کۆمەڵکاری

لەگەیاندنی پەیامی خواویستیماندا، لەهەڕەشەی جاسوسی سڵناكەینەوە!


ن: پێگەی دووربین

لەدوای بڵاوبوونەوەی بەشی یەکەمی بابەتێک لەپێگەی دووربیندا، بەناونیشانی: مامۆستا سەرباز موحەمەد؛ خزمەتکاری سوننەت، یان گیرۆدەبووی داوی عەلەمانییەت؟!
چەندین کەس وەڵامی نوسراوەکەیان داوەتەوەو بابەتەکەیان دەوڵەمەندکردووە، هەندێکیان دەستخۆشییانکردووە، هەندێکی تریان رەخنەیان گرتووە، لەبەرئەوە ئێمە وەک؛ بەڕێوەبەرانی پێگەی دووربین، بەپێویستی دەزانین چەند خاڵێک لەم بارەیەوە روونبکەینەوە:

ئاشکرایە هەر لەسەرەتای ئەو ململانێیە نوێیەی لەنێوان هەردوو بەرەی بەناو سەلەفییەت و ئەشعەرییەتدا دەستیپێکردووە، ئێمە وەک دەستەی کۆمەڵکاریی خۆمان، بڕیارماندابوو بەشداریی ئەو ململانێیە نەکەین و (١٠٠٪) پابەندبووین بەو بڕیارەوە. خوێنەرانی بەڕێز؛ دەتوانن سەیری ئەرشیفی پێگە ئەلیکترۆنییەکانی: (دووربین، مامۆستا کرێکار، زادی رێمان)و مینبەرەکانی ترمان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک: (فەیسبوک، تێلیگرام، تویتەر ..تاد.) بکەن، ئەوسا بۆیان دەردەکەوێت تەنها یەک رستەیشمان لەم بارەیەوە نەنوسیوە. لەوانەیە برایەک، یان چەند براو خوشێکیکی نزیک لەئێمە، نوسراویان لەم بارەوە هەبووبێت، بەڵام ئەو بەڕێزانە وەک بۆچوونی کەسیی خۆیان بەشدارییانکردووە، نەک وەک بڕیاری خۆمان.
ئەوەی هۆکاربووە بۆ بەشدارینەکردنمان؛ تەنهاوتەنها ئەوە بووە، کە بڕوامان بەو ململانێیە نەبووە، چونکە زانیومانە ئەو دوو لایەنە لەگۆڕەپانی پارتی و یەکێتیدا شەڕەپاڵدەکەن و سەرەنجامی ئەمەیش لەبەرژەوەندیی عەلەمانییەکان و بەزیانی موسوڵمانان دەشکێتەوە، چونکە زۆر بەڕوونی دەیڵێین: سەرجەم مەدخەلییەکان بەباڵە جیاوازەکانیانەوە، لەعەبدوللەتیف و عەبدولکەریمەوە هەتا مەلا هۆشیار چەمچەماڵی و پاشکۆکانی تریشیان، هەروەها ئەوانەی لەکوردستان خۆیان وەک دەمڕاستی ئەشعەرییەت دەناسێنن، لەمامۆستا سەربازەوە، هەتا مەلا جاسم کەرکوکی و پاشکۆکانی تریان، ئێمە ئەوانە بەگرێدراوی پارتی و یەکێتی دەزانین و هەر موسوڵمانێکی کوردیش تۆزێک هۆشیاریی لەم بارەیەوە هەبێت، زۆر بەجوانی ئەم راستییە دەزانێت و وەک مانگی چواردە لەشەوێکی ساماڵدا بەڕوونی و ئاشکرایی دیارە، چونکە دەپرسین: ئایا خێرە وا هەمووتان دەستتان بەسنگتانەوە گرتووەو بوون بەخزمەتکاری پارتی و یەکێتی؟! بەڵام لەژێر سایەی ئەواندا کەوتوونەتە پەلاماردانی یەکتری و بابەتی وا زیندوودەکەنەوە، کە زیاتر لەهەزار ساڵ دەبێت تۆزی لێنیشتووەو زۆربەی موسوڵمانانی کوردستان، نازانن و لەوە تێناگەن کە ئێوە باسی چییان بۆ دەکەن و تەشیی چییان بۆ دەڕێسن؟!
ئێمە پێشتر بۆچوونمان وابوو؛ ئەو هەڤاڵانەی لەدەرەوەی کوردستانن و تازە گەڕاونەتەوە بۆ مەزهەبەکانی: ئەشعەری، ماتۆریدی، ئیمام شافیعی ..تاد. ئەمانە لەڕووی بیروبۆچوونەوە سەربەخۆو ئازادترن لەوانەی ژێر دەستی پارتی و یەکێتی، بەڵام بەداخەوە هەندێک لەوانەیش ژیریی خۆیان رادەستی ئەوانەی کوردستان کردووە، چونکە ناکرێ و زۆر نەشیاوە، ئەوانە پەلاماری ئێمە بدەن، لەبەرئەوەی تەنها بەشی یەکەمی بابەتێکمان بڵاوکردۆتەوە، کە ئەوەیش پێشەکیی بابەتەکەیە، نەک ناوەرۆکەکەی! بەشاهیدیی بەڕێز (عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد ئەحمەدئاوایی) کە نوسەرەو باوکیشی مەلا بووەو نوسەرێکی زۆر باشیش بووەو چەندین کتێبی هەیە، ناوبراو لەکۆمێنتی بابەتەکەی پێگەی دووربیندا نوسیویەتی: "ئەم بەشی یەکەمی بابەتە، نووسینێکی متەوازن و جوانە، تەنها دێڕی عینوانەکەو تۆمەتبارکردنی کاک سەربازم بەدڵ نییە". خۆ ئەگەر ئەوانەی ئەوروپاتان هەمووتان کۆبکرێنەوە، هێندەی ئەم نوسەرە بەڕێزە شارەزاییتان دەربارەی ئەشعەرییەت نییە!.
ئێمە زۆر بەڕوونی بەو هەڤاڵانەی دەرەوە دەڵێین: ئێوە وەک ئەو پەندە کوردییەتان بەسەرهاتووە کە دەڵێت: "کاسە لەچێشت گەرمترە". چونکە هاتوون پەلاماری ئێمە دەدەن، گوایە بەحسابی خۆتان بەرگری لەمامۆستا سەرباز دەکەن، لەکاتێکدا ناوبراو هیچ پێویستییەکی بەئێوە نییە، لەژێر دەستەڵاتی پارتیدا دانیشتووە، موچەیان بۆ بڕیوەتەوە، پشتگیریدەکەن و ئەوپەڕی ئاسانکاریشی بۆ دەکەن، کەچی ئێوەیش بەحسابی خۆتان لەترسی پارتی و یەکێتی راتانکردووە بۆ هەندەران، تازەبەتازە دێن و بەو سەرسەختییە پشتگیری لەئەو دەکەن؟! ئافەرین بەشەر؛ بۆ خۆتان و تێگەیشتنان لەواقیعی کوردستان! باشە هەر بەڕاستی ئێوە ئەوەندە کەم جیقڵدانەن بەرگەی تەنها بەشی یەکەمی بابەتێکی پێگەی دووربین ناگرن؟! ئیتر ئێمە چاوەڕێی چیتان لێبکەین؟! خۆ ماشەڵا ئێوە خۆتان زۆر بەبیرکراوەو مێشکفراوان دەزانن، نوسراوەکانتان شاهیدییە لەسەرتان، کە چۆن بەو پەڕی بێشەرمییەوە پەلاماری زانایانی پێشووی سەلەفییەت دەدەن وەک {ئیمام ئەحمەد، ئیبنوتەیمییە، موحەدی کوڕی عەبدولوەهاب ...تاد.} هەروەها ئەم زانایانە بەبیرتەسک و مێشکداخراوو چەقبەستوو دادەنێن، لەکاتێکدا ئەمانە هێندەی بارستایی هەر هەمووتان نوسراوی خودی خۆیان هەیە، کەچی ئەگەر ئێوە پشت بەدزیی ناو ئینتەرنێت نەبەستن، ناتوانن تەنها نامیلکەیەکیش دەربارەی مەزهەبەکانتان بنووسن.
ئەوانەی ئەوروپا کە تازە مەزهەبەکەیان گۆڕیوەو هاتوونەتە ریزی مەلا جاسم کەرکوکییەوە! خۆتان زۆر باش دەزانن کە لەسپەیسێکی تویتەردا چۆن باسی )مەنهەجی زادی(تان کردبوو، وەک خۆتان وتەنی: بەمەنهەجی داعشتان دانابوو! هەروەها کەسێکتان فاڵیگرتبووەوەو وتبووی: "ئەم مەنهەجە کەسێک دایناوە، فکرەی داعشی هەیەو ناوی هاوکارە!" ئێمە ئەوە چەندین مانگ تێپەڕێوە بەسەر ئەو گفتوگۆیەتاندا، کەچی تەنها یەک رستەیشمان دەربارەی ئێوە نەنوسیوە. بەڵام زۆر پێویستە ئەوە بزانن: ئێوە مافی ئەوەتان نییە داوا لەئێمە بکەن کە مەنهەجمان بگۆڕین و ئێوە چۆنتان پێخۆشە وا بکەین، هەروەها کە ناوی کەسێکیشتان هێناوە، بەڕاستی ئەوە پێیدەوترێ: "جاسوسی"و هەمان کاری بەدڕەوشتیی مەدخەلییەکانە، کە ئێوەیش دووبارەتانکردۆتەوەو دەتانەوێت ببنە جاسوس و بەکرێگیراوی دەزگا هەواڵگرییەکانی کوردستان. کامەتان خۆی بەدەمڕاستتان دەزانێت، ئەگەر هێندەی تۆزێک ژیریی هەبووایە، رێگەی بەو نەفامەتان نەدەدا کە ناوی کەسێک بهێنێت و مەترسیی لەسەر ژیانی درووستبکات، لەلای دەزگا تاغوتییەکانی کورستان، بەڵام ئێمە خۆشحاڵین بەو هەڵسوکەوتانەتان، کە دەیسەلمێنن ئێوەیش هاوشێوەی مەدخەلییەکانن، بەڵام تۆزێک بەهەڵگەڕاوەیی. پاشان بەو هەڤاڵەتان دەڵێین: ئێمە لەسەرەتای دامەزراندنی زادییەوە تا ئێستایش، هیچ برایەکمان نییەو نەبووە بەشداریی دانانی (مەنهەجی زادی)ی کردبێت و ناوی راستیی خۆی، یان نازناوی (هاوکار)ی هەبووبێت. نازانین ئێوە مەبەستتان لەو ناوە کێیەو ویستووتانە جاسوسی بەسەر کێوە بکەن؟ تکایە شەرمبکەن، چونکە ئەمە هەمان رەفتاری مەدخەلییە بەکرێگیراوەکانە، کە جاسوسی بۆ دەستەڵاتدارە تاغوتەکان، بەواجبی شەرعیی سەر شانی خۆیان دەزانن.
بەبەڕێزان؛ ئاریۆس پۆڵا، ئەنتۆنیۆسی شوان، نازانین کێی تریان هەیە؟! دەڵێین: "تکایە هەڤاڵ لاند، یان لازۆ، یان لوسکەڵەی زەمانی عەولەمە بگرن! با لەوە زیاتر خۆی رانەوەشێنێت، چونکە بۆ مێشکی خراپە، هەر بەڕاستی ئەم هەڤاڵەتان کە دەیەوێت لاسایی فاروق رەفیق و سێ مەریوانەکەی تر بکاتەوە، ئاستی تێگەیشتنی هەر ئەوەندەیە، کە هەڕەشەی ئەوەمان لێدەکات، ئەگەر بابەتی تر بڵاوبکەینەوە، ئەویش ناوی برایانێکمان بڵاودەکاتەوە، واتە: جاسوسیمان بەسەرەوە دەکات! باشە ئێوە شەرمناکەن؟ ئەمە هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەتان بێت؟! لەکاتێکدا ئێمە لەمامۆستا کرێکارەوە ئەوە فێربووین: بڕوامان بەفرەدیدی و بازنەیی مزگەوت هەبێت بۆ کۆکردنەوەی موسوڵمانان لەژێر چەترێکدا. ئەوەتا بەڕەسمی و لەڕۆژی رزگارکردنی کابوڵدا پیرۆزباییمان ئاراستەی بزووتنەوەی تاڵیبان کردووە، هەروەها بەنوسراوی رەسمیی خۆمان داوامان لەهەر سێ لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، کە هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئەو کردارە دڕەندەییانەی پارتی و یەکێتیی، کە لاوە موسوڵمانەکان بەبیانووی پەیوەندییان بەدەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستگیردەکەن، هەرچەندە ئەو موسوڵمانانەیش کە خۆیان بەلایەنگری ئەو رێکخراوە دەزانن، لەوانەیە بەشێکیان ئێمەیش بەموسوڵمان نەزانن، تەنانەت هەندێکیان مامۆستا کرێکاریشیان تەکفیرکردووە، ئاشکرایە ئەوانەیش چەند کەسێکی وەک لازۆ بوون، نەک بڕیاربەدەستانی ئەو رێکخراوە. مامۆستایش هەمیشە بە (تەنزیمی دەولە) ناویدەهێنان، نەک بەداعش، لەمەیشدا مەبەستی ئەوە بوو: وتەو ناووناتۆرەی عەلەمانییەکان لەدژی کۆمەڵێکی موسوڵمان دووبارەنەکاتەوە. 
جا تکایە لازۆ گیان، ئەوەندە خۆت ناسکۆڵە دەرمەخە، نەوەک لەم هاوینە گەرمەدا بتوێیتەوە! دەزانیت بەتەواوی سەلماندت کە تۆیش هاوشێوەی مەدخەلییەکان، کۆیلەیەکی نمرە یەکیت، خۆ ئێمە باسی تۆمان نەکردووە، بۆچی بەو شێوەیە تووشی گەشکەبوویت؟ ئەگەر ناحەقییەکمان وتبێت، ئەوا مامۆستا سەرباز خۆی دەتوانێت وەڵاممانبداتەوە، نەک گێلێکی وەک تۆ، هاتوویت سوکایەتیی بەزانایانی پێشین دەکەیت و باسی پێگەیاندنی موجاهیدی ماتۆریدی دەکەیت، ئێوە پێویستە زۆر باش لەوە تێبگەن، هەر بەوەندەی ناوتان لەخۆتان نابێت: ئەشعەری و ماتۆریدی و ... تاد. هەرگیز ناتوانن ببن بەسەلاحەدینی ئەیوبی، موحەمەد فاتیح، مەلا عومەری ئەمیری بزووتنەوەی تاڵیبان، چونکە سەلماندتان رەفتارو تێگەیشتنتان چەندە جوانە؛ لەجیاتیی ئەوەی لەعەقیدەوە دەستپێبکەن، ئەوەتا دەتانەوێت لەجاسوسییەوە دەستپێبکەن! جا ئێمە هیچ داواکاریی وامان لەتۆ نییە کە ببیت بەموجاهیدێکی ماتۆریدی! بەڵکو بەڕاستی داوای ئەوەت ئاراستدەکەین، تکایە جاسوسی مەکە! چونکە بەم رەفتارەت خۆت و هەڤاڵەکانت دەکەیت بەپوش! بڕوابکە ئەگەر تەنها یەک رەفتاری جاسوسیت لێدەربکەوێت، ئەو کاتە بتخەنە سەر تەڵەی مشک، نەک تەڵەی رێوی و چەقەڵ، دڵنیابە ناتوانیت تەڵەکە بتەقێنیت! پێویستە ئەوانیش ئامۆژگاریت بکەن کە باشتروایە: ئەوەندە خۆت بەناسکۆڵەیی نیشانی ئەوروپییەکان نەدەیت، چونکە لەم سەردەمی هاوڕەگەزبازی و رەگەزگۆڕینەدا، ئەو رەفتارانەت سەرەنجامی باشی نابێت.  
لەکۆتاییدا پێتاندەڵێین؛ تکایە ئێوەیش هەر لەسەرەتای هەنگاوەکانتانەوە، ئیتر لەمە زیاتر خۆتان ناشیرین مەکەن، لەواقیعدا خۆتان بەجاسوس بەموسوڵمانان مەناسێنن، چونکە موسوڵمانان نەفرەتتان لێدەکەن، هەروەک چۆن ئێستا زۆربەی ئاراستە جیاوازەکانی موسوڵمانانی کوردستان، بەهۆی رەفتاری جاسوسیی مەدخەلییەکانەوە، نەفرەتیانلێدەکەن و زۆر بێزراون لەلایان. بەكورتی و بەکوردی: هەڤاڵانی مێشککراوە، تکایە سنووری خۆتان بزانن و مەیبەزێنن!.
لێرەدا مژدەتانپێدەدەین: ئەمشەو بەشی دووەمی بابەتەکە، کە ناوەرۆکەکەیەتی، بڵاودەكەینەوە. جا ئەگەر بەشی یەکەمی کە تەنها پێشەکییەکەی بوو، بەو شێوەیە هەندێكتانی خستبێتە پەلەقاژەی مەرگەوەو وا شپرزەیکردبن، کە هەڕەشەی جاسوسیمان لێبکەن، ئایا دەبێت لەدوای خوێندنەوەی بەشی دووەم، چیتان بەسەربێت؟!

تێبینی: بەڕێزان سەرنجبدەن؛ ئەمەی خوارەوە، كۆتا رستەی سەقەتی ئەخلاقی و رێنووسی لازۆیە.
 ئاشکرایە وەک لەوێنەکەدا دیارە، ئەم رستەیەمان بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک و بەتەواوی وەک خۆی گواستۆتەوە، جا ئەگەر بەپێوەرەکانی داڕشتنی دەق، رێنووس و خاڵبەندیی زمانی کوردی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، دەبینین (١٠) هەڵەی تێدایە، باشە ئەگەر تەنها لێرەدا ئەو هەموو هەڵەیەی کردبێت -هەرچی قوڕی ئەڵمانیا هەیە، بەسەری خوێنەرە هەوادارەکانی بێت- ئایا دەبێت دۆخی نوسراوەکانی تری چۆنبن؟ ئا بەم شێوەیە دەیەوێت، وەک خۆی دەڵێت: "تەحەدای ئەم و تەحەدای ئەو بکات"، دانیشە گێلە، شتێک دەشکێنیت، ئاوا دەتەوێت رەخنە لەئیبنوتەیمییە بگریت؟! لازۆ؛ ئەگەر گومانت دەربارەی زۆریی ژمارەی هەڵەکانت لێرەدا هەیە، داواکارین سەردانی بەڕێوەبەرانی پێگەی دووربین بکەیت، بۆئەوەی بۆت روونبکەینەوە، کە چۆن ئەو هەموو هەڵەیەتکردووە. 
(برواش بکەن!، زۆر بروا هەرجی مەلەفی کۆن هەیە هی رەوت و بەرێوبەرەکان و بێگەی دووربینە فێر ئەدەمە ناو فیسوبک تا بزانن ئێوە بەرهەمهێنەری فکری حەداسی و داعــــــ.ش و مەدخەلین!!). 




هاوپێچ: 
- پیرۆزبایی ئاراستەکراو، بەهۆی سەرکەوتنی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە.
- داواکاریی ئاراستەکراو بۆ لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان.

667 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-08-17
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.