نووسنی: هاوبیر احمد
ئه‌وه‌ى له ئیستادا ده‌گوزه‌رێت به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته بى باوكه‌دا نه‌ك هه‌ر ته‌نها خۆمان به‌ده‌ستى خومان باوكى خۆمان كوشتووه و خومان هه‌تیو خستووه و بى مه‌رجه‌ع و خیلافهتین به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه هێلانهشمان بۆ ده‌ستێك دروست كردوه له‌ناو خۆماندا كهفێرى كردین و هانى داین كهببینه باوك كوشتهى خۆمان .
كه‌ى ئیسلام ئه‌وه‌نده لاوازه كه پیاوانێك دروست بكات ده‌رك به‌ده‌ستى خیانه‌ت نه‌كات و هه‌ڵویستى نه‌بێت له‌سه‌ر سه‌ربڕینى حاشا ولله ئه‌وه ئیسلام نیه كه ئیمه‌ى فێركردبێت ئه‌م هه‌موو موئامه‌ره‌یه له‌دژى دین و ئه‌خلاق و حه‌یا و ناموسمان ده‌كرێت كه‌چى ئێمه مێشێك میوانمان نیه ههردهڵیى خۆڵى مردوو كراوه به‌سه‌رماندا .
ئایا ئیسلام فێرمان ده‌كات كه په‌روه‌رده‌مان ئه‌وه‌نده لاواز بێت زلـلهیهكى لاى چه‌پمان خوارد لاى راستیشى بۆ بكه‌ینه‌وه ؟ .
ئایا ئیسلام فێرى كردوین كهههبوبین پۆز به‌سه‌ر دراوسێكانماندا لێ بده‌ین كه نه‌بوون ؟
ئایا ئیسلام فێرى كردوین كاغه‌زێك كه ناوى پاره‌یه له‌دین و قیامه‌تى خۆمان لامان خۆشه‌ویستر بێت كار بگاته ئه‌وه‌ى كه مسوڵمان به مسوڵمان بڵێت یاخوا ئه‌م ده‌ست موحتاجى ئهودهستى تر نه‌بێت ؟
ئایا له‌ره‌وشتى پێغه‌مبه‌راندا علیهم الصلاه و السلام هه‌بووه حیزب حیزبێنه خه‌ت خه‌تێنه و یه‌كتر نه‌بینین و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه ؟
ئایا هیچ كات دیندارى ئه‌وه‌مان فێرده‌كات كه‌ته‌نها ڕیزى پێشه‌وه‌ى مزگه‌وت بگرین و لاوازه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته بچه‌وسێنه‌وه به‌ده‌ستى كوفر بەڵام هه‌ستمان نه‌جوڵێت بۆیان ؟
توخوا خهڵكىنه هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كتان دیوه ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌دواى ده‌لیل و به‌ڵگه‌ى به‌زاندنى بۆچونى براى به‌رامبه‌رى خۆیدا بگه‌رێت ؟
ئایا هه‌ر ئه‌وه ئه‌هلى ته‌وحید و جیهاد نییه به‌بێ بونى یه‌ك بست خاك به‌ده‌ستیانه‌وه به‌ربونه‌ته گیانى یه‌كترى بهتهكلیف و خستنه به‌رده‌مى فه‌رمووده‌ى خوا و فه‌رمووده‌ى پیغەمبهریش (صلى الله علیه وسلم) واز له گیانى یه‌كتر ناهێنن و ناگەڕێنهوه سه‌ر حوكمى خوا ؟
هێزى كوفر ئه‌وه‌نده زیره‌كانه كارى خۆى ده‌كات له‌سه‌رمان ووڵاتمان نه‌ماوه كه ههرلهخۆمان و به‌چكه‌ى مسوڵمانان دوژمنمان بۆ دروست نه‌كات و نه‌ماندا به‌یه‌كتردا ، تا ساڵى 2003 یش كوفرى جیهانى هه‌ر بهسهربازهكانى خۆى كارى داگیر كارى و فیتنه و ئاژاوه‌ى ده‌نایه‌وه ئیستا كوڕ‌و براكانى ئێمه‌ى له‌خۆمان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه و ده‌یانكات به‌گژماندا به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات خوێن له لوتى سه‌ربازێكى خۆى بهێنێت، ئه‌وه عێراق ئه‌وه تونس و لیبیا ئه‌وه میسر و سوریا دڵنیابن شوینى تریش به‌رێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌نده خۆش ده‌ست بین بۆیان .
به‌و زاته‌ى كه گیانى ئێمه‌ى به‌ده‌سته له‌وكه‌سانه بێ عه‌قڵ تر و گهلۆرتر نابینمه‌وه كه بونه‌ته دارده‌ستى كوفر و عه‌لمانیه‌ت وه ده‌یانكه‌ن به گژ مسوڵماناندا چونكه ئه‌وانه هه‌م دونیاى خۆیان فرۆشتوه به كوفرى جیهانى هه‌م قیامه‌تیشیان فت .
زه‌مه‌نێك بو ئه‌م ئوممه‌ته ئیسلامیه به‌ده‌گمه‌نیش جاسوسیك یاخود نۆكه‌رێكى كافرانى تێدا ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت كه‌چى ئێستا گومان لهجهماعه ئیسلامیه‌كانیش ده‌كرێت كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌جێگه‌یه‌كه‌وه ده‌ستى كوفرى له پشت بێت په‌نا به‌خوا .
راسته ئه‌مڕۆ جیهان جیهانى مل ملانێى سیاسه‌ته زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانیت كاریگهریشت هه‌بێت و له‌سه‌ر پێى خۆت بووهستى بەڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێمه كارى ئیسلامى خۆمان له‌ژێر سێبه‌رى سیاسه‌تى نێو ده‌وڵه‌تیدا پیاده بكه‌ین چونكه دڵنیابن رۆژێك هه‌ر دهمانكهنهوه به گژ موسولماناندا .