بیروڕا

ئایا جیهادی دەفع لە کۆڵ موسوڵمانان دەکەوێت؟

ئایا جیهادی دەفع لە کۆڵ موسوڵمانان دەکەوێت؟
ـ ٢٠٢٣/١١/٣
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەو شەوەی قوڕەیش و جوولەکە و ئەحزابەکانی دیکە دەوری مەدینەیان دابوو، "حوزەیفەی کوڕی یەمان" دەنێرێت تاکو هەواڵی ئەو قەومە بێنێتەوە. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە حوزەیفە دەفەرمووێ: (أذهب فأتني بخبر القوم، ولا تذعرهم علي)...بڕۆ هەواڵی ئەو قەومەم بۆ بێنەرەوە و، مەیان تۆقێنە، واتە مەیان ورووژێنە لێم.
هەندێک لە موسوڵمانان ئەو بەسەرهاتە لەسەر واقیعی ئەمڕۆی غەززە دادەبەزێنن و، دەڵێن نەدەبوو داگیرکەر بورووژێنێت.
دکتۆرێک بەباتێک لە پێگەی "الاسلام الیوم" سەبارەت بەج*یهادی دەفع لە گەڵ شێخ عەبیکان هاوڕایە و، دەڵێ: شێخ عەبیکان شەرعییەتی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن پەک ناخات، بەڵام بەهەندێک مەرج سنوورداری دەکات.
ئەو دکتۆرە دەڵێ گرنگ ئەوەیە حەقی بەرگریکردنیان لێ زەوت ناکات، چونکە یاسا ئاسمانییەکان و یاسا دەستکردەکان و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان ئەو حەقەی پێ بەخشیوون. هەروەها دەڵێ: تۆمەتبارکردنی شێخ بەپەک خستنی ج*یهادی دەفع یان مراندنی، تۆمەتێکی بەتاڵە لەبەرئەوەی یەکەم ـ سنووردارکردنی عیبادەتێکی واجب کراو بەو بەڵگانەی لای ئەو هەن، بەمردنی ئەو عیبادەتە هەژمار ناکرێت. دووەم ـ تەنها شێخ عەبیکان نییە کە جیهادی دەفع سنووردار دەکات. شێخ محمد بن عثيمين لە باسی بەهاناوەچوونی خەڵکی بۆسنە و هەرسەک کاتی خۆی وتوویەتی: ئەگەر وەلی ئەمری وڵاتانی ئیسلامی لەبەر خوا و پێغەمبەرەکەی صلى عليه وسلم ئامۆژگارییان کرد و دەستەوستان بوون، ئەوە خوا بیانووەکەیان لێ قبوڵ دەکات. هەروەها دەڵێ: ئێستا موسوڵمانان هیچیان بەدەستەوە نییە تاکو جیهادی کافرەکان بکەن و، تەنانەت ناشتوانن جیهادی دەفعیش بکەن.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە: ئایا دەتوانین بڵێین خەڵکی غەززە هیچیان بەدەستەوە نەبوو و، نەدەبوو داگیرکەر بورووژێنن؟
باشە ئەگەر جیهادی دەفع هیچ بەرژەوەندییەکی نەهێنایەدی، دەکرێت وازی لێ بهێنرێت؟
ئەو دکتۆرە دەڵێ: لاوازییەکی زۆر زۆر فەرمانێکی واجب کراو پەک دەخات، کە دەگاتە حەددی دەستەوستانی بۆ قیتال. ئەوەش بارودۆخێکی ئیستیسنایە و لەو حاڵەتەدا ڕێگە پێدراوە کە واز لە قیتال بهێنرێت. خوای گەورە دەفەرمووی: لا يكلف الله نفساً إلا وسعها...خوا لەسنووری مرۆڤ زیاتری نادادت بەسەردا.
لە لایەکی دیکەوە بەرپەچی ئەو دکتۆرە دەدرێتەوە و دەڵێن: ئەو دەستەوستانییەی ئەو لێکی داوەتەوە یەک مانای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئیفلیج بێت و نەتوانێت جووڵە بکات و، ئامانجەکانی ج*یهاد بێنێتەدی. دەکرێ دەستەوستانی بەهۆی نەبوونی کەرەسەی شەڕەوە بێت، یان بەهۆی نەبوونی هێزیی مرۆییەوە بێت. ئەو حاڵەتەش لە غەززە بوونی نەبووە.
ئیبن تەیمییە دەڵێ: بەرژەوەندی جۆری هەیە. هەندێکجار بەرژەوەندی شەرعی هەیە و، هەندێکجاریش بەرژەوەندی هودنە هەیە، هەندێکجاریش بەرژەوەندی لە خۆڕاگرتن و خۆ ئادەکردندایە بێ ئەوەی هودنە بکەیت.
ئایا غەززە بەرژەوەندی لە هودنە دایە؟ کە چەندین ساڵە عەرەبەکان هودنەی بێ ئەنجام دەکەن؟ ئایا ئەهلی غەززە بۆیان نییە کەمترین (نكاية) بەداگیرکەران بکەن؟

خالد ڕەنجدەر
152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-03
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.