ئایا کوردستان دەبێتە ئەفغانستان؟
#ئایا_کوردستان_دەبێتە_ئەفغانستان؟
🟢لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوو لە کوردستان:
(لە 108 مووچەی فەرمانبەران)
15 مووچە نەدراوە.
23 مووچە تەنیا چارێگێکی دراوە.
9 مووچە لێبڕین بە ڕێژەی (%21).
1 مووچە لێبڕین بەڕێژەی (%18).
11 مووچە پاشەکەوت کراوە.
تەنیا 25 مووچە بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین دراوە لە کۆی گشتی (108) مووچەی ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوو.
🟢لە میرنشینی ئەفغانستان:
تاڵیبان کە ماوەی سێ ساڵی تەواو نابێت حکومەتێکی لەسەر بنەماکانی شەریعەت دامەزراندووە، سەرەڕای گەمارۆ و حەساری سەر ئەفغانستان، سەرەڕای ئەوەی گشت پارەکانی حکوومەتی پێشووی شکستخواردوو(ئەشرەفغەنی) تەواوی پارەکانیان لە بانکەکانی ئەوروپا بلۆککراوە، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ ووڵاتێکی ڕۆژئاوا و ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەفەرمی دانیان بە ئەفغانستان دانەناوە و بەفەرمی نەیانناساندووە، بە داهاتی ناوەخۆ و بەبێ هیچ یارمەتییەکی دەرەکی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانیان داوە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو، تەنانەت تەواوی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانیان کۆکردۆتەوە و چارەسەریان پێدەدەن و دوای تەواو بوونی وادەی چارەسەرپێدانیان دەگەڕێنندرێنەوە لای خێزانەکانیان، پاشان تەواوی سوڵکەر و هەتیو و دایکی هەتیوان کۆدەکەنەوە لەسەر فەرمانی ئەمیری بڕواداران مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە و پێیان دەدرێت، جگە لەوەی دەیان چاکسازی ئابوورییان لە ووڵاتەکەدا کردووە، توانیویانە لەکاتی کارەسات و لێقەومان بەهانای هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەوە بچن، هەروەها توانیویانە دراوی ئەفغان (ئەفغانی) بەرزبکەنەوە.
#جەنگی_ڕاگەیاندن
#چەواشەکاری_ڕاگەیاندن
#دووربین
#ئەفغانستان
|