بیروڕا

کورد سیاسەت دەکات یان جاشێتى ؟!

کورد سیاسەت دەکات یان جاشێتى ؟!
ن: چیا على 
دوای نەوەدو شەش ساڵ کورد هیچ ئەزموونێکی لە مێژوو وەرنەگرتووە، کورد دەبێ واز لە سیاسەتی خۆ هەڵواسین و خەیاڵ بهێنێت ، سیاسەتی واقعی بکات ، ئامانجى روون و پلانێکی تۆکمەی هەبێت ، ئەگەر ئامانج و پلانی تۆکمەی هەبێت ئەو کات ئەتوانێت سەرکەوتوو بێت لە ساحەکەدا یاری بکات  نەک یاری پێ بکرێت لە لایەن ووڵاتانی زلهیز و ناوخۆییەوە ، سیاسەتی خۆ هەڵواسین و قسەی گەورە و سیمای جوان  برین و داواکاریەکانی کورد تیمار ناکات. 
كورد ئێستا لە جەنگدایە، كێشەی گەورە سیاسیەکانی کورد ئەوەیە  دەزانن چەوسێنراونەتەوە و ستەمی لێكراوە، بووەتە بەشێكی سەرەكی سیاسەتكردن و بەردەوام قوربانی بوون، بەڵام هەمیشە بۆ ئەو دۆستەی کە پشتی بێ نابەسترێت و بەردەوام چەقۆی غەدری لی دەدات بوون بە قەلغان لەبەر ئەوەی لە ئەصلی سیاسەت و جەنگ نازانن ، وا دەزانن   جەنگ وەكو هەموو جەنگەكان بریتییە لە سیاسەت. بریتی نییە لە نواندنی ئازایەتی بە تەنیا، بریتییە لەوەی چۆن لەو جەنگە تێدەگەی. كاتێك میكاڤیلی دەڵێت ''هەرگیز هەوڵ مەدە بەڕێگای هێز بیبەیەوە كاتێك دەتوانی بە فریودان ئەوە بكەی''، ئەمە لەگەڵ كوردێتی. مەرج نییە  هەمیشە سوپای بەرلەشکر بیت  و رۆلەی جوانی کورد بە کوشت بدەن لەبەر ئافەرین و بڵێن  ئێوە دڵسۆزن   ، فێربە ساسەت بکە  نەک جاشایەتی بکەیت . هەر كاتێك ئەوانەی كرد دەتوانێت ببێتە "مرۆڤ". دەبێت هەموو تاكێكی كورد فێر بكرێت چۆن جەنگ دەتوانێت خزمەتی سیاسەت بكات، چۆن قوربانی بۆ قوربانیدان نییە، بەڵكو بۆ سیاسەتكردنە، سیاسەتكردنیش بە واتای ژیان. دەبێت لە رێگای جەنگەوە هەموو كوردێك فێری جوگرافیا و نەخشەی كوردستان بكرێت، دەبێت لە رێگەی جەنگەوە وێنەیەكی نوێى بە كوردبوون بدرێت 
یەکێکی تر لە کیشە کانی کورد لەسیاسەتدا لە كردەوەكان زوو بێزاردەبێت، نەك لە خودی سیاسەتكار، نابێت حاڵەتەكە ببێت بەنەفسی، كورد لە شەستەكانەوە سیاسەتی ناوخۆی لەسەر بنەمای شەخسی ‌و نەفسی دادەڕیِژێت، ئەوەتا ئێستاش ناتوانێت ماڵە بچوكەكەی كۆبكاتەوە  خۆی ئەبێت بە تەورو پیك ‌و كوتەكی دەستی نەیارەكانی،  چونكە هەمووی سیاسەتیان كردوە بە خۆشەویستی ‌و رق و كینە ‌و شكاندنی شكۆی یەكتر
ئەوەی ئەمرۆ روویداوە بۆ کورد شتێکی چاوەروان کراوبوو لە ئیدارەی ترامپ بەرامبەر بە رۆژهەڵات بەگشتی و کورد بەتایبەتی ئەوەیە کە ئیدارەی ترامپ وەک سیاسەتی کۆمارییەکان ئاستی بەرهەم هێنانی لەبواری سەربازی زیاد بکات و پشت بە هێزی خۆی و ناتو دەبەستێت نەک هێزە لۆکاڵیەکانی ناوچەکە گومان لەوەدا نیە کە ئەمریکا گرنگی زیاتر بە تورکیا و سعودیە وعیراق دەدات وەک ئەوەی بە کوردی بدات ، هاوکات پێویستی بە کورد هەیە بۆ ململانیەکانی ناوچەکە ، دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت ئەمریکا پێش هەموو شتێک بەرژەوەندیەکانی خۆی دەپارێزێت ،  کۆتا قسەى ترمپ بەڵام ئەوان جارێکی دیکە گوتیان نەخێر، بیربکەنەوە، وەک هەمیشە، ئەمریکا دەدۆشرێت، کورد شەڕی لەگەڵ ئێمە کرد، بەڵام ئێمە پارەیەکی زۆرماندا و پێویستییەکانمان دابینکردن. ئەوان بۆ چەندین دەیە شەڕی تورکیا دەکەن. من ئەم شەڕەم بۆ ماوەی سێ ساڵ راگرت و کەواتە تەنیا جاشێتى بۆ کورد مایەوە هیچى تر لە ١٦ ئۆکتۆبەر پشتى لە کورد کرد ....
لە کۆتایدا دەڵیم کورد دەبێت ژیرانە تر مامەڵە لەگەل رووداوەکانی رۆژ بکات کوری خۆی بە قوربانی کچی خەڵکی نەکات هەر شتێک لە بەرژەوەندی نەتەوە نەبوو نەیکات.
2787 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-08
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.