بیروڕا

حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستان چی ئامادەکاریەکیان کردووە بۆ هەر ڕووداو جەنگێك بێتە پێشیان؟!

حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستان چی ئامادەکاریەکیان کردووە بۆ هەر ڕووداو جەنگێك بێتە پێشیان؟!

ئا: پێشەوا قازی
گومانی تێدا نیە ململانێی کوفر و ئیمان تا ڕۆژی دوایی هەر بەردەوام دەبێت، ئەگەر تۆیش لە کوفر گەڕێی ئەو لە تۆ ناگەڕێ..
ڕوونیشە کە چەند حیزبێکی ئیسلامی لە کوردستان هەیە، جگە لەوەی چەند ڕەوتی تری ئیسلامی هەن وەکو بێ لایەن کار دەکەن، وەکو سۆفی ئەشعەری و سەلەفی و مەدخەلیەکان، لە مەدخەلیەکان گەڕێن چونکە ئەوان ئەوەی (جیم)بێت لە مێشکیان نیە لە (جیـ.هاد و جبل و جمل ...)، باسمان لە سەر حیزبە ئیسلامیەکانە تا چەند ئامادەکاریان بۆ هەر ڕووداو و جەنگێک کردووە بێتە پێشیان؟
ئەگەر ئەڵێن: جـ،یهاد لەم کاتەدا ناکرێت و زەمینەی خۆی دەوێت لە ئێستادا واجب نیە لەسەرمان، دەی خۆ ئامادەکردنەکە خۆ واجبە لەسەرتان وەکو خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ).
کەی ئەتانەوێ ئەو ئامادەکاریە بکەن؟ لە کاتێکدا ئێوە خاوەنی چەك بوون لە پێناوی چیدا ئەو چەکەکەتان دانا؟!
بوونی چەکیش مەرج نیە تۆ بەکاری بهێنیت، بۆ پارسەنگی هێزە هیچ نەبێ پارێزگاری لە کیان و بیروباوەڕەکەت بکەی، بارەگات نەسووتێنن بە قورئانەکەی ناویشیەوە وەکو ئەوەی ڕووی دا لە بادینان، هێرش نەکرێتە سەر پاسەوانی بارەگات و بیکوژن، (مامۆستا هۆشیار)ێکی تر نەکوژرێت، پۆلیسەکەت نەڕفێنن بە مادەی تیرۆر زیندانی بکەن...
پاشان خوای گەورە ئەو دینەی ناردوە ئەبێ هێزێك هەبێ بەرگری لێ بکات، وەکو دەفەرمووێت: (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ ۚ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ ) الحدید/٢٥
{وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ} کاتێك پەیامەکەی ناردووە، {وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ } ئاسنیشمان دروستکرد کە زەبرێکى توندى تیایە بۆ جەنگ و کوشتار پێکردن لە حاڵەتى جەنگدا.
(شێخی زیندانیش دەڵێت: ئیسلامیەکان هەتا چەکی جـ،یهادیان بە شانەوە نەبێ، هەر سفری دوای فاریزەن.)
170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-11-03
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.