به‌های فكری محمد قوتب له چی دا بوو؟
نووسینی: غازی التوبة
وه‌رگێڕانی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
محمد قوتب له ته‌مه‌نی 95 ساڵی كۆچی دوای كرد، کە یه‌كێك بوو له كۆڵه‌گه به‌هێزه‌كانی فكری جیهانی، ده‌ستێكى باڵای هه‌بوو له بنیاتنانی فكری ئیسلامی هاوچه‌رخ.
به‌های فكری ئه‌م پیاوه له كوێیه؟ ئه‌و بنهمایهیانه چین له فكری ئیسلامی هاوچه‌رخ دایناون؟
بێگومان له سه‌رەتای سه‌ده‌ی نۆزدەوە شارستانیه‌تی رۆژئاوا تهحەدایهكی گه‌وره‌یه و ڕووبه‌ڕووی جیهانی ئیسلامی بۆته‌وه، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و سیاسی به‌ده‌ست بهێنێت، دیارتریان روخاندنی خیلافه‌تی عوسمانی بوو، پاشان داگیركردنی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1948 دروستكردنی ئیسرائیل بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر به دوو شێواز داوای رۆشنبیری رۆژئاوایان ده‌كرد:
یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی ئه‌م رۆشنبيریه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، وه‌ك: طه حسێن وسهلامه مو‌سا، ولەیس عوض وچه‌ند كه‌سێكى تر.
محمد قوتب وه‌ڵامی دیارترین ئه‌م تیۆرانه‌ی دایه‌وه كه شارستانیه‌تی رۆژئاوا له‌سه‌ری بنیاتنراون، وه‌ك تیوری گه‌شه‌سه‌ندنی داروین، ماركس له تیۆری گه‌شه‌سه‌ندنی میكانزمی به‌رهه‌مێنان وكاریگه‌ری له سه‌ر گه‌شه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی، فرۆید له تیۆری جنس وكاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی تاك.
دووه‌م: وه‌رگرتنی شارستانیه‌تی رۆژئاوای له‌رێگای ته‌ئویل كردن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی بگونجێنن، دیارترین كه‌س، كه پێی هه‌ڵسابێت محمد عبدة و قوتابیه‌كانی بوون، كه قاسم ئه‌مین، علی عبدالرازق، سعد زغلول وچه‌ند كه‌سێكى تر بوون.
پاشان ئه‌م كاریگه‌ریه له سنوری كۆمه‌ڵێكى دیاریكراو مایه‌وه، چه‌ندین به‌ش له ئوممه‌تی ئیسلام گیرۆده‌ی غه‌رب زه‌ده‌یی بوون، كاریگه‌ریه‌كانی شارستانیه‌تی رۆژئاوا سه‌ری كێشا بۆ بواره‌كانی ئه‌ده‌ب وهونه‌رو كۆمه‌ڵناسی، ئابوری وسیاسیهت.
پاشان ئیمام به‌نا هات، كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمانی دامه‌زراند له‌ساڵی 1928، توانی خه‌ڵكێكى زۆر له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه له چینی ناوه‌ند، كه وه‌ڵامی داواكانی شارستانیه‌تی رۆژئاوایان نهدابویهوه، له‌سه‌ر لایه‌نگری خۆیان مابونه‌وه بۆ ئاینی ئیسلام وبه‌هاو ره‌وشته ئیسلامیه‌كان وئه‌و مه‌نزومه فكری ورۆشنبيریهی، كه هه‌بوو.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: رۆڵی محمد قوتب چی بوو له‌م جه‌نگه ژیاریی یه‌ی كه دواتر جه‌نگی جیهانی دووه‌می لێ له دایك بوو له نێوان ره‌وتی ئیسلامی وره‌وتی غه‌رب زه‌ده‌یی؟
خوالێ خۆش بوو محمد قوتب دوو رۆڵی سه‌ره‌كی بینی، یه‌كه‌میان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تیۆره‌كانی شارستانیه‌تی رۆژئاوا، دووه‌م خستنه رووی تیۆره‌كانی ئیسلامی له‌هه‌ندێك بواردا.
به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رۆڵه‌كانی له هه‌ردوو بواردا ده‌خه‌ینه روو، ئه‌گه‌رچی ناتوانین مافی خۆی پێ بده‌ین.
رۆڵی یه‌كه‌م: محمد قوتب وەڵامی دیارترین ئەو تیۆرانەی دایه‌وه، كه شارستانیه‌تی رۆژئاوا له‌سه‌ری بوون، وه‌ك تیۆری داروین، تیۆری ماركس، تیۆری فرۆید‌و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر، تیۆری دۆركایهم له كۆمه‌ڵناسی وكاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزان وئاین، ئه‌مه هه‌ندێكه له وه‌ڵامه‌كانی محمد قوتب بۆ ئه‌م تیۆرانه:
أــ تيۆری په‌ره‌سه‌ندنی داروین:
داروین لای وایه مرۆڤ له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی مادیه‌وه هاتۆته‌به‌رهه‌م، په‌یوه‌ندی به ویستی خوای گه‌وه‌ره‌وه نیه، به‌مه‌ش سنورێكى له نێوان ئاسمان وزه‌وی دانا.
محمد قوتب وسهیدی برای له وه‌ڵامی ئه‌م تیۆره‌ی داروین كه، بنه‌چه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه به مه‌یمون، له داروینزمی نوێ، كه ناچاربوون بگه‌رێنه‌وه بۆ گوته‌ی داروین، به‌گه‌شه‌ی مادی، دان بهوهدابنێنن، ناكرێت ته‌فسیری هه‌مو لایه‌نه‌كانی مرۆڤ بكرێت بهقوهی زاتی، له‌وه‌ی كه‌توانای هه‌یه له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه، ته‌نها به بریارێكى ده‌ره‌كی نه‌بێت له دروستكردن، ئه‌مه‌ش دان نانه به‌وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كان، به فاكته‌ری ده‌ره‌كی بهتێروانينێكى مادی، كه ئه‌م تیۆره‌ی لێ ده‌رچووه، كه خوای گه‌وره‌یه.
ب- تیۆری ماركس له گه‌شه‌كردنی ئامێری بەرهه‌مهێنان: ماركس بۆچونی وایه گه‌شه‌كردنی ئامێری به‌رهه‌مهێنان به‌رهه‌می شیوعیه‌تی یه‌كه‌م له ئامێری كێڵانی كشتوكاڵی بۆ ئامێری هه‌ڵم، پاشان ئامێری كاره‌بایی، كه به‌م جۆره كۆمهڵگاکان گه‌شه‌یان كرد له كۆمه‌ڵگای شیوعی، بۆ كۆمه‌ڵگای كۆیله، بۆ كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گی بۆ كۆمه‌ڵگای بۆرجوازی، گه‌شه‌ی ئامێری به‌رهه‌م هێنان، فاكته‌ری سه‌ره‌كیه بۆ له‌دایك بونی ئاین وئه‌خلاق وداب ونه‌ریت وهونه‌ر..
محمد قوتب له كتێبی (التطور والثبات فی حیاة البشریة) ده‌ڵێت پێویسته جیاوازی له‌نێوان گهشەكردن، نه‌گۆری بكه‌ین له ژیانی مرۆڤ، پاشان ڕونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی نه‌گۆره ئاره‌زوویی مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌كردووه، كه شێوه‌ی جۆراوجۆره بۆ ده‌سته‌به‌كردنی ئارهزوەكانی...
پاشان قسه له‌باره‌ی چێژی خواردن ده‌كات و ده‌ڵێت: مرۆڤ پشت به خواردنی به‌رهه‌می دره‌خت ده‌به‌ستێت، به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ئاگار مرۆڤ خواردنی نه‌كوڵاوی ده‌خوارد، پاشان كه كشتوكاڵی دۆزیه‌وه جۆره‌ها روهكی به‌كارهێنا له دروستكردنی خواردهمەنی، پاشان كه ئامێری ئاماده‌كردن په‌یدابوو، ئاماده‌كردنی خواردن بو به‌هونه‌ر، چه‌ندین ئامێر بۆ ئه‌م هونه‌رە دانرا، چه‌ندین داب ونه‌ریت بۆ خواردن دانرا، چی ئاره‌زووی خواردنی گۆری له ناوەرۆكدا، ئایه ئه‌م وێنه‌یه كه مرۆڤ ویستی لێ بوو، كۆی شته‌كانی تر له‌سه‌ر ئه‌مه قیاس ده‌كرێت.
محمد قوتب روونی كردۆته‌وه هه‌موشتێك گه‌شه ناكات، وه‌ك ماركس ده‌ڵێت، به‌ڵكو هه‌ندێك شت هه‌یه نه‌گۆره، وه‌ك فتره‌تی مرۆڤ، هه‌ندێك شت هه‌یه گه‌شه ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئیسلام هۆشداری تێدا داوه، ره‌چاوی باردۆخی مرۆڤه‌كانی كردووه، چه‌ندین ئه‌حكامی بۆ داناوه، شێوازه‌كانی بۆ گۆرانكاریه‌كانی كات وشوێن جێهێشتووه.
ج - تیۆری فرۆید له باره‌ی سێكسه‌وه:
لای فرۆید هێزی سێكس به‌هێزترین وزه‌یه له مرۆڤ، هه‌مو هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ په‌یوه‌سته به سێكس، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی منداڵ به دایك، پاشان كچ به باوكی، له كۆتایی به ئاین وهونه‌رو ئاداب وئه‌خلاق وخهونیش، فرۆید لای وایه كه كپكردنی سێكس سه‌رده‌كێشێت بۆ گرێی ده‌روونی.
محمد قوتب له یه‌كه‌م كتێبی وه‌ڵامی ئه‌م بۆچونانه‌ی فرۆید ده‌داته‌وه، كه به‌ناوی (الإنسان بین المادیة والإسلام) سه‌ره‌تا محمد قوتب دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه وزه‌ی سێكس وزه‌یه‌كى به‌هێزه، به‌ڵام ره‌دی بانگه‌شه‌كه‌ی فرۆید ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌ڵای سێكسی، پێی وایه ده‌بێت جیاوازی بكرێت له نێوان سه‌ركوتكردن و ڕیكخستن، ته‌فسیرێكى جوانی بۆ سه‌ركوتكردن كردووه، كه گرێ ده‌روونی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌ویش له ئاینی مه‌سیحی كه بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له ئاره‌زوو به حه‌رام ده‌زانێت.
دواتر چیرۆكی یوسف پیغهمبهرعلیە السلام ده‌خاته‌روو، كه چۆن توانای خۆی جڵهوكردووه نه‌یداوه‌ته‌وه ده‌ست ئاره‌زوی خۆی، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، كه بابه‌تی خه‌ون په‌یوه‌ندی به وه‌زی سێكسی نیه، به‌ڵكو خه‌ونی ئاساییه، یاخود قسه‌ی ده‌روون هه‌ندێك خه‌ون له خواوه‌یه، وه‌ك چیرۆكی یوسف له‌گه‌ڵ دوو زیندانیه‌كه.
رۆڵی دووه‌می محمد قوتب په‌یوه‌ندی به بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵێك بواری تایبه‌ت هه‌بوو له بابه‌ته ئیسلامیه‌كان، وه‌ك هونه‌ری ئیسلامی، ته‌فسیری ئیسلامی بۆ مێژوو، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، ده‌رونزانی ئیسلامی، هه‌روه‌ها چەسپاندنی هه‌ندێك بنه‌مای گرنگ بۆ هه‌ردوو تیۆری هونه‌ری ئیسلامی وته‌فسیری ئیسلامی بۆ میژوو.
هونه‌ری ئیسلامی:
محمد قوتب كتێبێكى نوسی به‌ناوی (منهج الفن الإسلامی) هه‌وڵی داوه چه‌ند بنه‌مایه‌كى گرنگ بۆ تیۆری هونه‌ری ئیسلامی بخاته روو له بواری هونه‌ر، كتێبه‌كه‌ی له باره‌ی هونه‌ری ئیسلامیه‌وه وا داناوه كه باس له راستیه‌كانی عه‌قیده ناكات كه له وێنه‌ی فەلسهفی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری ورێنیشاندان نیه، به‌ڵكو زۆر له‌وه فراوانتره، ئه‌ویش ده‌ربڕینێكى جوانه بۆ هونه‌ر له چوارچێوه‌ی هونه‌ر، محمد قوتب چه‌ندین بنه‌مای داناوه بۆ بواره‌كانی ئیسلامی، وه‌ك هونه‌ری ئیسلامی، ته‌فسیری ئیسلامی بۆ مێژوو، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، ده‌روونزانی ئیسلامی، پاشان هێڵهگشتیهكانیی بۆ ئه‌م تیۆرانه دیاری كردووه، چه‌ند نمونه‌یه‌كى هێناوه‌ته‌وه له بواره‌كانی شیعر‌و چیرۆك وشانۆ، له‌و نمونانهيه، كه هه‌ندێك له نوسه‌ران موسوڵمان نین، وه‌ك شاعيری گه‌وره تاگوری هندی.
ته‌فسیری ئیسلامی بۆ مێژوو:
محمد قوتب بیرۆكه‌ی خۆی خستۆته روو، له‌كتێبی (حول التفسیر الإسلامی للتاریخ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كە ته‌فسیر ئیجتیهادێكى مرۆڤه، مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات دهیپێكێش، وه‌ك ئیجتیهادی زانایان له ئه‌حكامی شه‌رعی، ده‌كرێت تێروانینه‌كان جیاواز بن، وه‌ك تێروانینی زانایان، به‌ڵام ئه‌و میكانیزمه‌ی كه پێویسته پێی هه‌ڵسن بۆ تهفسیري مێژو نابێت مرۆڤ داينابێت چونكه زانستی مرۆڤ دیاریكراوه، هه‌روه‌ك تێروانینی زانایان ده‌كرێت ههڵەبێت، ده‌كرێت راست بێت، چونكه مرۆڤ پێوه‌ره‌كان بۆخۆی داده‌نێت، كاریگه‌ری ئاره‌زووی خۆی له‌سه‌ره، ته‌فسیری ئیسلامی بۆ مێژوو پێوه‌ره‌كانی قورئان دیاری كردووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ألا له الخلق والأمر) سورة الأعراف، الآیة : 54.
له كتێبه‌كه‌ی موناقه‌شه‌ی كۆمه‌ڵیك ته‌فسیری هاوچه‌رخی كردووه بۆ مێژوو، وه‌ك ته‌فسیری مادی، ته‌فسیری لیبرالی، به دور له هه‌ڵه‌كانی ئه‌م دوو ته‌فسیره.
پوخته‌ی بابه‌ت:
محمد قوتب له كۆمه‌ڵێك بوار، خزمه‌تی كرد، من ته‌نها ئاماژه‌م به دوو بوار كرد، بواری وه‌ڵامدانه‌وه بۆ هه‌ندێك تیۆری رۆژئاوای، دانانی هه‌ندێك تێۆری ئیسلامی له هه‌ندێك بواری نوێ، بێگومان له چه‌ندین بواری تر داهێنانی كرد، پێویسته له‌سه‌رمان هه‌ندێك له بیرمه‌ندان و زانایانمان هه‌ڵسن به كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی و ڵێكۆڵینەوەیان له سه‌ربكه‌ن.