بیروڕا

مەلای کتێب و شیکاریی سیاسی

مەلای کتێب و شیکاریی سیاسی

ن: ئامەد کامەران

لەپەنای هەموو میحنەتێکی بەسوێدا کە قەوارەی زایۆنی بەسەر دڵی تاک بە تاکی موسوڵماناندا هێناویەتی، سوپاس بۆ خوای باڵادەست لەبەر بوونی ڕاگەیاندنێکی نیمچە ئازاد، لەبەردەستی موسوڵمانان و جەنگێکی ڕاگەیاندنی بەهێزدا، توانراوە ئەم جارەیان زیاتر لەهەر هەموو کاتێکی تر بەدرێژایی (٢٠٠) ساڵی ڕابردوو؛ دەستی پیسی دوژمنانمان ئاشکرابکەین، بێتاوانی و ئازایەتیی خۆیشمان نیشانی یەکتری و هەموو دوژمنانیشمان بدەین. بەڵام مەلا مەدخەلی و موفتییە ڕەسمییە کاسەلێسەکان هێشتا هەر لەبەرەی ترسنۆکەکان نایەنە دەرەوە، ئامادەن هەموو ڕەفتارێکی مونافیقەکان بنوێنن بۆ بیانووهێنانەوەو خۆقوتارکردن لەجیهادێکی ئاشکرای ڕۆشن، کە وەکو خۆرەتاوی نیوەڕۆیەکی ئاسمانی بەیتولمەقدیس وایە! مەلاو کوێرە داعییەکانی بەرەی عەلمانیی لەکوردستان و جیهانی ئیسلامیدا، بەپێخاوسی بەناوکەوتوون، ڕۆژێک نەبوو بیانبینین: وتارێکی سیاسی، کتێبێکی سیاسی، دەرسێکی سیاسی شرۆڤەبکەن، عەجەب ئێستا باشتر لەوانە لەسیاسەت حاڵیدەبن کە هەموو تەمەنیان لەنێو کوچەوکۆڵانەکانی فەڵەستین و لەسەر مێزی سیاسیی ناوخۆیی و جیهانیدا بەسەربردووە! چەند سەیرە! ئەوانەی لەواقیعی گەڕەکەکەی خۆیان تێناگەن، کەچی ئێستا خەریکن ئەو سومبولانە تۆمەتباردەکەن بەنەناسینی واقیع، کە هەموو تەمەنیان لەنێو دوکەڵی جیهاددا بەسەربردووە، نەک لەفێنکیی سێبەری تاغووتاندا! کێ وتی: هەمیشە حیکمەت لەمانەوەدایە لەژیانێکی خۆشگوزەرانیدا؟! ئەی چی لەسیرەی پێغەمبەران (علیهم السلام) دەکەن؟ چۆن حیکمەتەکەی ئەمان و شکاندنی بتەکان لەلایەن سەیدونا ئیبراهیمەوە کۆبکەینەوە؟! چۆن هونەری جەنگی و واقیعناسیی ئەمان و شەڕی (٣٠٠) کەسی سوپاکەی تاڵووت و جەیشێکی زەبەلاحی ڕقلەدڵی جالووت کۆبکەیەوە؟ چۆن سیاسەتی بلیمەتانەی ئەمان، بەهەڵوێستی دوو پێغەمبەری بێچەکی وەکو سەیدونا موساو سەیدونا هاروونەوە (علیهما السلام) ببەستینەوە، کە بەڕووی گەورەترین تاغووتی بێڕوحمی وەکو فیرعەوندا وەستانەوە؟! لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا، چۆن جوامێریی زاناو سەرکردە جوامێرەکانی بەرەی جیهادو سیاسەت، بەجەبانی و کەرێتیی ئەو مەلا خووساوانەی سەر کتێب بەراوردبکەین؟! ئەدی هەر بەڕاست ئەوە رەوایە: ئازایەتیی براو خوشکەکانمان لەفەڵەستین، بەراوردبکەین بەترسنۆکیی ئەوانەی لەبەردەستی ئەو مەلایانەدا پێگەیشتوون؟! مەگەر ئازاو ترسنۆک وەکو یەک هاوکێشەکان دەبینن؟ ئەدی بۆچی ترسنۆکەکانی ئێرە خۆیان لەجەنگی ئیسرائیل لادەدەن، لەکاتێکدا منداڵێکی تەمەن (١٠) ساڵانی فەڵەستینییش، ناڵێت: پەشیمانین؟!
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-12-06
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.