دۆسیەی مامۆستا کرێکار

ریپۆرتاژی ئارك ستۆریز له‌باره‌ی مامۆستا كرێكار

مامۆستا کرێکار
لەبارەى کوردەکانەوە کەم دەبیستین و زۆریش لەبارەیانەوە نازانین!
ڕەنگە بەناوبانگترینیان لەلاپەڕەکانى مێژووى ئیسلامیدا سەڵاحەدینی ئەیوبی بێت، کە لەسەر دەستى ئەو مزگەوتى ئەقساى پیرۆز ، لەدواى (90) ساڵ لەداگیرکرانى فەتحکرا.
کوردەکان لەگەڵ عەرەبدا لەڕووى ئایین و جوگرافیاوە هاوبەشن، زۆرینەیان ئایینیان ئیسلامەو کوردستان وڵاتى ڕاستەقینەى ئەوانە، کە لەگەڵماندا لەڕۆژهەڵاتى ناویندا هاوبەشن، ئەوەنە نەبێت، ئەوان سنوریان درێژدەبێتەوە بۆ ئێران لەخۆرهەڵاتەوەو تورکیایش لەخۆر ئاواوە.
هەروەها لەهەندێک لەپیتە عەرەبییەکانیشدا لەنوسیندا لەگەڵماندا هاوبەشن، کە هەندێک لەکوردەکان پێیاندەنوسن و بەچەند لەهجەیەکى جیاوازیش دەدوێن. 
کەسایەتیی ئەمڕۆیش یەکێکە لەزانا کوردە هاوچەرخەکانى ئەهلى سوننە
ئەو پیاوەى، کە وڵاتانى: نەرویج، ئیتاڵیا، بەریتانیا، هۆڵەنداو ئەمریکا لەخۆرئاواو، پێش ئەوانیش ئێران لەخۆرهەڵاتدا، هەوڵیاندا لەپرۆژە سونییەکەى دووریبخەنەوەو ونیبکەن.
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد؛ ناسراوە بەمامۆستا (مەلا) کرێکار
ماناى وشەى (مەلا): شێخ، یان پیاوى ئایینییە، وشەی کرێکاریش، لەکوردیدا واتاکەی روونە.
لەعێراق، لەشارى سلێمانى لەبنەماڵەیەکى دایک و باوک کورد لەدایکبووە، لەحەوتى تەمموزى ساڵى (1956)دا. لەڕیزبەندیى خوشک و براکانیدا، کە ژمارەیان (12) کەسن ئەم چوارەمیانە، خوێندنى سەرەتایى لەسلێمانى تەواوکردووە، ناوەندیشى لەهەولێر لەساڵى (1978)دا تەواوکردووە،
ئەوەى جێگەى سەرنجە: لەپێش دەرچوونى لەخوێندنى ناوەندى، فڕۆکەیەکى جۆرى سۆخۆى خستۆتە خوارەوە، کە ئەو کات ئەو فڕۆکانە لەناوچە شاخاوییەکاندا هێرشیاندەکردە سەر کوردەکان، ژمارەى فڕۆکەکە (8117) بووە، لەشەشى ئادارى (1975)دا، کە ئەو کاتە ئەو لاوێکى تەمەن (18) ساڵى بووە، دیارە ئەو کات لەڕیزەکانى پیشمەرگەدا بووە، بەسەرکردایەتیىی مەلا موستەفاى بارزانى. 
سەرەڕاى کارە سەربازییەکانى ئەو کاتى، لەگەڵ هێزە نەتەوەییەکاندا، بەڵام خوێندنیشى تەواوکردووەو  لەکۆلێژى ئاداب، بەشى زمانى عەرەبى، ساڵى (1982) بەدووەمى بەشەکەى خۆى دەرچووە.
بەڵام لەبەدەستهێنانى خویندنى باڵا بێبەشکراوە، بەهۆى ڕەتکردنەوەى چوونە ریزى حزبى بەعسى ئەو کات، پاشان داوایلێکراوە ڕاستەخۆ پەیوەندییبکات بەهێزى سەربازییەوە، ئەو کاتە جەنگى نێوان عێراق و ئێران لەسەختترین قۆناغەکانیدا بووە، بەڵام ئەو پەیوەندیی نەکردووە، گەڕایەوە بۆ سلێمانى و بەشێوەی نهێنى و دوور لەچاوى دەستەڵات، کاروانى خۆیى لەبوارى زانستى شەرعى بەهەموو لقەکانییەوە دەستپێکرد.
لەساڵى (1983)دا عێراقى بەرەو یەکێک لەکۆمەڵگەکانى ئاوارە عێراقییەکان لەناو سنوورى ئێراندا بەجێهێشت، لەیەکێک لەمزگەوتەکانی ئەهلی سوننەى شارى کەرەجى ئێران بوو بەئیمام.
لەدواى ساڵێک لە (1984)دا -دایکى منداڵەکانى- هاوبەشى ژیانى  دەخوازێت و بەرەو پاکستان دەکەونە ڕێ، بەڵام لەسنورى پاکستان دەستگیردەکرێ، بەهۆى هەڵنەگرتنى بەڵگەى سەلمێنەرى پێویستەوە، لێرەیشدا کۆمەڵە ئیسلامییەکان هاتنە دەنگ و دواى (3) مانگ ئازادیانکرد، پاشان ڕاستەوخۆ وەک مامۆستا لەزانکۆکانى: ئەبوبەکر؛ کە لقێکی زانکۆى مەدینەى پیرۆزە، بانگەوازى  ئیسلامى؛ کە لقێکی زانکۆى ئەزهەرە، لەشاری کەراچىی وڵاتى پاکستان، دامەزرێنرا.
بەپەرتووکەکانى سەیید قوتب و دانراوەکانی تری لەبارەى حاکمییەتەوە، شێوازە دەگمەنەکەی لە (في ظلال القرآن)داو تێڕوانینەکانی لە (معالم فی الطریق)دا کارتێکراوبووە.
بڕوانامەی ماستەرى لەبوارى فەرموودەوانیدا بەدەستهێناوە، لەکاتى تۆمارکردنى دکتۆراکەیشیدا، شارى هەڵەبجە بەچەکى کیمیایی بۆردومانکراوەو زیاد لە (5000) شەهیدو دەیان هەزار بریندارى لێکەوتۆتەوە، ئەم پیاوە (مامۆستا کرێکار) هەموو شتێکى کردە قوربانى و جێیهێشت و ڕێکخراوێکى خێرخوازیی بەهاوکاریى (کۆمەڵەى مافى مرۆڤى پاکستان) دامەزراند بۆ یارمەتیدانى لێقەوماوانى ئەو سەردەمەى وڵاتەکەى.
لە ساڵى (1988)دا گەڕایەوە بۆ کوردستان و پەیوەندییکرد بەبزوتنەوەى ئیسلامییەوە بەڕابەرایەتیی شێخ عوسمان عەبدولعەزیز ، لەماوەى ساڵێکدا بوو بەیەکێک لەسەرکردەکانى و توانى یەکێکبێت لەئەندامانى شورا لەماوەی ساڵانى (1989 - 2000)دا، لەو ماوەیەدا ناوى خۆى و خێزانەکەى لەکۆمیسیۆنى ئاوارەکانى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکرد، ئەوەبوو وڵاتى نەرویج  وەریانگرت و ساڵى (1991) خۆى و خانەوادەکەى ڕوویان لەو وڵاتە کرد. 
 بەڵام بەتەواوى لەوێ جێگیرنەبوو جارجار دەگەڕایەوە بۆ کوردستان، لەو کاتانەدا گەشەى بەکارە ئیسلامییەکانى کوردستانى دابوو، لەدواى ڕاپەڕینى کوردەوە زیاتر چالاکییە بانگەوازییەکانى پەرەپێدا.  لەساڵى (1995)دا لەتەک براکەیدا، مزگەوتى ئیمانیان لەئۆسلۆى پایتەختى نەرویج دروستکرد.
هەروەها هێزى سەڵاحەدینی لەوڵاتەکەى خۆى (کوردستان)دا دروستکرد، کە تێیدا زیاتر لە (3000) موجاهید مەشقیانپێکرا، لەپاشاندا بوون بەپشتیوانى بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان، کە حزبێکى کوردى ڕێگەپێدراوبوو بۆ کارى سیاسى، چەند کورسییەکیان هەبوو لەپەرلەمانى کوردستان و چەند نوسینگەیەکیشیان لەناو شارەکاندا هەبوو. 
لەماوەى ئەو چەندین ساڵەدا مامۆستا کرێکار زیاتر لە (5000) کتێبى خوێندۆتەوە لەبوارەکانى: زانیارى، فەلسەفە، ئایینەکان، دەروونناسى، کارگێڕى، سیاسەت و ئابووریدا، لەسەرووی هەموویشیانەوە زانستە شەرعییەکانى ئیسلام.
چەندین پەرتووکى داناوەو وەرگێڕانى بۆ زمانى کوردى کردووە، کە خۆى زیاتر لە (85) پەرتووک دەدات، (3) پەرتووکیشى بۆ عەرەبى وەرگێڕراوە، بەناوبانگترینیان مەوسوعەیەکى فیقهییە، کە (14) بەرگ لەخۆی دەگرێت.
تەنانەت ئەو -مامۆستا کرێکار – (معالم في الطریق)ى سەیید قوتبى وەرگێڕاوە بۆ زمانى کوردى،
لەساڵى (2009)وە پەیمانگەیەکى شەرعى (پەیمانگەی ئیبنوتویمییە)ی لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت دامەزراندووە، کە تێیدا ساڵانە دەیان قوتابى خوێندن تەواودەکەن و پاشئەوەى هەر قوتابییەک زیاتر لە (50) پەرتووک لەهەموو بوارەکانى زانستى شەرعیدا دەخوێنێت، پاشان دەچنە ناو کۆمەڵگەى کوردییەوە تاکو ئەو پەیامە بڵاوبکەنەوە.
لەگەڵ ڕووداوە بەناوبانگەکەى سێپتەمبەردا، بۆ کۆتاییهێنان بەهەڵگرانى خاوەن بیرى کاریگەر ، تۆمەتى تیرۆر سەپێنرا بەسەر زۆرێک لەکەسایەتییەکاندا، کە سیماى ئیسلامییان پێوە دیاربوو، لەوانەیش دوورخستنەوەى دکتۆر زاکیر نایک بۆ مالیزیاو دکتۆر عومەر عەبدوڕەحمان بۆ ئەمریکا، کە هەر لەزینداندا گیانى سپارد.
پاشئەوەى مامۆستا کرێکار بزووتنەوەى (ئەنسارولئیسلام)ی لەکوردستان دامەزراند، لەهەمان ساڵ (2001) دا کە خاوەنى زیاتر لە (300-1000) موجاهید بوو، لەکاتى گەڕانەوەى مامۆستا کرێکار لەنەرویجەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانى ئێران دەستبەسەریانکرد، دواى دەستبەسەرکردنێکى گوماناوى ڕەوانەى (مەهر ئاباد)یان کرد لەتاران، تاکو لەڕێگەى گەشتێکى بێبیانووەوە ڕەوانەى وڵاتى هۆڵەندایان کردەوە، بەبیانووى ئەوەى لەوێوە گەشتیکردووە. 
 لەوێیش (هۆڵەندا) بەگەیشتنى، ڕاستەوخۆ بەتۆمەتێکى زۆر سەیروسەمەرە دەستگیرکرا، تاوانباریانکرد بەوەى ماددە هۆشبەرەکانى گواستۆتەوە بۆ وڵاتى ئوردن؛ ئەو وڵاتە عەرەبییەى هەرگیز مامۆستا کرێکار لەژیانیدا سەردانیی نەکردووە!
لەدواى (4) مانگ دەستگیرکرانی لەسایەى بارێکى ناهەموار لەوڵاتێکى خۆر ئاواییدا، بەڵام چونکە ئەو (مامۆستا کرێکار) هەڵگرى پاسپۆرتى نەرویجى بوو، بەپێى رێنماییە تۆمارکراوەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەبوو بەفڕۆکەیەکى تایبەت ڕەوانەى نەرویج کرایەوە، لەوێیش هەنگاوە تازەکان لەزیندانیکردن و تۆمەتبارکردنی دەستیانپێکرد. 
دوایئەوەى تۆمەتى بێبنەماى ماددە هۆشبەرەکان شکستیهێنا، وڵاتى نەرویج شوێنیکەوتن و  لەساڵانى (2002- 2018) زیاتر لە (40) تۆمەتیان دایە پاڵى، لەو نێوانەیشدا تۆمەتى تیرۆرو پەیوەندیکردن بەئوسامە بن لادن و قاعیدەوە، ناردنی یارمەتیی دارایى بۆ موجاهیدان، پاشان تۆمەتى کوشتنى ئافرەتان بەهۆى نەپۆشینى حیجابەوە، ناردنى لاوان بۆ کردەوە ئیستیشهادییەکان و هەندێکى تر لەتۆمەتە بێبنەماکان!
(١٨) ساڵ لەتۆمەتبارکردن بەبێ هەبوونى هیچ بەڵگەیەک، (700) کاتژمێر لەلێکۆڵینەوەى بەردەوام و چەندین مانگ  لەدەستبەسەرکردن و چاوەڕوانیى دادگاییکردن.
لەدواى (64) جار لەدادگاییکردنی دادگا نەیتوانى هیچ تاوانێکى بەسەردا ساغبکاتەوە، تەنها ئەو کەیسە نەبێت، کە بەوشە هەڕەشەیکردووە لەوانەى لەنەرویج قورئانیان سوتاندبوو، ئەوەبوو دادگا حوکمى دوو ساڵ و دە مانگی بەسەردا سەپاند!
ئیتر پەنایان بۆ کۆمەڵێکی تر تۆمەتى بێبنەما برد، کە رێگریدەکرا لەوەى پرسیار لەبەڵگەکانى بکەیت! ئەوەبوو بەتۆمەتى هەڕەشکردن لەئاسایشى نەتەوەیى، مافى نیشتەجێبوونى نەرویجیان لێسەندەوە، ئەوەیش تۆمەتێکەو هیچ بەڵگەو شاهیدێک لەو بارەیەوە لەئارادا نییە.
تەنها ناونیشانێکى گەورەبوو، هیچکەس نەیدەتوانی بپرسێت: چۆن و بۆچى؟ بەرتەسکردنەوەو بێبەشکردنی لەهەموو مافێک، تەنانەت مافە تەندروستییەکانیشى لێسەنرایەوە، هەوڵى کوشتن و فڕاندنى دراوە، تەنانەت لەناو ئۆسلۆى پایتەختدا، لە (2010/1/25)دا هەوڵى تیرۆکردنیشى درا، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناو تێیدا زاواکەى بریندار بوو، تەنانەت بکەرى تاوانەکە ئازادکراو، دواى هەبوونى بەڵگەیش لەسەری ناردیانەوە بۆ (کەرکوک).
تایبەت بەکۆمەڵی ئەنسارولئیسلام
(کۆڵن پاوڵ)ى وەزیرى دەرەوەى ئەو کاتى ئەمریکا، لەوتەیەکیدا لەپێش ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى، ئەوەى خستەڕوو، کە ئەنسارولئیسلام درێژەکراوەى ڕێکخراوى قاعیدەیە لەعێراقدا، ئەوەبوو هێرشە ئاسمانییەکانى ئەمریکییەکان، ئەوانیشى گرتەوە.
جارێکیتر لەدواى خانەنشینبوونى و بۆ خۆ داماڵین لەو تاوانە، کۆڵن پاوڵ لەلاپەڕەى یادگارییەکانیدا وتى: ئەو وتەو شاهیدیدانەى (ئەو کات داویەتى) تا هەتاهەتایە خاڵێکى ڕەشە لەمێژووى خۆیدا، بەڵام دوایئەوەى هەموو شتێک کۆتاییهاتبوو!
 لەناکاوێکداو بەبێ هیچ ئاگادارى و وریاکردنەوەیەک، دادگایەکى ئیتاڵیا (12) ساڵ حوکمیان بۆ مامۆستا کرێکارو زیندانیکردنى زاواکەى و (6) کەسى تر لەنەرویج، بەریتانیاو ئیتاڵیا بڕیاردا.
بەڵی هەموو لایەک دەپرسن، تۆیش دەپرسیت: ئیتاڵیا پەیوەندیى بەتێکڕاى ئەم کێشانەوە چییە؟ نەرویجییەکان لەکاتی سەردانیکردنی (کەسانی تردا) بۆ لای مامۆستا، لەو ماوانەى لەلاى ئەوان زیندانیکرابوو ، دەنگى مامۆستا کرێکاریان تۆمارکردبوو. 
بەشێکیان لێبڕیبوو تێکەڵیانکردبوو، پاشان بەشێوەیەکى هەڵە وەریانگێڕابوو، کە سەرەتاییترین وەرگێڕ ئەو هەڵانە ناکات، لەدواییشدا ئەو دەنگانەیان بۆ ئیتاڵیا نارد، کە ناوبانگى خراپى لەبارەى مافەکانى مرۆڤەوە هەیەو تاکە وڵاتە فەرمانەکانى دادگا بەبێ ئامادەبوونى تۆمەتبار جێبەجێدەکات! ئەگەرچى وڵاتێکى ئەوروپییە! بەو بڕیارە لەڕووى یاساییەوە، نەرویج دەیتوانی مامۆستا کرێکار ڕادەستى ئیتاڵیا بکات. 
وشەى پەرلەمان لەوەرگێڕانەکەدا واتا: سوتانى پەرلەمان، باسکردنى کەسانى سیاسى و دیپلۆماسی واتا: فڕاندنیان و مەترسى خستنە سەر ژیانیان! 
تێوەگلانێکى سەیرو ڕەتکردنەوەیەکى گوماناوى بوو، بەرانبەر بەداواکردنى دووبارە دادگاییکرن و بەڕاست خستنەوەى وەرگێڕراوەکان و ئەوانەى ئەو چەواشەکارییانەیان کردبوو!
ئێستا مامۆستا کرێکارو ئەوانەى لەتەکیدان، لەدواى ئەوەى نەرویج و بەریتانیا ئەوانیان ڕادەستکرد، سەرەتاى ساڵى چوارەمیان لەزیندانەکانى ئیتاڵیادا، لەژێر چاودێریى توندى سەربازیدان دەگوزەرێنن.
ئێستایش تاکە ئومێدیان خواى گەورەیە، پاشان دادگاى ئەوروپایە، کە بڕیارە لەم ماوەیەی داهاتوودا چاوێک بەماوەی حوکمدرانیاندا بخشێنێتەوە.
ئایە ئەوانیش لەئاستى دۆسییەکەیاندا دادپه‌روه‌رو بێلایەن دەبن؟ داواى هەموو ئەو تۆمارکراوانە دەکەن، کە لەم بارەیەوە تۆمارکراون، تاکو دووبارە لەلایەن کەسانێکى بێلایەنەوە، وەرگێڕانیان بۆ بکرێتەوە؟
یان ئەوانیش (دادگاى ئەوروپى) لەپرۆژە خۆرئاواییەکەدا تێوەدەگلێن! 
مامۆستا کرێکارو هاوڕێکانیشی کە بێتاوانن، لەتاریکاییە پێچراوەکاندا وندەکرێن، کە سنورەکانى بەدروشمەکانى مافى مرۆڤ ڕازێنراونەتەوە!.

وه‌رگێڕانی: ئازاد كه‌ركوكی
مۆنتاژ: ته‌نیا هه‌ولێری
سه‌رپه‌رشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی: پێگه‌ی دووربین


1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-10
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.