بیروڕا

نهێنیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران چییەو چۆنە؟

بابەتێک بۆ گفتوگۆکردن؛ نهێنیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران چییەو چۆنە؟

و: رەسول مینە (*)

تکایە بەوردی بیخوێننەوە، تا لوغزی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانتان بۆ دەربکەوێت.
لەگوگڵ بنووسن: "Ben Rhodes" ئەو نهێنییە دەدۆزنەوە، کە سەری منداڵ سپیدەکات!
• ئەمریکا چۆن ڕێگەی بەئێران دا کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات؟
"جیهان وەک ئەوەی هەیە" ناونیشانی کتێبێکی نوێی (بێن ڕۆدس)ە کە ناوبراو لەماوەی ساڵانی (2011-2013ز)دا، لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، بەرپرسی دۆسییەی سوریا بووە، لەدوای ئەو ماوەیەوە ناوبراو دانوستانەکانی لەگەڵ ئێراندا، سەبارەت بەدۆسییە ناوکییەکەی ئەو وڵاتە گرتە ئەستۆ.
ڕۆدس دەڵێت: "زیاتر لە (20) جار بەنهێنی، لەمەسقەتی پایتەختی عومان، لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا کۆبوومەتەوە".
ڕۆدس لەکتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات: "باراک ئۆباما بەشێوەیەکی نامۆ ڕقی لەعەرەبەکان دەبێتەوەو هەمیشە لەبەردەم ڕاوێژکارەکانیدا دووبارەیدەکاتەوە، کە عەرەبەکان پرەنسیپ و شارستانییەتیان نییەو دواکەوتوون. لەلایەکی ترەوە ئەو بەخۆشەویستییەوە باسی ئێرانی دەکردو بەئاشکرا سەرسوڕمانی دەردەبڕی بۆ شارستانییەتەکەی".
هەروەها دەڵێت: "سەرۆک ئۆباما لەساڵی (2010ز)ییەوە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا هەبووە، بەمەبەستی گەیشتن بەڕێکەوتنێک لەسەر ئامانجە ناوکییەکانی، ئێران پێشنیازی ڕاگرتنی چالاکییە ناوکییەکانی بۆ ماوەی (10) ساڵ دەکرد، لەبەرامبەر لابردنی سزاکان و ئازادکردنی دەستیدا لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی عەرەبیداو لەکۆتاییشدا ئەمە ڕوویدا".
بێن ڕۆدس پشتڕاستیدەکاتەوە کە ئێران لەوەتەی سزاکانی لەسەر هەڵگیراوە، بڕی زیاتر لە (400) ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، کە زیاتر لە (100) ملیار دۆلاری بۆ فراوانبوونی هەژموونی دەستەڵاتی خۆی لە: سوریا، عێراق، یەمەن، لوبنان، ئەفریقاو مەغریب تەرخانکردووە.
زۆر جێی سەرنجە ئەو پەرەگرافەی کە "بێن ڕۆدس" لەکتێبەکەیدا باسی هەڵبژاردنەکانی ساڵی (۲۰۱۳)ی عێراق دەکات، ئەو ئاماژە بەوە دەدات: "ئەیاد عەلاوی ئەو هەڵبژاردنانەی بردۆتەوە، ئەمە ئەو شتە بوو کە ئێرانییەکانی زۆر بێزارکرد، بۆیە ئێرانییەکان هەڕەشەی ڕاگرتنی دانوستانە نهێنییەکانیان دەکرد، ئەگەر عەلاوی ببێتە سەرۆک وەزیران لەعێراقدا، منیش بەڕاستگۆیی و بەڕوونی داوام لەئۆباما کرد، کە ئاسانکاری و پشتیوانی لەمالیکی بکات بۆ چوونە دەسەڵات، سەرەنجام ئەوەبوو کە بوو".
بێن ڕۆدس دەڵێت: "مالیکی ئەو کەسە بوو، کە فەرمانی کردنەوەی زیندانەکانی دا، بۆئەوەی بریکارەکانی ئەوانەی سەر بەئێران بوون لە "ئەلقاعیدە"دا هەڵبێن، کە ئەرکی دامەزراندنی داعشیان هەبوو، ئەوە مالیکی بوو فەرمانی بەسوپا کرد، کە بەمەبەست لەموسڵ هەڵبێن و واز لەکەلوپەلی سەربازی بهێنن، بەبەهای زیاتر لە (20) ملیار دۆلار!
ئەوە ئەو کەسەیە کە بەمەبەست بڕی (٦٠۰) ملیۆن دۆلاری لەلقی بانکی ناوەندی لەموسڵ هێشتەوەو بەو شێوەیەیش بەشداریکرد لەچوونە ناو موسڵی (٦۰۰) ئەندامی داعش لەساڵی (٢٠١٤ز)داو پارەو کەلوپەلی پێویستی بۆ دابینکردبوون، بۆئەوەی زنجیرەی داعش-ئێران دەستپێبکات و شتەکان بەگوێرەی ئەوە بجوڵێن، کە فەرمانڕەواکانی تاران دەیانەوێت".
بێن ڕۆدس؛ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئۆباما دەیزانی ئێران داعش دەجوڵێنێت و چاوی لەوە کوێرکرد. ڕۆدس ئەمە پاساودەدات، چونکە ئۆباما دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بەڕێکەوتنێک کۆتاییپێبهێنێت، کە ڕێگری لەئێران دەکات لەبەدەستهێنانی چەکی ناوکی، بۆ گەیشتنی بەو مەبەسته ئامادەبوو هەر نرخێک بدات و ئەمەیش لەساڵی (۲۰۱٥ز)دا ڕوویدا.
بێن ڕۆدس لەکتێبەکەیدا، دەربارەی هێرشە کیمیاییەکەی ساڵی (2013ز) بۆ سەر غوتەی سوریا قسەدەکات و ئاماژە بەوە دەدات: "ئۆباما هێڵی سووری بەکارهێناوە، نەک بۆ پاراستنی سورییەکان لەسەرکوتکردنی رژێم و هاوپەیمانەکانی، بەڵکو بۆ ئەوەی ببێتە کارتێکی فشار لەسەر ئێران، لەو کاتەی ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی دانوستانە نهێنییەکانی دەکرد. لەکاتێکدا هێرشە کیمیاییەکەی مانگی ئابی ساڵی (2013ز) بۆ سەر غوتە ڕوویداو ئۆباما هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ڕژێمی ئێرانی کرد، ئێران دەستبەجێ نامەیەکی بۆ نارد، کە هەڕەشەی کشانەوەی لەدانوستانەکان دەکرد".
"بێن ڕۆدس" پشتڕاستیدەکاتەوە کە لەدوای واژۆکردنی ڕێکەوتنە ناوکییەکە لەگەڵ ئێراندا، ئۆباما فەرمانی بەیاریدەدەرەکانی کردووە، هیچ شتێکی لەبارەی دۆسییەی سوریاوە بۆ باسنەکەن و لەڕاستیدا وتی: "ئێمە ئەرکەکەمان جێبەجێکردووە".
• ئەرکەکە تەواوبوو!
ئێمە دووبارەیدەکەینەوە کە نووسەری ئەم کتێبە "بێن ڕۆدس"ە، کە ناوبراو لەماوەی ساڵانی (2011-2013ز)دا، لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، بەرپرسی دۆسییەی سوریا بووە، لەدوای ئەو ماوەیەوە ناوبراو دانوستانەکانی لەگەڵ ئێراندا، سەبارەت بەدۆسییە ناوکییەکەی ئەو وڵاتە گرتە ئەستۆ.
................................................
(*) رەسول مینە ئەم بابەتەی لەعەرەبییەوە وەرگێڕاوە، پێگەی دووربینیش پێداچوونەوەی بۆ کردووەو ئەو سەرباسەی بۆ هەڵبژاردووە.
ئەمەیش بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەو بارەیەوە، چونکە زۆر جار ئەم باسە دەوروژێنرێ و تا ئێستایش بەبێ وەڵام ماوەتەوەو گومانێکی زۆری لەلای موسوڵمانان درووستکردووە، لەبەرئەوە پێویستە ئەو موسوڵمانانەی خۆیان بەلایەنگری ئەو کۆمەڵە دەزانن، وەڵامێکی شیاوی وایان هەبێت، کە متمانەپێکراوبێت.
156 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-02-11
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.