بیروڕا

پێكەوەژیانی ئیسلام و جاهیلییەت مەحاڵە

ئەو كەسەی دەگەڕیتەوە سەر سیرەو ڕوداوەكانی سەردەمی یەكەمی بانگەوازی ئەم دینە، ئەو واقیعە مێژووییە دەبینێت كە ئەم ئیسلامە بەبەرنامەیەكی بزاڤی خواوویستی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕووی بۆوە.. ئەمە ئەوە لەداعیە ئیسلامیەكان دەگەێنێت كە پێكەوە ژیانو سازاندن و هەڵكردنی دوو بەرنامەی تەوحیدو فرەخوایی، ئیسلام و جاهیلییەتی مەحاڵە.. چونكە جیاوازیی و ناكۆكی نێوان ئەم دوو (مەنـهەج)ـە زۆر ڕیشەیی و قوڵەو زۆر گشتگیرو بەرفراوانە، هەموو لق و چڵێكی دیدو تـێڕوانین و ڕەفتارو ڕەوشت و دابونەریت و بزاوت و ڕەوت و یاساو رێساو دەستورو سیستمێكی سیاسی و ئابووریی و كۆمەڵایەتی و ئینسانی و تاكو كۆی كۆمەڵگەو دەوڵەت دەگرێتەوە.. ئەم جیاوازیانە بەرهەمی سروشتین.. سروشتی دوو (مەنـهەج)ی لێك جوداو دوور كەهەریەكەیان لەدیدو تێڕوانینێكی عەقائیدیی و زەمینەیەكی فیكریی جیاوازەوە هاتوون، مەنهەجێكیان لەسەر عەبدێتی مرۆڤ بۆ خوای تاك و تەنها دارێژراوەو مەنـهەجەكەی تر لەسەر عەبدێتی مرۆڤ و هەبوونی فرە خواو حاكمێتی (واتە یاسادانان و حوكمڕانی و داوەریی كردن) ی سەرچاوە جیاوازەكانی ڕوانگەی مرۆڤ.. ئەم دوو مەنـهەجە – كەمادام پێكەوە ناسوڵحێن- حەتمەن پێكدەكێشرێن، دەبەڕێكڕاچوونیان لەهەموو لایەنێكی مەنـهەجەكەو لەهەموو بزاوت و هەڵوێستێكیاندا دەبێت، چونكە هەر هەنگاوێك یەكیكیان دەینێت و هەر بزاوت و سرەوتێك یەكێكیان دەیگرێتەبەر حەتمەن لەهەنگاو بزاوت و سرەوتی مەنـهەجەكەی بەرامبەر جیاوازە، كە یەكـتریش قبووڵ ناكەن بەدڵنیاییەوە دەكەونە ململانێ و بەرەنگاریی یەكتریی..

داعیانی ئیسلام دەبێ زۆر چاك پەی بەوەببەن كە ئەو هەڵوێستە سەخت و كەللـە ڕەقییەی قوڕەیش گرتیە بەر بەرامبەر بانگەوازی (لا الە الا اللە ومحمد رسول اللە) هەوانتە نەبوو، ڕەفتارێكی عەشایری كەللـەپووتانە نەبوو، بزاوت و هەڵوێستێكی سەرپێ ی و كارنەوەیەكی ئینفعالی نەبوو.. ئەو شەڕو پێكدادانە، ئەو هەموو جەنگ و ململانێ خوێناویەی لەوەوە نەدەكرد كە چەند كەسانێك لە دین و دیدی هەڵگەڕاونەتەوە.. خۆ موسوڵمانان چووبووشنە مەدینە و مەككەیان بۆ قوڕەیش وازلێهێنابوو، خەڵكی مەدینەش زوو كە ئیسلامەكەیان وەرگرت دیدو بزاوت و هەڵوێستی قوڕەیشیان نەگەرتەبەر.. بەڵام ئەدی بۆجی قوڕەیش و هاوبیرو هاوسەنگەرانی كۆڵیان نەدەدا؟.
خۆ ئەوە هەر لە خۆوە نەهاتووە كە ئاوا جوولەكەكانیش-كە ئەهـلی كیتاب بوون- ئاوا هەمان دیدو بزاوت و هەڵوێستی قورەیشیان بەرامبەر ئەم دینە گرتەبەر.. چۆن و بۆچی ئەوان و هەموو ئەهلی شیرك و كوفر بوونەیەك بەرەی دژی بزاوتی خواوویستی؟! چونكە هەر هەموویان گەیشتبوونە ئەو قەناعەتە كە دامەزراندنی دەوڵەتەكەی ئیسلام لە مەدینە لەسەر زەمینەی ئەو دیدو تـێڕوانینە عەقائیدییەی ئیسلام مەترسی لەسەر وجودی هەموویان هەیە.. هەموو لەوە دەترسان كە ئاوا حاكمێتی خوای گەورە (یاسادانان و حوكمڕانی و داوەریی) لە واقیعدا بچەسپێنێت، چونكە هەموو ئەوانیش هەر لافـی دینداریی و (تەوحید)و خواپەرستێتیان لێدەدا..



مامۆستا کرێکار
194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-09
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.