بیروڕا

ڕەوتی شاخ لە دادگای نەرویج دا

لارش گولە، شارەزایەکی نەرویجییە لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بزاڤە ئیسلامییەکانی ئەو ناوچەیەدا.
لە وەڵامدانەوەی پرسیاری پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکاردا کە چۆن پێناسەی ڕەوتی شاخ دەکات، ئەمڕۆ بەم جۆرە بۆ دادگای ڕوونکردەوە:
(ڕەوتی شاخ کارێکی سیاسییە و تایبەتە بە هەرێمی کوردستانی عێراق. لە هەمان کاتدا وەک کارێکی سەربازییش هەژمار دەکرێت، وەک لە ناوەکەی دیارە "ڕەوتی شاخ". هەروەها دەڵێ: کرێکار لەو بەرنامەی کە دایناوە و پۆلیس لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەستی بەسەراگرتووە باس لە دابەشکردنی عێراق دەکات بۆ ٣ ویلایەت (ولایەتێک بۆ کورد و، یەکێک بۆ عەرەبی سوننە و، سێیەمیش بۆ عەرەبی شیعە. ئەوەش مانای وایە کە بوونی شیعە لای کاریکار قبوڵکراوە ئەگەرچی ئەو باس لە سەلەفیەت و جیهاد دەکات).
مێلینگ، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لێی پرسی: تۆ پێتوایە کە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە لای بن لادنیش هەبووبێت؟ لارش وتی: نەخێر. مێلینگ وتی: ئەی لای ئەبو بەکری بەغدادی (ماوە یان کوژراوە؟) شتی وەها قبوڵە؟ لارش وتی: نەخێر.
لە پێناسەی ڕەوتی شاخدا لارش وتی: من زیاتر لە ٣٠ جار لە ئێنتەرنێت گەڕام بەدوای زانیارییدا لەسەر ڕەوتی شاخ. تەنها لە ١٧ جێگا زانیارییم دەستکەوت. ئەوەش زیاتر پۆلس و دادگای ئیتالیا لەم دواییەدا باسیان کردووە. هەروەها چەند کەسێکیتر کە وەک زانیاری تایبەتی خۆیان لە سەریان نوسیووە. هەروەها ڕەوتی شاخ لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە.
وتیشی: من وای دەبینم کە ڕەوتی شاخ کوردستانییە و، تەنانەت هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە، واتە ڕەوتی شاخ پەیوەندی بە داعشەوە نییە. قسەی لارش لێرەدا تەواو بوو.
دادگای ئیتالیا ڕەوتی شاخ بە داعشەوە گرێ دەدات بۆ ئەوەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریست هەژماری بکات و، بیکاتە تۆمەتێک لەسەر مامۆستا کرێکار.

٢٠١٩/١٠/٢٨
خالد ڕەنجدەر

3974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-28
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.