بیروڕا

جۆن بۆڵتن: حەماس سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا

جۆن بۆڵتن: حەماس سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا
ـ ٢٠٢٣/١١/٢٦
جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشتری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بابەتێکدا کە لە ڕۆژنامەی تەلیگرافی بەرتیتانی بڵاوی کردوەتەوە، دەڵێ: گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەها و تێچووی خۆی هەیە. پێدەچێت حەماس لە ئیسرائیل زیاتر سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت.
ئەیهۆد باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشتری ئیسرائیلیش وتی کە ئیسرائیل خۆی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ لەمەوبەر پەناگەی لە ژێر نەخۆشخانەی شیفاء دروستکردوە.
ئەم جۆرە نووسین و لێدوانە کە خەڵکانی ڕۆژئاوا و کەسانی ناو ئیسرائیل خۆی زیاتر شکۆی ئیسرائیل دەشکێنێت.
زۆریک لە لێکۆڵەرەوە سیاسی و سەربازییەکان ئاماژدە بۆ ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل نەیتووانیوە تاکە چەکدارێکی حەماس دەستگیر بکات، یان دیلێک ڕزگار بکات. هەرچی کردی شەهیدکردنی ژن و منداڵی غەززە و، کاولکردنی شارەکانیان بوو.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، ئیسرائیل شکۆی شکاوە و، بەو هەموو هاوکارییانەی کە ڕۆژئاوا پێی دەدا، هیچی پێنەکرا. ئەگەر هەیە تانە و تەشەر دان ئیسرائیل لە کۆنتڕۆڵی بکاتە دەرەوە و ئەمجارە زۆر خراپتر ڕق و قینی خۆی بەسەر غەززەدا بڕێژێت.
بۆڵتن ئاماژە بۆ وەستاندنی چاودێریکردنی غەززە دەکات بەفڕۆکە و درۆنی جاسووسی بۆ ماوەی شەش سەعات ڕۆژانە، بەگەورەترین سازشی ئیسرائیل هەژماری دەکات، چونکە ئیسرائیل لە زانیاری نوێ و، نوێکردنەوەی زانیارییەکانی مەحروم دەبێت.
بۆڵتن پێیوایە کە بچووکترین هەل هەڵوێستی حەماس بەهێزتر دەکات و، نوێ کردنەوەی ئاگربەست فشارەکان لەسەر ئیسرائیل زیاتر دەکات کە تەسلیم بەواقیع ببێت.
لە کۆتاییدا جۆن بۆڵتن دەڵێ: مەترسیدارترین دەرەنجام کە ئێسرائیل پێی دەگات شکسهێنانە لەسەرکەوتن بەسەر حەماسدا. لە لایەکی ترەوە پشتگیری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لاواز دەبێت.
185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-26
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.