گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه
نووسینی: مامۆستا كرێكار
هه‌ر له كۆنه‌وه فه‌یله‌سووف و دانا‌و بیرمه‌نده‌كان سه‌رنجیان له‌م گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤه داوه‌و وویستویانه بگه‌نه زانینی ماهییه‌تیان تا پێناسه‌ی پڕاوپڕی شته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن ، وویستوویانه به خه‌ڵكی بڵێن كه گه‌ردوون چیه ، له چی پێك هاتووه‌و چۆن هه‌ڵده‌سوڕێت ؟! ئاسمان و زه‌وی و ئه‌ستێره ، ئاو‌و هه‌واو بروسكه ، هه‌ورو هه‌وره تریشقه ، باوبۆران و زریان و لافاو چین چی له پشتیانه‌وه‌یه ؟! ژیان چیه‌و چۆن هاتۆته كایه‌وه ، رۆح چیه‌و له كوێی مرۆڤدایه ؟! مردن چیه‌و جیاوازی ژیان و مه‌رگی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ له كوێدایه ؟! ئه‌دی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ چیه ؟! چۆن بزاوتێك له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا دروست كرێت كه له سوودی كۆمه‌ڵگه بێت ، له‌مه‌وه رۆڵی مرۆڤیان روون كردۆته‌وه ، ئینجا ئه‌وانه‌ی له دهسەڵاتدارانهوه نزیك بوون وویستوویانه قه‌ناعه‌ت به‌و خه‌ڵكه بكه‌ن كه دیدو تیۆره‌كانیان راستن ، ئینجا وویستوویانه خاوه‌ن دهسەڵاتهكان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه دیدو تێڕوانینه‌كانیان بكه‌نه كاری ره‌سمی ده‌سەڵات !! تا بیسه‌لمێنن كۆیلایه‌تی هه‌قه (ئه‌فلاتوون دوو جار به كۆیله كرا‌و كڕراوهو فرۆشرایه‌وه ! ) یان شه‌ڕو شۆڕ له‌سه‌ر تووڕه بوونی پاشایه‌ك یان پاپایه‌ك هه‌قه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌كوژرێن جوامێرن و پاڵه‌وانانی كۆمهڵگهكهن !! یان قه‌ناعه‌ت پێ كردنیان له رێی زێڕو زۆر‌و چه‌واشه‌كارییه‌وه كه شه‌ڕی ئه‌سیناو قهرتاجنهو شه‌ڕی سه‌لیبی و ئیستیعمار تا ده‌گاته شۆڕشی پرۆلیتاریا‌و شه‌ڕی تیرۆر هه‌مووی هه‌قه !!
له به‌رامبه‌ردا دین ده‌ڵێن خوای نادیار كردگاری گه‌ردوونه ، به‌رده‌وام به هۆی فریشته‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه‌حی بۆ كه‌سانێك له مرۆڤ ناردووه‌و كردوونی به نێرراوو پێغه‌مبه‌رانی خۆی ، له رێی ئه‌و وه‌حیه‌وه خوای كردگار پێناسه‌ی گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤی بۆ خه‌ڵكی كردووه‌و ماهییه‌تی شته‌كانی بۆ روون كردوونه‌ته‌وه ، پێغه‌مبه‌ران به درێژایی مێژوو یه‌ك پێناسه‌یان بۆ گه‌ردوون و مرۆڤ و ژیان كردووه ، هه‌موویان به مه‌خلووقی خوای به توانایان ناساندوون فه‌رموویانه له بووندا كردگارو خه‌لق كرا‌و هه‌یه ، كردگار یه‌كه‌و دروست كراوان هه‌موو شتێكی ترن ..
ئاشكرایه خه‌ڵكی وه‌كو یه‌ك له‌م بانگه‌وازه نه‌هاتوونه‌ته پێش و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ری بووه به دوو هه‌ڵوێست : لایه‌نگیریی و دژوه‌ستانی .. ئه‌وانه‌ی لایه‌نگیری پێغه‌مبه‌ران بوون بێ راڕایی باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه هێناوه كه هه‌رچی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێشهوایانهیان فه‌رموویانه راسته .. ئه‌وانی دیكه كه به‌رامبه‌ر دین وه‌ستاونه‌ته‌وه ، باوه‌ڕیان به‌و پێناسانه نه‌هێناوه كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه ، یان به‌و شێوه‌یه وه‌ریان نه‌گرتووه كه ئه‌وان پێناسه‌یان كردووه .. له‌مه‌وه دیدی ئه‌مان زۆر جیاوازی تێكه‌وتووه ..
دیدی دینی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیده فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ( كه پێناسه‌ی گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤه ) وو خیتابه سیاسیه‌كه‌ی ( كه دیدو رێبازی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌یه ) وه ئه‌و داب‌و نه‌ریته‌ی ( كه رێسای ره‌فتارو رهوشتهو تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێته‌وه ) هه‌ر له دینه‌كه‌وه هاتووه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موویانی لا یه‌ك بووه ، كه وه‌حی خوایی و ته‌علیماتی پێغه‌مبه‌ره‌كه بووه .. بەڵام سه‌رچاوه‌ی دیدی نادینی بۆته چه‌ندین سه‌رچاوه ، دیدی نادینی دیده فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ( له كۆنه‌وه تا ئێستا ) له فه‌یله‌سوفانه‌وه وه‌رگرتووه ، خیتابی سیاسی له كۆندا له فه‌یله‌سووف یان له فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه وه‌رگرتووه‌و له‌م سێ سه‌د ساڵه‌ی دواییدا له بیرمه‌نده سیاسییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه ، داب و نه‌ریتی له‌كۆندا له په‌رستگاكانه‌وه (مهعبهدهكانی رۆمان و كڵێساكانی دوایی) وه‌رگرتووه ، كه ئێستا له سه‌رمایه‌داریه‌وه وه‌ری ده‌گرێت .
له‌مه‌وه سێ زانستی هاته به‌رده‌م بیرمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانی رۆژئاوا : فه‌لسه‌فه ، سیاسه‌ت ، ئاداب و ره‌وشت ..
ئه‌مه هۆی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ده‌بینی مێژووی رۆژئاوا هه‌ر شه‌ڕو كوشتارهو كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی له كۆنه‌وه له گه‌ڕه‌لاوژێ و ململانێیه‌كی زۆر بێ بهزهییدایه !!
كاتێك ده‌بینی فه‌یله‌سوفێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌ره‌ستۆ (384 ـ 322 پێش زاین ) ده‌ڵێ دانیشتوانی شار نابێ له ده هه‌زار تێپه‌ڕ بكات ، ئه‌وی زیاد بوو پێویسته له سكی دایكی‌دا بكوژرێت ، یان كه له دایكبوو !! ده‌ڵێ كه‌مئه‌ندامان ده‌بێ نه‌مێنن ، حاكمیش كه باوه‌ڕی وا بووه ئه‌مه بهڵگهنهوویسته ! كه‌وتۆته جێبه‌جێ كردنی ، ته‌سه‌ور كه چ كاره‌ساتێكی به‌سه‌ر دانیشتوانهكهدا هێناوه !! كاریگه‌ریی ئه‌م دیده كۆنه ، كۆن نه‌بووه ، چونكه هێتله‌ریش هاته سه‌ر هه‌مان راو هه‌موو كه‌مئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كوشت ! ئه‌مه فه‌یله‌سووف !
بڕوانه خیتابی سیاسی یه‌كێكی وه‌كو میكیاڤیللی ( 1469 ـ 1527 ) و كتێبی (میر) كه له‌سه‌ر ئه‌و رێسایه‌ی نوسیوێتی كه ده‌ڵێ : (بۆ گه‌یشتنه ئامانج هه‌موو شێوازێكی كار شیاوه). ئیدی بزانه له پراكتیزه كردنی ئه‌م تیۆریه شهڕخوازیهوه چ كاره‌ساتێك به‌سه‌ر ئیتالیا‌و ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا تا ئێستا هاتووه؟!! به تایبه‌تی كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌مدا تیۆری میكاڤیللی بوو به دینی سیاسه‌تمه‌داران و زیاتر چه‌سپێنرا .
ئینجا بڕوانه فه‌یله‌سووفی بیرمه‌ندی سیاسی وه‌كو كارل ماركس ( 1818 ـ 1883 ) و ئه‌و هه‌موو رق و قینه چینایه‌تیه بێ جێیه‌و ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له نیوه‌ی سه‌ر زه‌میندا رشتی ! كه دوای سه‌د ساڵ خه‌باتی سیاسی ته‌نها حه‌فتا ساڵ له‌سه‌ر حوكم مایه‌وه وا داڕما كه كه‌س رووی نه‌یات بڵێ كۆمۆنیستم ! مه‌گه‌ر له ناو كورد‌و به‌لوچ و هۆزی ئه‌فریقاو ئه‌مریكای لاتینیدا !
یان دژواریی هێنانی تیۆری بایۆلۆجی داروینیزم بۆ رێبازی كۆمەڵایه‌تی و ئه‌و لافاوه خوێنه‌ی داروین (1809 ـ 1882 ) له دنیادا دروستی كرد !! چونكه ئه‌و سهخافهتهی هێنایه پێشه‌وه كه هه‌رچی كه‌سێك له پۆلی به‌ده‌كان بێت بهدییهكهی به ویراسی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی دوایی ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و پۆله به‌دانه له‌ناوچن !! ته‌نها له كۆنگۆو ده‌وروبه‌ری سێ ملیۆن ئه‌فریقاییان به‌م به‌هانه شه‌یتانیه كوشت !! ئینجا شه‌ڕی په‌سه‌ندیی و ناپهسهندییان گواسته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ن و له‌وێ كه‌وتنه شه‌ڕی ئه‌هلیی!! ئه‌مه‌ش خیتابی سیاسی بیرمه‌ندانیان !!
ئینجا بڕۆ بۆ به‌دواداچوونی دیده رهوشتیهكهی ئیغریق و رۆمان و پاشان ره‌وشت و ره‌فتاری كڵێسا‌و دڕندایهتیهكانی دادگاكانی پشكنین و ره‌وشتی ئه‌م سێ سه‌د ساڵه‌ی شۆڕشه خوێناویه‌كانی فه‌ره‌نساو ئهمریكاو ئۆكتۆبه‌ری رووس و حه‌مله ئیستیعماریهكانی رۆژئاوا‌و كوژرانی 57 ملیۆن قوڕبه‌سه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م !! ته‌نها ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌م 150 ساڵه‌ی دواییدا 147 شه‌ڕی ناوه‌ته‌وه !!
له توێژینه‌وه‌و به‌دووداچوونی مێژووی فیكر‌و دیدی سیاسی رۆژئاوادا بیر‌و ژیریی هه‌ر فه‌یله‌سوفێكی رۆژئاوایی ده‌بینیت كه له سه‌رده‌مانێكدا بۆته به‌ڵگه‌نه‌وویست و سیاسه‌ت و ده‌سەڵاتی ووڵاته‌كه‌ی له تیۆره‌وه كردوێتیه كردار ، هیچیان له په‌نجا بۆ سه‌د ساڵ بڕی نه‌كردووه ، ئینجا ده‌بینیت فه‌یله‌سووفێكی دیكه یان بیرمه‌ندێكی دیكه هاتووه‌و بۆچوونێكی تری پڕاوپر دژی ئه‌وه‌ی پێشووی كردۆته دیدو رێباز ، ئه‌ویش هاتووه‌و چووه ، پاش ئه‌میش هی تر هاتوون ! سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژێ و ره‌دو بهدهلهشیان فهلسهفاندووهو ناویان ناوه زه‌رووره‌تی گۆڕانكاریی یا پێداوویستی پێشبردی یا حه‌تمێتی پێشكه‌وتن !!
ئه‌مه له دیراسه‌كردنی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوادا هه‌ست پێ ده‌كرێت ، هه‌ر له سوكرات و ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆوه بۆ ئۆگستین و تۆمای ئه‌كوینی و مارتن لۆسه‌ری دینی بۆ دیكارت و كانت و هیوم ، بۆ هێگڵ و شۆبنهاوهرو نیچه ، تا فه‌یله‌سووفانی سه‌رده‌م .. هه‌ر وه‌كو له بیروبۆچوونی بیرمه‌ندو سیاسیهكانیشیاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێت ، له دانتی و دوكامهوه بۆ ڤۆڵتێرو هۆڵباخ ، له جۆن لۆك و جان جاك رۆسۆوه بۆ رینان و ماكس فیبه‌ر ، تا ده‌گاته ماركس و دۆركایم و ولیام جیمس له‌وانیشه‌وه تا ده‌گاته سارته‌رو ماسلۆ .. دیسان له تیۆریه رهوشتیهكانیشدا ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێ و رهدد و بهدهله هه‌ست پێ ده‌كه‌یته‌وه ، له ده‌وڵه‌ته خه‌یاڵیه‌كه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه بۆ رهشهكوژیهكهی میكاڤیللی ، له جان كاڵفنهوه بۆ جان بۆدان و سیمۆن دی بوفوار ، له شاتوبریانهوه بۆ ئهنجلزو باكۆنین ، هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك پێناسه‌ی ره‌فتارو ره‌وشت ده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك خێزان دروست ده‌كات و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه !! پێناسه‌ی هه‌ر یه‌كه‌شیان بۆ داب و نه‌ریت و ئادابی كۆمەڵایه‌تی ئه‌رزو ئاسمان لێك دووره !!
له به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژێ فه‌لسه‌فی و سیاسی و رهوشتیهی رۆژئاوادا ، سه‌یری دیدو تێڕوانینی فه‌یله‌سوفانی ئیسلام بكه ، له كیندیه‌وه بۆ غه‌زالی بۆ ئیبنو روشد ، سه‌یری بیرمه‌ندی سیاسیانی ئیسلام بكه ، له ئه‌بو یوسفه‌وه بۆ ماوه‌ردی ، بۆ ئیبنو ته‌یمییه .. بۆ دیدو ئاڕاسته‌ی ره‌فتارناسی سه‌دان تابعینی وه‌ك حه‌سه‌نی به‌سری و وه‌ره‌وه بۆ رێساكانی غه‌زالی و ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی و ئیبنو مهسكهوهی و ته‌نزیری گرنگ و كاریگه‌ری ئیبنولقه‌ییم .. به‌رده‌وام به هاوشێوه‌ی ئه‌واندا دێیت تا ده‌گه‌یته ده‌یان بیرمه‌ندی سه‌رده‌م وه‌كو مه‌ودوودی و سه‌ید قوتب و نه‌بهانی و محمد قوتب ..
هه‌ر ئه‌وانه‌ی ناوم بردوون له فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی سیاسی و ئاڕاسته‌وانی بزاوتی گۆڕانكاریی ده‌بینیت دیدو رێباز‌و پێناسه‌و رێساكانیان له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی قورئان و حه‌دیسه‌وه وه‌رگرتووه ! یه‌كێكی وه‌كو ئیمامی غه‌زالی فهیلهسووفهو كتێبی (تهافت الفلاسفه) ی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه نوسیووه ، له هه‌مان كاتدا رهفتارناسهو كتێبی (إحیا‌ء علوم ا‌لدین) ی له‌سه‌ر پهروهردهسازیی نووسیووه ، كه‌چی شه‌رعناسێكی گه‌وره‌ی شافیعیشهو ته‌نها كتێبی ( الوسیط ) ه‌كه‌ی حه‌وت به‌رگه كه له‌سه‌ر فیقهی شافیعی داڕێژراوه !! هه‌روه‌ها ئیبنو روشدو ئیبنو ته‌یمییه‌و ئیبنولقه‌ییم و ئه‌وانی دیكه ، كه مهوسوعیین ..
موسوڵمانێك له ئیسلامه‌كه‌ی خۆی شاره‌زا بێت چۆن ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێ فیكرییانه‌ی رۆژئاواوه‌و ، وا پێی سه‌رسام ده‌بێت ئیسلامه‌كه‌ی خۆی لا كاڵ ببێته‌وه ، چ جای ئه‌وه‌ی واز له‌م بهێنێت بۆ ئه‌و !
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌م نوسینەدا بیخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر ـ ئیسلامی بێت یان عه‌له‌مانی ـ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و به ئینساف دوای به‌راورد كردنی عیلمیانهو ئه‌كادیمیانه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێمه‌ی موسوڵمان پێی گه‌یشتووین .. بۆیه هیوادارم ئه‌م نوسینه‌ی من هانده‌رێك بێت بۆ هه‌ردوولایان ووردتر دیراسه‌ی مه‌دره‌سه فیكریه‌كانی رۆژئاوا‌و پاشان ئیسلام بكه‌ن و په‌له له حوكمدان به‌سه‌ریاندا نه‌كه‌ن ..