ڕێگەکانی بانگەوازکردن بۆ ئیسلام زۆرن، بەڵام ئەوانەی ڕێگەی هێنانەوەی ئیسلام دەگرنەبەر کەمن!
ڕێگەکانی بانگەوازکردن بۆ ئیسلام زۆرن، بەڵام ئەوانەی ڕێگەی هێنانەوەی ئیسلام دەگرنەبەر کەمن!
ئەمەی دەیبینن دوو تەفسیرن: تەفسیری (في ظلال القران)ی سەید قوتب و (الأساس في التفسير)ی سەعید حەوان، کە سەعید حەوا یەکێکبوو لەبیریاران و درێژەپێدەری ڕێبازی سەید قوتب، ئەم دوو پیاوە رێگەی هێنانەوەی ئیسلامیان گرتەبەر، بەڵام هەر زوو جاهیلییەتی سەردەم رێگەیلێگرتن و بەزیندانی شادکردن. ئەم دوو تەفسیرە لەجێگەی نەرم و گەرمدا نەنوسراون، بەڵکو لەتاریکایی زیندان، لەنەبوونی سەرچاوە، لەژێر سێبەری ئایەتەکانی تەوحیدی حاکمییەتی خوادا نوسراون، ئەمانە بیری خەڵکیان خستەوە کە ئیسلام بریتییە لە: دین و دەوڵەت، چەسپاندنی حوکمی دادگەریی خودای پەروەردگار، گۆڕینی واقیعی جاهیلی بۆ شارستانییەتی ئیسلامی، نەک عەلمانییەتی دەستکردو درۆی دیموکراسی. ئەمە هەمان رێگەیە کە شێخی ئێمەی بەرەو زیندان بردو ئەمیش بەهەمان شێوەی سەید قوتب و سەعید حەوا تەفسیرەکەی لەزینداندا دەنوسێت! ئەمە هەمان رێگەیە کە ئەبوئەعلای مەودودیی بەرەو زیندان برد، عومەر موختارو حەسەن بەنناو سەید قوتبیشی بەرەو شەهیدی برد. لاوان و پیاوانی ئیسلامی بەرەو زیندان و ئەشکەنجەو کوشتن برد.
لەبەرئەوەیە شێخی زیندان لەوەسفی میحنەت و ناسۆریی ئەم رێگەیەدا دەفەرموێت:
هێنانەوەی بوونی ئیسلام
ئارامگریی گشت پێغەمبەرانی دەوێ
خۆڕاگرتن لەزیندانا
ژینی نێو قورئانی دەوێ
لەقورئانا
هێنانەوەی بوونی ئیسلام رەنجی دەوێ
یەکەم هەنگاو هەتا ئەنجام
لیژنە لاشەی گەنجی دەوێ.
|