رێپۆرتاژ

بۆش بەڵێنی لەناوبردنی هێزەکانمان دەدات و خودایش بەڵێنی سەرکەوتن، جا دەبینن کامیان دێتەدی!

بۆش بەڵێنی لەناوبردنی هێزەکانمان دەدات و خودایش بەڵێنی سەرکەوتن، جا دەبینن کامیان دێتەدی!

ئا: پێگەی دووربین

ئەمەی سەرەوە، وتە بەناوبانگەکەی مەلا عومەری ئەمیری تاڵیبانە، کە لەساڵی (٢٠٠١ز)دا فەرموویەتی، لەدوای (٢٠) ساڵ لەم وتەیەو دوای شەهیدبوونی زیاتر لە (٥٠) هەزار موجاهیدی تاڵیبان، کە لەنێویاندا ئەمیری یەکەم و دووەمی بزووتنەوەکە هەبوو، تاڵیبان سەرکەوت و توانی تەواوی ئەفغانستان فەتحبکاتەوە، لەپێش کشانەوەی هێزەکانی لەئەفغانستاندا، ئەمریکا داوای لەئیدارەی تاڵیبان کرد، بۆئەوەی ڕێگە بەمانەوەی (٢) هەزار سەربازی ئەمریکی بدەن بۆ پاراستنی کونسوڵخانەکەیان لەکابوڵدا، تاڵیبان ڕازیبوو بەمەرجێک، کە ئەمانیش (٢) هەزار چەکداری خۆیان بنێرن بۆ پاراستنی کونسوڵخانەکەیان لەواشنتۆندا، ئەمریکا بەمەرجەکەیان ڕازی نەبوو، لەبەرئەوە بەناچاری تەواوی هێزەکانی لەئەفغانستان کشاندەوە.. زیاتر لەدوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستەڵاتی تاڵیبانداو رۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتردەبێت، هاوکات ئەفغانستانییەکان رۆژ لەدوای ڕۆژ خۆشەویستییان بۆ تاڵیبان و ئیمارەتی ئیسلامی زیاددەکات، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی، کە لەماوەیەکی کەمی دەستەڵاتیاندا توانییان ئەنجامیبدەن، دەستکەوتەکانی تاڵیبان بەتەواوی پێچەوانەی ئەو وێنە تۆقێنەرە بوو کە ڕۆژئاواییەکان بۆیان کێشابوون!
 یەکەم گۆڕانکاریی گەورە کە ئەنجامیاندا: هێنانەوەی حوکمی قورئانی پیرۆز بوو بۆ وڵات و گۆڕینی دەستوور بوو لەعەلەمانییەوە بۆ ئیسلامی.. پاشان دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی، کاریان بۆ ڕژێمەکانی پێشتر کردبوو لەدژی تاڵیبان جەنگابوون، گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ وڵات بەجۆرێکە، بۆ یەکەم جار لەدوای (٢٠) ساڵ رێژەی کوشتن لەڕۆژێکدا نزیکبۆتەوە لە (سفر٪)، ئاشکرایە ئەفغانستان لەسایەی ئەمریکاو حکومەتە بەکرێگیراوەکەی رژێمی پێشوودا، یەکێکبوو لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری بەرهەمدەهێناو خەڵکێکی زۆری ئەو وڵاتە، ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بووبوون، تاڵیبان هەر لەسەرەتای هاتنە سەر دەستەڵاتییەوە، کاریکرد بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە قێزەونەو سەرەتا شوێنی تایبەتییان بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبووان دابینکردو هەموو ئەو زەوییانەی، بەشیشەو هیرۆیین دەچێنران لەناویبردن و لەبری ئەوە بەدرەختی هەنارو زەنجەبیل چێنرانەوە.. بەمەیش توانی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر بەتەواوی لەو وڵاتەدا بنبڕبکات.. لەگەڵ ئەو هەموو لەمپەرانەی بەردەمیاندا، توانییان لەم ماوە کەمەدا، دەیان پرۆژەی گەورە بونیادبنێن وەک؛ دروستکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە، کردنەوەی خوێندنگەکان، دروستکردنی ڕێگەوبان، دروستکردنی بەنداوو گەورەترین کەناڵی ئاودێری لەناوچەکەدا، گەیاندنی کارەبای (٢٤) کاتژمێری بۆ ناوچە جیاوازەکان، سەرەڕای ئەمانەیش بنبڕکردنی گەندەڵی لەوڵاتدا، نەهێشتنی بەهەدەردان و دزینی سامانی گشتی، بەشێوەیەک تەنها لەماوەی (٦) مانگدا داهاتی کانزای وڵات (٤) ملیار ئەفغانی بووە، لەکاتێکدا لەسایەی ڕژێمەکەی پێشوودا، داهاتی (١) ساڵیان تەنها (٢٠٠) مليۆن ئەفغانی بووە، واتە: دەستەڵاتدارانی کرێگرتەی ئەمریکا پێشتر لە (٩٧٪)ی داهاتەکەیان دزیبوو.. پەیتاپەیتا ئابووریی وڵات بەرەو بوژانەوە دەچێت، بەجۆرێک بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەفغانستان: تەنها داهاتی هەناردەی هەنجیر لەماوەی (١) ساڵدا بڕی (٣٥) ملیۆن دۆلاربووە.. ئەمە جگە لەکردنەوەی دەیان پرۆژەی کشتوکاڵی.. بەپێچەوانەی هەموو وڵاتانی تری جیهانەوە، کە رێژەی باجیان زیادکردووە، ئەمان رێژەی باجیان کەمکردۆتەوە بۆ نزیکەی (سفر٪)، هەروەها گۆڕانکاریی گەورەیان لەبەرنامەی خوێندندا کردووە بەشێوەیەک؛ لەتەک ئایینی ئیسلام و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئەفغانستاندا بگونجێت.. وەک لەیەکێک لەبابەتەکانی بەرنامەی نوێی خوێندندا، باسی فەزڵی جیهاد دەکات، بەمەبەستی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی بەعیزەت و بەرگریکار لەئیسلام..جگە لەمە بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو ئەو بەرنامانەیان داوە، کە دەبنە هۆکاری تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە.
ئایا بەبۆچوونی ئێوە: چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، پێویستیی بەدەستەڵاتێکی هاوشێوەی تاڵیبان هەیە؟ 


436 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-09-11
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.