عه‌له‌مانییه‌ت و ئیلحاد

ستراتیجی پە.کە.کە؛ جگە لەزیادکردنی کـوژراوەکانی و بەکـوشتدانی گەنجی زیاتر، هیچی تر نییە!

ستراتیجی پە.کە.کە؛ جگە لەزیادکردنی کـوژراوەکانی و بەکـوشتدانی گەنجی زیاتر، هیچی تر نییە!

ن: موسڵیح هەمزە نوری

هۆشەنگ ئوسی؛ کادیرێکی پێشووی پەکەکەو نوسەرێکی کوردە ئەڵێت : "ستراتیجی پەکەکە لەتورکیا، جگە لەزیادکردنی ژمارەی کـ، ـوژراوەکانی و بەکوشتدانی گەنجی زیاتر هیچی تر نییە". لەڕاستییشدا وایە.
ئەگەر دڕنـ، ـدەیی و دڵـڕەقـ، ـیی دەوڵەتی تـ، ـورک نەبێت بەرانبەر بەکورد، پەکەکە ئەو هێزە نییە هیچ کوردێک دڵی پێیخۆشبێت، چونکە لەدوای تورک دڵڕەقترین هێزە بەرانبەر بەکورد، بەچ لۆژیک و بەچ یاسایەک منداڵێکی (١٣) ساڵان چەکدارئەکەیت و شەڕی فڕۆکەی (ئیف ١٦)ی پێئەکەیت؟! ئەگەر شەڕ بۆ دەستەبەریی مافی خەڵک ئەکەن، ئەو مناڵەیش مافی هەیە، کە تەمەنی منداڵیی تەواوبکات، مافی هەیە بخوێنێت، مافی هەیە تا تەمەنی قانونی لای دایک و باوکی بێت و دوای (١٨) ساڵ بڕیاری خۆی بدات.
عەبدوڵڵای کوڕی کاک ئەحمەد عەبدول؛ منداڵێکی پۆلی شەشی سەرەتایی بوو، دوای چەند مانگێک لەونبوونی، پەکەکە بەوێنەیەک بەجلی (گەریلا)وە بەکەسوکاریان ڕاگەیاند کە تەڤلی ئێمە بووە! کەس نازانێت ئەو مناڵەیان چۆن پەلکێشکردووە!
لەساڵی (٢٠١٦)ەوە تا ئێستا، هیچ هێزێکی سیاسی نەما، تەکلیفنەکات کە بۆ یەک جاریش بێت، کەسوکاری ببینێت، یان لانی کەم تەنها هەواڵێکی بزانرێ، کە زیندووە یان نا!
دوای هەزاران درۆ! دوو رۆژ پێش ئێستا، بەکەسوکاری راگەیەنراوە کە کوژراوە! لەمردنەکەیش هەر درۆیان کردووە،
بەباوکیان وتووە: (٢٠) رۆژ پێش ئێستا کوژراوە، بەدایکیان وتووە: (٤) ساڵە!
بێئەوەی گۆڕەکەی ئاشکرابکەن!.

چاوگ: ئەژماری فەیسبوکی نوسەر.
304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-02-04
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.