌و بڵاوبونه‌وه‌یه ، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وتنه دڵه ڕاوكێ له‌م جموجۆڵه نوێیه .
له ساڵی 1787 عبدالعزیز هات بناغه‌ی ئیماره‌ته‌كه‌ی دانا و سیسته‌می پشتاوپشتی بۆ حوكم دیاری كرد ، ناوی نا (ولایة العهد) : وه محمد كوڕی سعودی وه‌ك خه‌لیفه جێگیر كرد ، بێگومان هێزێكی گه‌وره‌ش له خه‌ڵكی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی محمد كوڕی عبدالوهاب دا بوو ، به پاڵپشتی ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه عبدالعزیز حه‌قی به‌خۆی دا كه ئیماره‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی خێزانی ئه‌واندا بێت ، وه وتیشی كه حه‌قی خه‌لافه‌ت بۆ منداڵه‌كانیه‌تی ، چونكه ئه‌و پێشتر ئه‌وه‌ی جێگیركرد بوو كه محمد كوڕی سعود خه‌لیفه یه ، ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ محمد كوڕی عبدالوهاب ڕازی بوون به‌و ئیشه‌ی كه عبدالعزیز ئه‌نجامی دا‌و پشتگیریشیان كرد ، وه بناغه‌ی ئیمارهتهكهشی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بونیاد نا نه‌ك وه‌ك عه‌شیره‌تێك ، پاشان مه‌زهه‌بی وههابیشیان كرده مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌ته‌كه‌و وه خه‌لافه‌تی مه‌زهه‌به‌كه‌ش له بنه‌ماڵه‌ی محمد كوڕی عبدالوهاب بێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میری ده‌سه‌ڵات و ئه‌میری مه‌زهه‌بیان جێگیر كرد كه‌وتنه‌وه جوڵه‌و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیان ، عبدالعزیز له ساڵی 1788 به هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی هێرشی كرده سه‌ر (كوێت)و داگیری كردوو ده‌سه‌ڵاتی خۆی تێدا جێگیر كرد ،ئینگیلته‌را زۆر هه‌وڵی دابوو كه كوێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌ربهێنێت به‌ڵام نه‌ی توانی ، وه ده‌وڵه‌تانی تری وه‌كوو ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا‌و فه‌ره‌نسا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه كوێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌ربكه‌ن ، به‌ڵام خه‌لافه‌تی عوسمانی نه‌ی ده‌هێشت و به‌رگری ده‌كرد ، كه كوێت جیابۆوه له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی پاشان به‌ره‌و باكور ڕۆیشتن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان ، ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی سه‌رنج بۆ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك ڕوسیا‌و ئه‌ڵمانیان و فه‌ره‌نسا ، وه بووه جێگه‌ی سه‌رنجیش بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، پاشان له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگانه كه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كان سیفه‌تی جه‌نگی مه‌زهه‌بی وه‌ربگرن و وروژاندنی هه‌ستی دینی .
ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌هابیه‌كان ده‌ست بكه‌نه‌وه به جوڵه له دوای ئه‌وه‌ی كه ده ساڵ سستبوون ، ده‌ستیان كرده‌وه به جوڵه به شێوازێكی نوێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه‌یان له‌ڕێگای جه‌نگ و فتوحات ! بۆ كه‌ناردانی مه‌زهه‌به‌كانی تر كه بونیان هه‌بوو، له‌هه‌ر شوێنێكیش باڵاده‌ست بونایه ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی خۆیان ئه‌سه‌پاند ، ئه‌م جوڵه‌یه‌شیان بوو كه توانی ده‌ست به‌سه‌ر كوێت دا بگرن ، پاشان هه‌وڵیاندا زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان فراوان بكه‌ن و بونه جێی مه‌ترسی بۆ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب و عێراق و شام و وه ده‌وڵه‌تی عوسمانیش ، كه‌وتنه ڕاكێشانی شمشێر دژی موسوڵمانان ، هه‌ر كه‌س ئه‌و مه‌زهه‌به وه‌هابیه‌ی قبوڵ نه‌بوایه به‌ره‌نگاری ده‌بونه‌وه، دژایه‌تی خه‌لیفه‌ی عوسمانیه‌كانیان ده‌كرد و وڵاتانی موسوڵمانیان فه‌تح ده‌كرد ، پاشان له ساڵی 1792 محمد كوڕی عبدوالوهاب وه‌فاتی كرد خوای گه‌وره لێی خۆش بێت ، له‌دوای خۆی كوڕه‌كه‌ی هه‌مان پۆستی له ده‌وڵه‌ته‌كه وه‌رگرت هه‌روه‌كوو كه محمد كوڕی سعود مردو عبدالعزیز هاته جێگه‌ی ، ئابه‌م شێوه‌یه هه‌تا ڕۆژگاری ئێستاشمانی له‌سه‌ر بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به كوڕه‌كانی محمد كوڕی سعودن و لایه‌نه مه‌زهه‌بیه‌كه‌شی به‌ده‌ست كوڕه‌كانی محمد كوڕی عبدوالوهابن .
چه‌ند وته‌یه‌كی وه‌رگێڕ:
به‌ڕاستی دروستبونی ئه‌م بزوتنه‌وه وه‌هابیه كه له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیبن سعود و ئینگلیزه‌وه وه‌ك كارتێك به‌كار هات بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی عوسمانی گه‌وره ،كه‌به‌داخه‌وه محمد كوڕی عبدالوهاب وكوڕهكانیشی ئاگاداری ئه‌و پلانه ژه‌هراویه نه‌بون كه له‌ئه‌نجامدا بووه هۆی وروژاندنی جه‌نگی مه‌زهه‌بی له‌ناو موسوڵمانانی سونه ،گومان له‌وه‌نییه كه محمدی كوڕی عبدوالوهاب موجتههیدو زانایه‌كی گه‌وره‌بوو ، گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌قیده‌یه‌كی پاك بۆ ناو موسوڵمانان و لابردنی شیرك و بیدعه له‌ناو موسوڵمانان كه له‌و زه‌مه‌نی ئه‌ودا زۆر بوو ، ده‌ورێكی باڵای بینی له‌و بواره ، به‌ڵام له‌ڕوی فیكری سیاسیه‌وه و پاشان حاكمێتی شه‌رعی خوا سه‌ركه‌وتوو نه‌بون، خاڵی لاوازی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و ڕابه‌ره‌كه‌شیان بووه ، هه‌تا ڕۆژگاری ئێستاشمانی له‌سه‌ر بێت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بیرومهنههجه په‌روه‌رده ده‌بن ئه‌و خاڵه لاوازه‌یان تێدا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه ...