۱۰ سوودی گرنگی جیهادی فەلەستین
۱۰ سوودی گرنگی جیهادی فەلەستین
ئا: ماهیـر عەبدولقادر
ئەگەر لە ئاکامی جیهادی فەلەستیندا خوێنی هەموو خەڵکی موسوڵمانی ئەو وڵاتە بڕژێتە سەر زەوی و ماڵ و سامان و مزگەوت و قوتابخانەو هەموو شتێکی تریان تێکبدرێت و لەناو بچێت (کە بە ئیزنی خوا واش نابێت)، بەڵام خۆ هێشتا کۆمەڵە دەسکەوتێکی پڕخێرو پیرۆزی بووە بۆ ئوممەتی ئیسلام.
جیهادی فەلەستین بۆی روون کردینەوە کە:
١. ڕێژیمی زایۆنی ئەو بتەو ئەو قەڵا پتەو و بەهێزە نییە کە بە چەواشەکاری مێدیایی، ئوممەتی ئیسلام خەیاڵی دەکرد و لێی تۆقابوو!
٢. دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لە باو و باپیریان زۆر خوێنڕێژترو ستەمکارتر و دژەموسوڵمانترن و ئەو کۆمەڵە شیعارەی کە دەیدەن وەکو "مافی مرۆڤ" و "مافی منداڵ" و ...هەمووی درۆو چەواشەکاری و گەوجاندنن.
٣. زۆرینەی خەڵکی مەدەنیی ڕۆژئاوا بەپێچەوانەی دەوڵەتەکانیانەوە، پشتیوانی فەلەستین و دژ بە جوولەکەن و ڕژێمی زایۆنی و خەڵکە جووەکەش ئەوەندەی تر لایان خوێنتاڵ و ناحەز و نەفرەتلێکراو بوون.
٤. چەواشەکاری و درۆزنیی ئیلحاد و عەلمانییەتیی کوردیی سەلماند کە چۆن لافی ئەوە لێدەدات دوور لە هەموو جۆرە ڕەگەزپەرەستییەک خەفەت بۆ خاکی داگیرکراو و مافی پێشێلکراو لە جیهانداو بەتایبەت لە کوردستاندا دەخوات، کەچی لەگەڵ هەموو هێرشێکی دڕندانەی جوولەکەدا چەپڵە لێدەدات و فیقە دەکێشێت و بەزم و سەمایەتی!
٥. مونافیقان و دووڕووانی ناساند و ڕێزیانی لە ڕیزی بڕواداران جوێ کردەوە.
٦. خیانەت و ترسەنۆکی و ئاڵقەلەگوێیی حاکمانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیی سەلماند و دەریشیخست کە خودی ئوممەتەکە ئەگەر مۆڵەتیان پێ بدەن ئامادەی جیهاد و گیانفیدایی بۆ پاراستنی ئایینە پیرۆزەکەیانن، بەڵام وەلی ئەمرە خائینەکان ناهێڵن!
۷. حوکم بە غەیری دینی خوا چەندە مەترسیدار و قێزەونەو تا دەسەڵات و سەروەری و حاکمێت نەگەڕێنرێتەوە بۆ شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و حاکمانێک نەیەنە سەر کار کە حوکم بە ئیسلام بکەن، دۆخەکە لەمە خراپتر و نالەبارتر دەبێت.
٨. ئەو عالم و مامۆستا دنیاویستانەی کە ساڵەهایە بەباڵای حاکمانی خیانەتکاردا دەخوێنن، بۆ ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ هیچ بەرنامەیەکیان نییەو ناچارن خۆی لێبدزنەوە.
٩. ئوممەتەکەی لە خەو ڕاچڵەکاند و جارێکی تر باسی جیهاد و جەنگی هێنایەوە مەیدان کە دەیان ساڵ بوو وازیان لێهێنابوو و تەنانەت لە دووتوێی کتێبەفیقهییەکانیشدا زۆر کەم سەرنجی باسی جیهادیان دەدا!
١٠. کەسانی تاکڕەو و لووتبەرزی بە خەڵکی ناساند و دەریشیخست کە هەندێک لە مامۆستایانی ئایینی لەباسی ڕێساو یاساکانی جیهاددا، وەک عەوامێکی نەخوێندەوار و تێنەگەیشتوو وان!
#دووربین/فەڵەستین
|