دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکار بۆ جاری سێیەم دواخرا
دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکار بۆ جاری سێیەم دواخرا
دوورربین: دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکار بۆ جاری سێیەم دواخرا
ماڵپەڕی (abc nyheter)ـی نەرویجی رایگەیاند کە پەیوەندییان بە خاتوو (ئینریکا فرانزینی)ـیەوە کردووە کە حکومەتی ئیتالی بە پارێزەری مامۆستا کرێکار دایناوە لەو کێشەیەی کە زیاتر لە ساڵێکە بۆ مامۆستا کرێکاریان دروستكردووه. فرانزینی دەڵێ:" بەڵێ، دیسان دانیشتنەکانی دادگا بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو کێشەیە دواخراوە، لەبەر ئەوەی حکومەتی نەرویجی داوای لە حکومەتی ئیتالی کردووە کە حەتمەن دەبێ پێشتر پەیوەندی بە کرێکارەوە بکرێت و لائیحەی تۆمەتبارکردنەکەیی بۆ بخوێندرێتەوە. حکومەتی ئیتالیا ئەمەی قبووڵ کردووە بۆیە دادگا دانیشتنەکانی ئەمڕۆی دواخست بۆ کاتێکی تر کە داداگای ئیتالیا خۆی دیاری دەکات"
برینیار مێلینگی پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار داوای کردووە کە فرانزینی لە پارێزگارێتی مامۆستا لابدرێت چونکە لەو ماوە زۆرەدا هیچ موبادەرەیەکی بۆ پەیوەندیی و ناسین و موناقەشەکردنی کێشەکە لەگەڵ کرێکاردا نەکردووە..
#پێگهی_ههواڵی_دووربین
15/1/2018
|