بیروڕا

سەیید قوتب... بۆچى سستمە تاغوتیەکان بێزار دەکات؟!

سەیید قوتب...
بۆچى سستمە تاغوتیەکان بێزار دەکات؟!
✍ د. وصفي عاشور أبو زيد
وەرگێڕانى: ئازاد کەرکوکى
لە بەرەبەیانى ڕۆژى 29 أغسطسى ساڵى 1966م، سزاى لە سێدارەدان بەسەر سەیید قوتب ابراهیم شاذلى جێبەجێکرا، ناودارترین موفەسیرى قورئانى پیرۆز لە سەدەى چواردهەمى هیجرى، لە شەست ساڵیدا، دواى گەشتێکى پڕ لە بە خشینى ئەدەبى و هەوڵى فیکرى و پەروەردەى ڕوحى،
لەو نێوەندەدا کلتورێکى مەزنى جێهێشت، کە بیرو فکرى ئیسلامى لە سەرهەستایەوەو نەویەکى لەسەر پەروەردە بوو بۆ تەواوکردنى ئەم ئەدەبیاتە نوێیە بە زانست و بەرچاو ڕوونى کاتێک ئاودێری دەکرێت ڕاستەوخۆ بە قورئانى پیرۆزو سونەتى پاکى پێغەمبەر. صل الله علیە وسلم
مامۆستاو پێشەوا سەیید قوتب لە دواى خۆى ئەدەبیاتێکى پیشکەوتوى داهێنا لە بوارە جیاوازەکان لەو بوارانەش: لە بوارى ئەدەبى و بوارى ئابورى و کۆمەڵایەتى و بوارى قورئان و بوارى پەروەردەو فیکر، ئەمەى کۆتایشى دیاری ترین بوارە کەسەید قوتب هەموو هێزو تواناى خۆى تێدا بەکارهێنا
هەرچەندە بەخشینەکانى لە بوارەکانى تریدا پێشکەوتن و تازەگەرى دیارى تێدایە ئەگەر لە چوارچێوە و هەڵومەرجەکەیدا بیخوێنیتەوەو، بخرێتە ئەو چوارچێوە زانستیەى کە لە پێناویدا نوسیویەتى، ئەوەندەت بەسە کە ئەو دوو پەڕتوکەى بخوێنیتەوە بە ناوەکانى: خصائص التصور الاسلامى و ومقومات التصور الاسلامى، ئەمەى کۆتایشى بە یەکێک لە وێستگەکانى کۆتایى ژیانى لە مێژوودا دادەنرێت،
لیردا پرسیارێکى گرنگ و ئامادەیى خۆى دەنوێنێ: ئەویش ئەوەیە بۆچى سەید قوتب سیستەمە تاغوتى و دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان نارەحەت و بێزار دەکات..؟
کە زانایانى دەسەڵات و بەکڕێگیراو و پۆلیسەکانیان هاندەدەن تاکو: لە ناوبانگى بدەن و بیشێوێنن و دژایەتى بکەن و هەندێکجار بوهتانیشى بۆ هەڵبەستن، ئەم باسانەش لە سەردەمانى توغیان و ستەمکاریدا گەورە دەکرێتەوە، ئەمەش ئەم پرسیار ئاراستە دەکات بە شێوەیەکى ڕوون و ئاشکرا؟!
وەڵامەکەش لە دیدو بیرى منەوە لە سەرەنجامى ووردبونەوەم لە ژیانى سەیید قوتب و ئەو کلتورو ئەدەبیاتەى لە دواى خۆى بەجێی هێشتووە، ئەوەشى کە لێوەى باسکراوە لە هەڵوێست و وتەکانیدا، خۆى لە چەند بوارێکدا بەرجەستە دەکات:
1- سەید قوتب بۆ تاغوتەکەى سەردەمى ملکەچ نەبووەو، یەکڕا نەبووە لەوەى ویستى لەسەر بووە، بەباڵایدا هەڵنەداوەو یان بەشێکى بداتێ لە ئاین وبیرو عەقیدەکەى، بەڵکو وەکو هێزێکى پرشنگدارو چیایەکى خۆڕاگر لەسەر بەرزى و پرشنگدارى و بەرزیەوە وەستایەوە، کە شایستە بێت بەوێنەى ئەو لە پێش دەست و پێوەندەکانى،
تاکو گیانى خۆى بێ نرخ بکات و بیکاتە خەڵاتێک و لە پێناو خودا بیبەخشێت، هەرلە پێناو خودا ئیمان و کردەوە و جیهادەکەى هەڵگرتووە ، ئەمەش نمونەیەکە لە پاڵەوانى کە موسڵمانان شەیداى بوونە بە تایبەتى لەم چاخى چەوسانەوەو شکست و ڕۆچونەدا، ئەمەش جێگاى گومان نیە کۆمەڵە چەوسێنەرەکان بە دڵیان نابێت و، خەونەکانیان دەتۆرێنێ، بێزاریان دەکات، دەیانەوێت لە پێش چاوى نەوەکانى داهاتووى بخەن، دەیانەوێت هەر چۆنێک بێت ئەم نمونانە دەرنەکەون و گەشە نەکەن لە نێو خەڵکى و بە ناشرێنى وێنایان بکەن،
2- نوسراوەکانى سەیید قوتب ئەمانیش تایبەتمەندى خۆى هەیەو، دڵەکان کەمەند کێش دەکات بۆ لاى خۆى، هەر کەسەى بیانخوێنێتەوە پێوەى پەیوەست دەبێت، لە دەربڕینەکانیدا ئەدەب و ڕۆح وبیرو ویژدانى تێدا دەبینێ، ئەوەیە کە بە شوێنیدا دەگەڕا و شەیداى خوێندنەوەى دەبێت، دەکەوێتەوە ژێر کاریگەرى وتەکانى و بە شیاو و شایەستەو بێ وێنەیان دەبینێ، لە سەروى هەمووشیانەوە ( في ظلال القرأن) کە لە مێژووى ئیسلامدا هاوشێوەى ئێجگارکەم و ناوازەیە،
3- پەڕتوکەکانى سەیید قوتب زۆر بەربڵاون لە جیهاندا، لەوانەن کە زۆرترین وەرگێڕانى بۆ کرابێت چونکە ( في ظلال القرأن) وەرگێڕدراوەتە سەرزۆرترین زمان لە جیهانداو، لە لایەن پیرو لاوانەوە پێشوازى لێکراوە و لە خۆى و بیرو بڕواکەی و تێگەیشتنى، بە تێڕوانین لە ئەدەبیات و بیرو بڕواکەى و لە بوارى قورئان و نوێگەرى و ئیجتیهادەکانى لە بارەى بیروباوەڕە ڕاستەقینەکەى،
بەهۆی ئەو ڕەهەندە شەفاف و ناسکە مرۆییانەی کە لە ئەدەب و شیعرەکەیدا جێی گرتووە، هەروەها لە کتێبەکەیدا (شادیەکانى ڕۆح، بۆ نموونە)، و ئەو ئاسۆ فراوان و مەیدان فراوانانەی کە پڕۆژە فیکرییەکەی هەڵیگرتووە، وای لێکرد کە ببێتە بابەتی سەرنجی موسڵمانان و غەیرە موسڵمانان، و بوارێکی فراوانی بە بەرهەمەکەی بەخشی بۆ خوێندنی ئەکادیمی و توێژینەوە، ئەمەش ڕەهەندەکانی بە پڕۆژە فیکرییەکەی دەبەخشێت، زۆر بە بەهێزى تاغوت و ستەمکاران ناڕەحەت دەکات.
4- سەید قوتب تەنها لە هەڵوێستەکانیدا نوێنەرایەتی هزرى بە گژدا چوونى نەدەکرد، بەڵکو لە بانگەشە و نوسینیدا نوێنەرایەتی ئازادیخوازانى دەکرد. لە سەردەمی ئەودا، ڕێکخراوە مارکسی و ناسریەکان و پێشەنگەکان بڵاوبوونەوە و لیواکانی سوپای سوور (کۆمۆنیستی) پێشڕەوییان کرد و، پەرەیان سەندوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایان گرتەوە لە ڕێگاى ڕێکخراوەکانیان. و سەید قوتب پێى وابوو بۆ ڕوو بە ڕوو بوونەوەى ئەم ڕێکخراوانە ناکرێت تەنها کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، بەڵکو دەبێت بۆ بەگژدا چوونەوەى ئەم ڕێکخراوانە پێویست دەکات کۆمەڵێکى ڕێکخراو و بە بزاووت و گوڕتینەوە دابمەزرێت کە لەسەروى ئەوانەوە بێت یانیش هەر هیچ نەبێت لە ئاستى ئەواندا بێت، ئەمەش خودى ناوەڕۆکی بیرۆکەی کتێبە ستەملێکراوەکەیەتى (مەعالم فی الطریق)ە، کە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی لەسێدارەدانی. ئەوەى شاراوە نییە کە ئەم فیکرى خۆڕاگرى و بەرەنگاربوونەوەیە مەترسی لەسەر دەسەڵاتە ستەمکارەکان و حاکمە گەندەڵ و داپڵۆسێنەرەکان دروست دەکات.
5- سەید قوتب ڕەحمەتى خوداى لێبێت، شەهیدکردنەکەى بووە هۆى ئەوەى فیکرو هەڵوێستەکانى بەرزو بەنرخ بێت، بۆیە زانستەکەى بە کردەوە ڕەنگ ڕێژکرد، بەو قوربانیە بەنرخەى بە خشینەکانى بەرزو پیرۆزکرد،
ئەمەش ئیعتبار و نرخى بە کتێبەکەی بەخشی و کاریگەرییەکی دەروونی گەورەی هەبوو، لە ئەنجامدا بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ئەو شتانە بوو کە لە وتە مێژووییەکەی دەریدەبڕێت دەڵێـت. (وتەکانمان وەک بۆکەڵەى مۆم دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەى لە پێناویدا دەمرین، ئەمجا ڕۆح دچێتە گیانیان و ژیانێکى تریان بۆ دەنوسرێتەوە).
ئا لێرەوە ئیتر ستەمکارو تاغوتەکان دەیانەوێت ڕێگری لە خەڵک بکەن لە فراوان بوون و تەشەنەکردنی قوڵایی هێزەکەى، بۆیە ئەوان لە ڕێگەی دەست پەیوەندەکانیانەوە دەیشێوێنن و ناشیرینی دەکەن، و بەرپرسیارییەتی بیری توندڕەوی و توندڕەوی بیرکردنەوەى دەخەنە ئەستۆ. بە ڕێ خۆشکەر بۆ تەقینەوەو و کافرکردنى خەڵکى ناوزەد دەکەن.
188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-12
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.