بیروڕا

لەباسی جیهاددا چەمکی قازانج و زیان بەکارناهێنرێ، چونکە ئەمانە لەموفرەداتی فەرهەنگی بازرگانەکانن

لەباسی جیهاددا چەمکی قازانج و زیان بەکارناهێنرێ، چونکە ئەمانە لەموفرەداتی فەرهەنگی بازرگانەکانن

ن: دەرباز ئیسماعیل

لەبەرزترین ئاستی بەڵگەی لاوازیی موسوڵمانان بەرانبەر بەرەی کوفر، جەنگەکانی: بەدر، خەندەق و یەرمووکن، کە لۆژیکییەتی د. عەبدوللەتیف لەنوێترین وتاریدا جەخت لەپێوەری هێز دەکاتەوەو ئەقڵییەتی ئەو، تەنها پێوەرە ماددییەکان لەهاوکێشەی سەربازی و هێزدا دەبڕێت، ئەو جەنگانە لەسەردەمی پەیامبەریشدا (صلی الله علیه وسلم) ڕوویانداوەو لەزۆرینەیاندا لاسەنگیی هێز هەبووەو بەرەی ئیمانیش سەرکەوتووبوون، بەڵام لەژێر ناوی حیکمەت و ئەقڵدا موسوڵمانانی نەوەی یەکەم خۆیان لەو جەنگانە لانەداوە. ڕۆم (١) ملیۆن سەربازی هەبووە، فارس (٢) ملیۆن جەیش و جاشی هەبووە، ئەگەر پێوەرەکە، پێوەری هێزو دونیایی بێت، چۆن عەرەبی بیابان و دەشتەکی کۆتایی بەسوڕی شارستانییەتی ئەو دوو ئیمپراتۆرییەتە زەبەلاحە دەهێنێت؟ ئوممەتی موسوڵمان بۆچی لەگەڵ یەکەم گورزی مەغۆل و تەتەردا داگیرکراو خەڵکەکەی کوژرا؟ چونکە مەلاکانی سەر بەدەسەڵاتی ئەو کات، ماوەیەکی دووریان لەزەلیلکردنی ئوممەت، بەبیانووی نەڕشتنی خوێن و سەلامەتیی موسوڵمانان بڕیبوو، بەم جۆرە مەودای بەرەنگاری و فیداکارییان بەرتەسککردبۆوە، مورجیئەیش لەدایکبووی سەردەمی بێدەنگیی ئوممەت بوو، کە ئیسلام زۆری ناڵاند بەدەستییەوە.
شۆڕشی ئەمریکایی لەکوێی لۆژیکی دکتۆر دایە؟! ئەمریکا تا بیری لە سەربەخۆیی نەکردەوە، نەبوو بە ئەمریکا، شۆڕشی ئەمریکایی یەکەم پرشنگی گەورەی خاکە داگیرکراوەکان بوو بەسەر مرۆڤایەتی و تەواوی جیهاندا. پێوەری لاوازی و بەهێزی لەهێزە ماددییەکاندا، پێوەرێکی ناتەواوەو مرۆڤە ئاقڵەکان پشتی پێنابەستن، ئەگەر هێز پێوەربێت، ئەوا بۆچی شانشینی بەریتانیا ئیرلەندایەکی بچووکی دراوسێی خۆی پێناگیرێت کە سەریان بەسەری یەکترییەوەیە؟! بەڵام لەمسەری دونیاوە هیندستانی گەورە داگیردەکات! مرۆڤی باکووری هۆڵەندی، چۆن ئەندەنوسیا کۆڵۆنیاڵدەکات، کە خاوەنی (٢٠٠) ملیۆن مرۆڤ بوو؟ ئایا دکتۆر لەم ڕووداوە مێژووییانە کە لاسەنگی هێزیش هەبووە، شتێك دەزانێت؟ دکتۆر چەمکە شێواوەکانی زەرەرو قازانج لەجیهادکردندا بەکاردەهێنێت، کە لەموفرەداتی بازرگانەکانە، ئەمە لەکاتێكدایە وەحیی خوایی ئەو زاراوانە بەکارناهێنێت و زانای دەگمەن؛ شێخ موحەمەد بەشیر ئیبراهیمی جەزائیری، بەڕوونی ئامانجەکە دیاریدەکات و دەفەرموێت: "لەجیهاددا ناڵێین قازانج یان زیانمان کرد، چونکە قازانج و زیان لەموفرەداتی فەرهەنگی بازرگانەکانە، بەڵکو جیهادێک کە مەبەستەکەی سەلماندنی ڕاستییە خواییەکانە لەسەر زەویدا، سەرکەوتن لەجیهاددا ئامانج نییە، تەنیا ئەوەیە موسوڵمان هەڵوێستی ئایینی خۆی دیاریدەکات و لەسەرزەنشتی خوایی، خۆی دەپارێزێت".
حە-ماسیش نوێنەرایەتیی هەڵوێستی ئایینیی خۆی دەکات و بەزمانی حاڵیش دەڵێت: ئێمە ئەگەر نەتوانین ببینە تینوێتی بۆ ناحەزانمان، ئەوا دەتوانین ببینە لێڵی لەئاودا، ئەگەر لەگەنمی زەوی بێبەشکرێین، دڕکەکانی تۆو دەکەین. وتارەکەی دکتۆر، جگە لەوەی هەڵگری هەڵەی زەقی ئیمانی، ئەقڵی، مێژووییەو لەبەردەم بەڵگە ڕەسەنەکانیشدا خۆی ناگرێت، ئەوەیشە کە پرسیاری جددی و گەورە لەسەر دووربینیی ئەم وتاربێژەو شارەزاییەکەی بەجێدەهێڵێت.
187 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-12-05
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.