دێوه‌ره و كه‌ر*
دێوه‌ره‌یه‌ك به سواری كه‌ر،
ڕێیه‌كی دووری گرته به‌ر.
نه‌یهێڵا كه‌ر بدا بێنێ،
تا ڕێیان كه‌وته بژوێنێ.
كه‌ر كه بینیی وا له‌و ناوه
گیاوگۆڵ سه‌ری پێوه‌ناوه،
مێوانی گه‌وره‌ی سروشته،
نه خێو، نه باری له پشته!
به زه‌ڕه‌زه‌ڕ، به غاره‌غار،
دنیای هه‌موو كرده به‌هار.
له‌پڕ خاوه‌ن كه‌ری زۆرزان
هه‌ستی كرد وا له‌ودیو ته‌لان
هه‌را و هۆریا و ده‌نگه‌ده‌نگه،
ئیتر زانیی كاری له‌نگه!
گوتی: " كه‌ره گیان، گوێ گره،
ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی ڕێگره،
هه‌تا زووه با بارت كه،
له ڕێگران ڕزگارت كه‌م!"
كه‌ر دایه قاقای پێكه‌نین...
گوتی: " قوربان، هاوڕێی شیرین،
باره‌كه‌ی من له خۆت بار كه،
هه‌تا زووه خۆت ڕزگار كه!
كه من كه‌ر بم، باره‌به‌ر بم،
كورتان له پشت، هه‌شبه‌سه‌ر بم،
فه‌رقی چییه؟ ده‌رد هه‌ر ده‌رده،
كه‌ری تۆ بم، یا هی جه‌رده! ".
24/12/1988 – ته‌رابلوس
.....................................................................
بیرۆكه‌كه خزمایه‌تیی هه‌یه له‌گه‌ڵ نهزیرۆکە "فێبڵ" یەكی ئیزۆپدا (سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ.ز)، بە دهستكارییەوە كردوومە بە شیعر و بۆ مه‌به‌ستێكی تر به‌كارم هێناوه.
دێوه‌ره و كه‌ر*
دێوه‌ره‌یه‌ك به سواری كه‌ر،
ڕێیه‌كی دووری گرته به‌ر.
نه‌یهێڵا كه‌ر بدا بێنێ،
تا ڕێیان كه‌وته بژوێنێ.
كه‌ر كه بینیی وا له‌و ناوه
گیاوگۆڵ سه‌ری پێوه‌ناوه،
مێوانی گه‌وره‌ی سروشته،
نه خێو، نه باری له پشته!
به زه‌ڕه‌زه‌ڕ، به غاره‌غار،
دنیای هه‌موو كرده به‌هار.
له‌پڕ خاوه‌ن كه‌ری زۆرزان
هه‌ستی كرد وا له‌ودیو ته‌لان
هه‌را و هۆریا و ده‌نگه‌ده‌نگه،
ئیتر زانیی كاری له‌نگه!
گوتی: " كه‌ره گیان، گوێ گره،
ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی ڕێگره،
هه‌تا زووه با بارت كه،
له ڕێگران ڕزگارت كه‌م!"
كه‌ر دایه قاقای پێكه‌نین...
گوتی: " قوربان، هاوڕێی شیرین،
باره‌كه‌ی من له خۆت بار كه،
هه‌تا زووه خۆت ڕزگار كه!
كه من كه‌ر بم، باره‌به‌ر بم،
كورتان له پشت، هه‌شبه‌سه‌ر بم،
فه‌رقی چییه؟ ده‌رد هه‌ر ده‌رده،
كه‌ری تۆ بم، یا هی جه‌رده! ".
24/12/1988 – ته‌رابلوس
.....................................................................
بیرۆكه‌كه خزمایه‌تیی هه‌یه له‌گه‌ڵ نهزیرۆکە "فێبڵ" یەكی ئیزۆپدا (سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ.ز)، بە دهستكارییەوە كردوومە بە شیعر و بۆ مه‌به‌ستێكی تر به‌كارم هێناوه.
|